ئاماده‌كردنی برنج به‌پڵاو

ئاماده‌كردنی برنج به‌پڵاو

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-03-20:00:00 - کۆدی بابەت: 184
ئاماده‌كردنی برنج به‌پڵاو

ناوه‌ڕۆك

پێداویستیه‌كان

برنج

له‌تكه‌ نۆك

ڕۆن

خوێ

لیمه‌دۆزی

نان

شێوازی ئاماده‌كردن

1-برنجه‌كه‌و له‌تكه‌نۆكه‌كه‌ بكه‌ره‌ ئاو كه‌وچكی خوێ پروشێ لیمه‌دۆزی دایبنێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك.

2-له‌مه‌نجه‌ڵێك دا ئاوو خوێ پروشێ لیمه‌دۆزی بكوڵێنه‌ باخوێكه‌ی زیاد بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برنجه‌كه‌ ده‌ پاڵێوین.

3-كه‌ ئاوه‌كه‌ وڵا برنجه‌كه‌ بپاڵێوه‌ بیكه‌ره‌ ئاوه‌ كوڵاوه‌كه‌ یه‌ك تۆز بكوڵێ بیپاڵێوه‌.

4-له‌مه‌نجه‌ڵێكدا دووكه‌وچك ڕۆنی تێبكه‌وه‌ نانێ بخه‌ره‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌ و برنجه‌كه‌ بكه‌ به‌سه‌ریدا ڕۆن گه‌رم بكه‌ بیكه‌ به‌سه‌ر برنجه‌كه‌دا سه‌ری بگره‌ و ئاگری زۆر هێواش باده‌م بكێشێ. 

5-بۆ ڕازاندنه‌وه‌ كشمیشی بۆ سوركه‌ره‌وه‌ و گۆشتی بۆ سوركه‌ره‌وه‌. 


سەرچاوەکان

604 بینین