ناوهڕۆك
ناساندن
قۆناغ و گەشەسەندنی ئەستێرەکان
ئەستێرە بە زۆر قۆناغ تێئەپەرێت ، بەر لەوەی کە لە ناوبچێ ، یان بتەقێتەوە ئەڵێن کە نزیکەی 70%ی بەرگی گازی خۆر پێک ھاتووە لە ھایدرۆجین و 30% لە ھیلیۆم ، بەڵام لە ناخی خۆردا ئەم ڕێژەیە ئاوەژوو ئەبێتەوە . زانایان وای بۆ ئەچن کە ھایدرۆجین لە ناخیدا ڕووبەڕووی پەستان و تەوژمی بەرز ئەبێتەوە ، کە دەبێتە ھۆی جیابوونەوەی ئەلیکترۆن لە ناوکەکانیان ، کەوا لە ھایدرۆجین ئەکات ، تەنھا لە ناوک پێکبێت و ناوکی ھایدرۆجینەکەش ئەگۆڕدرێ بۆ ناوکی ھیلیۆم، کە ناو ئەنرێ بە (combution) ،وە ئەم ھێزەش کە لە گۆڕانەکەدا دروست ئەبێت ، ئەگواسترێتەوە بۆ ڕووی سەرەوە ، بە دوو ڕێگا یەکێکیان ئەمێنێتەوە ملیۆنەھا ساڵ ئەوەی تریشیان خێراترە ،ھێزە دروست بووە کەش لە گۆڕانەکە لە نگەری ھێزە گەورەکەی خۆرە ، و خۆریش بەردەوام ھایدرۆجینەکە بەکارئەبات تا ئەوکاتەی ھیچ لە ئەمبارەکەدا نامێنێ ، لەگەڵ ئەمەش کە لە ناخیش دا پشت ئەبەسترێ بە ئەمباری ڕووی سەرەوە لە کردارەکەدا ، چونکە بە نەمانی ئەمبارکراوەکە خۆر دەست ئەکا بەدرێژ بوونەوە ، لەژێردەستی ھێزی کێشکردن ، گەورەئەبێ تا زاوە و زوھرا و زەوی ئەسوتێنێ تا ئەگاتە بارام و پاشان سپی ئەبێتەوە ، و ڕووناکیەکەی دەرئەچێ تا ئەو کاتەی ئەکوژێتەوە و لە ناوئەچێ بۆ ھەتا ھەتایە ئەمە قسەی زانایانە بەڵام ھەموو ئەستێرەێکی بچووک یان وەک خۆر ھەمان قۆناغ و گەشەسەندنی ئەبێ تەنھا ئەستێرە گەڕۆکەکان نەبێ ، کە ئەتەقێنەوە بەمەی کە پێی ئەوترێ (supernova) دەرئەنجامی ئەم تەقینەوانەش لە ئەستێرەیێکەوە بۆ ئەستێرەیێکی تر ئەگۆڕدرێ ، ئەستێرەی وا ھەیە ئەمێنێتەوە و ھی واش ھەیە ئەبێتە دەلاقە و شتێکی ڕەش یان ئەبێتە ئەستێرەیێکی تر سەر لەنوێ .