ناوهڕۆك
خۆپارێزی
پێویستە یاریزانان هیچ كەل و پەلێك بەكارنەهێنێ یاخود لەبەر نەكات كە زیان بە خۆی و یاریزانێكی تر بگەیەنێ (گشت جۆرەكانی خشڵ دەگرێتەوە ) .
كەل و پەلە بنچینەییەكان
یاریزان پێویستە ئەم كەل و پەلانەی خوارەوە بە زۆر بەكاربهێنێ :
- فانیلە یان كراس.
- دەرپێ – شۆرت. (پێوستە هەمان ڕەنگی شۆرتی سەرەوە بێت)
- گۆرەوی.
- پارێزەر بۆ قاچەكان.
- پێڵاوی یاریكردن .
ئامڕازەكانی پاراستنی هەردوو قاچ
- پێویستە بە تەواوی بە گۆرەوەی داپۆشرابێت .
- لە ماددەیەكی گونجاو دروستكرابێت وە (لاستیك ،پلاستیك) یان هەر ماددەیەكی تری هاوشێوە .
- بتوانێ پارێزگاری قاچەكانی یاریزان بكات .
ڕەنگەكان
- پێویستە هەردوو تیپ ڕەنگی جل و بەرگیان لە یەكتری جیاواز بێت ، وە هەروەها لەگەڵ ناوبژیوان و یاریدەرەكانیشی.
- گۆڵچی بەرگێك لەبەر دەكاتكە جیاوازی هەبێت لەگەڵ بەرگی یاریزانەكان و ناوبژیوان و یاریدەرەكانی.
سەرپێچییەكان (سزاكان)
هەر سەرپێچییەك كە لەم بەندەدا هاتووە
- پێویست بە وەستاندی یاری ناكات
- ناوبژیوان بە یاریزانە سەرپێچیكارەكە ڕادەگەیەنێ كە لە دەرەوەی یاریگا كەل و پەلەكانی چاك بكاتەوە .
- یاریزانەكە لەگەڵ یەكەمین ساتی وەستاندنی یارییەكە یاریگا بەجێ دەهێڵێ یاخود ئەگەر توانی هەر لەو كاتە لە ناو یاریگا كەرەستەكەی خۆی ڕاست بكاتەوە .
- ئەگەر یاریزانێك بە مەبەستی چاك كردنەوەی كەرەستەكەی چووە دەرەوەی یاریگا . نابێ بە بێ ڕەزامەندی ناوبژیوان بۆ ناو یاریگا بگەڕێتەوە .
- ناوبژیوان دڵنیا دەبێت لە ڕاستكردنەوەی كەل و پەلی یاریزانەكە ئینجا ڕێگای گەڕاندنەوەی بۆ ناو یاریگا پێ دەدات .
- تەنها تۆپ لەدەرەوەی یاریدا بێـت ، ئەو كاتە یاریزان دەتوانێ بۆ ناو یاریگا بگەڕێتەوە .
ئەگەر یاریزانێك بەهۆی ئەم سەرپێچییە داوای لێ كرا یایگا بەجێ بهێڵێت بەڵام بێ ڕەزامەندی ناوبژیوان بۆ ناو یاریگا گەڕایەوە:
- یاریزانەكە ئاگادار دەكرێتەوە (بە بەرز كردنەوەی كارتی زەرد) یارییەكە دەست پێ دەكرێتەوە بە لێدانی سەربەستی ناڕاستەوخۆ لەو شوێنەی كە یارییەكەی تیا وەستێنرابوو بۆ تیپی بەرامبەر .
- هەموو كەل و پەلێكی یاریزانان لە لایەن ناوبژیوان دەپشكنرێت وە ئەو بڕیاڕ دەدات كە ترسناك نیە ، ئەوانەش كەل و پەلی پارێزەری نوێن وەك : بەستەری سەر . چاویلكەی چاو ، پارێزەری ئانیشك و ئەژنۆ كە لە ماددەیەكی نەرم و سووك دروست كراون وە مەترسییان نییە و ڕێگا دەدرێـ بەكار بهێندرێن .
سەرچاوەکان
3512 بینین