کرداری CPR چیە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-08-27-13:51:00 - کۆدی بابەت: 14381
کرداری CPR چیە؟
پرسگەی تەندروستی

کرداری CPR چیە؟کورتکراوەی CPR واتا Cardiopulmonary resuscitation، کردارێکی فریاگوزاری سەرەتاییە چۆن ئەنجام دەدرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کورتکراوەی CPR واتا Cardiopulmonary resuscitation، کردارێکی فریاگوزاری سەرەتاییە کە کەسی فریادڕەز ئەنجامی دەدات و تێیدا دەستەکانی بەکاردێنێت بۆ پاراستنی کرداری مێشک تاکوو ڕێوشوێنی زیاتر بۆ گەڕاندنەوەی سووڕی خوێن و هەناسەدانی ئاسایی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک کە تووشی جەڵتەی دڵ بووە.

چۆن ئەنجام دەدرێت؟

پێویستە ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدەیت:

  • شوێنێکی سەلامەتت هەبێت بۆ خۆت و نەخۆشەکەت نەک لە نێو شەقام فریاگوزاری ئەنجام بدەیت و ئۆتۆمبێلەکان سەرقاڵ بکەیت، پێویستە شوێنەکەت سەلامەت بێت (Safety of the place)
  • وەڵامی کەسەکە بپشکنە (هۆشیاری)، هەوڵبدە کەسە بریندارەکە بە هێواشی بجوڵێنیت و شانەکانی بلەرزێنیت. بپرسە ئایا تۆ باشیت؟ ئەگەر وەڵامی نەدایەوە و هەناسە و ترپەی دڵی نەبوو، هەنگاوی داهاتوو بنێ.
  • پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکانەوە بکە یان هەر کەسێک لە دەوروبەرت پەیوەندییان پێوە بکات.
  • دەست بکە بە فشار لەسەر سینگی نەخۆشەکە بەم شێوەیە:
  • پاژنەی دەستت بخە ناوەڕاستی سینگ، لە نێوان هەردوو سینگی نەخۆشەکە.
  • بە هێزەوە فشار بخە سەر سینگی نەخۆشەکە، بە قوڵایی  5-6 cm، بە ڕێژەی ١٠٠-١٢٠ پاڵەپەستۆ لە خولەکێکدا.
  • ئاسۆی دەست و قۆڵت بپارێزە. 
  • دەست بکە بە پێدانی هەناسەی ڕزگارکەر بۆ نەخۆشەکە،
  • دوای ٣٠ فشار لەسەر سینگ.
  • دوو هەناسە بدە بە نەخۆشەکە دوای هەموو ٣٠ فشار لەسەر سینگی واتا دەکاتە ٣٠:٢.
  • بەردەوام بە لە CPR: بەردەوامبە بە پێدانی ٣٠ فشار لەسەر سینگی نەخۆشەکە و ٢ هەناسەی ڕزگارکردن هەتا ئەو کاتەی یارمەتی تەندروستی دەگەنە شوێنی مەبەست یان خود ئاماژەکانی زیندوبونەوە بەدی دەکەیت لە نەخۆشەکە وەکو هەناسەدانی سروشتی.


سەرچاوەکان



884 بینین