توخمە کرۆمۆسۆمەکان

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-11-24-17:45:00 - کۆدی بابەت: 539
توخمە کرۆمۆسۆمەکان

ناوه‌ڕۆك

توخمە کرۆمۆسۆمەکان

کرۆمۆسۆمەکان ئەو زانیاریانەی تێدایە کە زۆربەی سیفەتەکانمان دیاری دەکەن. توخمەکرۆمۆسۆمەکان Sex chromosomes بۆ هێڵی دیاری کردنی توخمیان تێدایە لە مرۆڤدا، لە مێیەدا دوو کرمۆسۆمەی x  هەیە, بەڵام نێرەیەک کرۆمۆسۆمی x و یەک کرۆمۆسۆمی Y تێدایە. لە کاتی کەمە دابەشبووندا، کرمۆسۆمێک لە هەر جووتە کرۆمۆسۆمەکان دەچێتە توخمە خانەیەکەوە، لە مێیەدا دوو کرۆمۆسۆمەی x دەچێتە هەر لەشەخانەیەک. لە کاتی بەرهەم هێنانی هێلکە لە کەمەدابەشبووندا هەر هێلکەخانەیەک کرۆمۆسۆمێکی x وەردەگرێت.و لە کاتی بەرهەم هێنانی تۆودا لە کەمە دابەشبوون تۆو یان کرۆمۆسۆمێکی x وەردەگرێت. و لەکاتی بەرهەم هێنانی تۆودا لە کەمە دابەشبوون رۆو یان کرۆمۆسۆمی x یان کرۆمۆسۆمی y  وەردەگرێت. ئەو هێلکەیەی کە دەپیتێنریت بە تۆوە ئەگەر حەو تۆوە کرۆمۆسۆمی x تێدابێت مێیە دەردەچێت وە ئەگەر ئەو تۆو کرۆمۆسۆمی Y تێدابێت ئەوا نێرە دەردەچێت.

تێکچوونەکانی بەسراو بە توخم

کرۆمۆسمۆی y هەموو ئەو بۆهێڵانەی لەسەر نییە کە لەسەر x دا هەن. لە مێ یەدا دوو کرۆمۆسۆمی هەیە، لەبەر ئەوە ئەو دوو کرۆمۆسۆمە دوو وێنەی یەک بۆهێڵیان تێدایە. ئەو دوو کرۆمۆسۆمەیx، بۆهێڵێکی تر دابین دەکەن ئەگەر یەکێکیان لەکار کەوت،بەڵام لە نێرەدا تەنها یەک وێنە بۆ هەر بپهێڵێك لەسەر کرۆمۆسۆمی xی تەنیا هەیە. ئەو بۆهێڵانەی کە بەرپرسیارن لە تێکچوونێکی دیاری کراو، وەک ڕەنگ کوێری کرۆمۆسۆمی x هەڵیگرتووە، وە بەو تێک چوونە دەوترێت تێک چوونی بەستراو بە توخم. لەسەر ئەوەی زۆربەی ئەو تێک چوونانە  بەزیون، بۆیە زیاتر لە پیاودا کەریگەری تێک چوونی بەستراو بە توخم دەردەکەوێت.

ئەوانەی تووشی ڕەنگ کوێری دەبن ناتوانن ڕەنگی سوور و سەوز لێک جیابکەنەوە بۆ یارمەتیدانیان هەندێک لە شآرەکان شێوەی دیکە دەخەمە سەر هێماکانی هاتوچۆ  خوێن بەربوونیش نەخۆشییەکی دیکەی ئەو تێک چوونەیە، کە خوێن بەربێت نامەیەت. وە نەخۆشەکە ماوەیەکی درێژ خوێنی لەبەر دەڕوات هەرچەندە برینەکەشی بچووک بێت و لەوانەیە نەخۆشی خوێن بەربون تێکچوونێکی کوشندەبێت.

 

ڕاوێژپێکردنی بۆماوەیی

تێک چوونە بۆماوەییەکان وەک خوێن بەربوون (هیمۆفیلیا) و هی تریش، دەتوانرێت بە دواداچوونی بۆ بکرێت بە هۆی درەختی خێزانی ئەگەر کەسانێک دوودڵ بوون لەوەی منداڵەکانیان تێکچوونی بۆماوەییان دەبێت بۆ ئەم مەبەستە دەچنە لای ڕاوێژکاری بۆماوەیی. بەزۆری ئەو ڕآوێژکارانە کەڵک لە هێڵکاری وەک تۆماری ڕيچەڵەک وەردەگرن ، ئەوێش ئامڕآزێکە بۆ بەدواداچوونی سیفەتێک لە نەوەکانی خێزانێکدا، بەهۆی وێنایەکی تۆماری ڕەچەڵەکی، زۆر جار ڕاوێژکارە کە دەتوانێ پێشبینی بکات کە ئەو کەسە هەڵگری نەخۆشیەکی بۆماوەییە کە پێی دەڵێن بە ڕێشاڵ بوونی چیلکەدانەیی. کاریگەرییەکی مەترسیداری هەیە لەسەر سییەکان ،ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە دوو ئەلیلی بەزیوویان هەیە بۆۆ دەرکەوتنی ئەو نەخۆشییە لە منداڵەکاندا پێویستە هەردوو باوان هەڵگری بۆهێڵی نەخۆشیەکە بن.

تۆماری ڕەچەڵەکی هێڵکاری کەریگەری سیفەتێکی لەناو درەختی خێزانێکدا دەتوانیت وێنەی تۆماری ڕەچەڵەکی قژت بزانیت کە ڕەنگەکەی چۆن بۆت ماوەتەوە. وە دەتوانی تۆماری ڕەچەڵەکی جیاوازی هەر خێزانێک بزانیت.

 

هەڵبژاردنی دەستکرد

هەزار ساڵ لەمەوبەر، مرۆڤ مرۆڤ خەریکی کەڵک وەرگرتن بووە لە هەڵبژاردنی ڕووەک و گیانەوەری دەستکرد،  لە هەڵبژاردنی دەسکترد جووت بوون دەکرێت لە نێوان زیندەوەرانی سیفەت باش. لەوانەیە کەڵکت لە هەڵبژاردنی دەستکرد وەرگرتبێت. وە ئاگاتلێ نەبووە. بۆ نموونە لەوانەیە هێلکەی مریشکێکت خواردبێت کە ئەم مریشکە هەڵبژرێردراوە بۆ ئەوەی هێلکەی زۆر بکات. لەوانەیە لە ماڵەکەتدا گیانەوەرێکی ماڵیتان هەبێت کە ئەنجامی هەڵبژاردنی دەستکردبێت. 


سەرچاوەکان

295 بینین