سه‌مون به‌په‌نیر

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-12-01-19:43:00 - کۆدی بابەت: 566
سه‌مون به‌په‌نیر

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

كه‌وچكێكی زه‌ڵاته‌ خوێ 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ شه‌كر 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ ڕۆنی زه‌یت 

ئارد به‌پێی پێویست 

یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ خه‌میره‌ 

دوو په‌رداخ ئاو 

په‌نیری پیتزا

زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ بۆ ڕووه‌كه‌ی 

دوو كه‌وچك شیری وشك بۆ ڕووه‌كه‌ی 

نیو كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ سركه‌ی سپی بۆ ڕووه‌كه‌ی 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- ئاوو خه‌میره‌ و شه‌كر و زه‌یت جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت 

2- ئارد و خوێی تێبكه‌و جوان بیشێله‌ و دایپۆشه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك كات ژمێر هه‌تا هه‌ڵ بێت 

3- پاشان ده‌كرێت به‌ گونك و كه‌مێك ده‌یكه‌یته‌وه‌ 

4- زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ و سركه‌و شیر تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و به‌فڵچه‌ ده‌یده‌یت له‌ڕوی سه‌مونه‌كان و پنیر ده‌كه‌یت به‌سه‌ره‌كه‌یدا 

5- دایده‌نێت و جارێكی تر هه‌ڵ بێته‌وه‌و پاشان فڕنه‌كه‌ له‌سه‌ر 200 پله‌ گه‌رم بكه‌ سه‌روخوار به‌یه‌كه‌وه‌ داگیرسێنه‌و بیان برژێنه‌


سەرچاوەکان



1079 بینین