ناوهڕۆك
ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر
په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه له شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه له باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه ، هۆش و بیریانه‌وه ، چۆنیه‌تی ژینیانهوه ، ئه‌و شتانه تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه كه هه‌ر هه‌ن .
ناساندن
شێر له‌هه‌موو حه‌یوانێك به‌هێزترو به‌دڵتر و به‌سامتر و بهجهرگتر و نهترستره ، به‌شای دڕنده‌كان به‌ناوبانگه ، له‌پێشه‌وه زۆر به‌سامه ، له‌هیچ حهیوانێكیش ناترسێت ، ته‌نها له‌ده‌نگی كه‌ڵه‌شێری سپی و ته‌ق و هۆڕی مس و ته‌نكه‌ر هه‌ڵدێت ، نهپاشماوهی غه‌یری خۆی ئه‌خوا نه‌هی خۆی ، كه‌شتێكی نێچیر كرد له‌پێشا ده‌م ئه‌نێته خوێنه‌كه‌ی و هه‌مووی ههڵئهلوشێت پاشان دڵه‌كه‌ی ئه‌خوات و ئه‌ویتری به‌جێ دێڵێت ، ده‌نگی ده‌ف و گۆرانی پێ خۆشه ، به‌شه‌و كه ڕوناكی ئاگری چاو پێكه‌وت بۆی ئه‌كشێ و له‌دوره‌وه سه‌یری ئه‌كا و بۆی ڕائه‌وه‌ستێ له‌م كاته‌دا توڕه‌ییه‌كه‌ی نامێنێت ، شێر كه نه‌خۆش كه‌وت مه‌یمون بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، ئه‌گه‌ر برینێكی پێوه بوو گورگ لێ كوئهبنهوه تانهیخۆن وازی لێنایهنن ، شێر به‌ده‌ست مێروله‌وه حاڵی شڕه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌نه بێچوه‌كانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك بێچوی ئه‌بێت ئه‌چێته جێگه‌یه‌كی ته‌نها .
به‌كارهێنانی شێر له‌مێژوی كورد دا
* پێستی ناوچاوانی شێر ئه‌گه‌ر یه‌كێ تۆزێكی له‌ژێر كڵاوه‌كه‌یه‌وه دابنێ ئه‌و كه‌سه زۆر به‌سام و به‌پایه ئه‌بێ له‌لای پادشا و ده‌سه‌ڵاتداران .
* ئه‌گه‌ر یه‌كێ تۆزێ له‌پێستی شێر له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێ دانی ژان ناكات .
* ئه‌گه‌ر یه‌كێ چڕنوكی شێری پێبێت هیچ دڕنده‌یه‌ك كاری تێناكات .
* مووی شێر له‌هه‌ر شوێنێك بسوتێنرێت هیچ دڕنده‌یه‌ك ڕوو ناكاته ئه‌و شوێنه‌وه .