زمانی مۆسیقا

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-25-23:41:00 - کۆدی بابەت: 865
زمانی مۆسیقا

ناوه‌ڕۆك

زمانی مۆسیقا

 هەموو هونەرێک دوو لایەنی هەیە و لایەنی تەرکیبی و لایەنی تەحلیلی، لایەنە تەرکیبیەکە بریتییە لە دوا شێوەی کارە هونەرییەکە، هەڵوێستمان سەبارەت بەم لایەنە ئەوەیە کە نرخە ئیستاتیکییەکەی دیاری بکەین بە پێوانەی تیابەتی ئەو هونەرە بیپێون، بەڵام لایەنی شیکردنەوە وەکو لە ناوەکەیدا دیارە بریتیە لە شیکردنەوەیەکی قووڵی ئەو قۆناغە جیاوازانەی کە کارە هونەرییەکەی پێدا دەڕوات، تا دەگاتە دوا شێوە. هەروەها بریتییە لە شیکردنەوەیەکی ئەو شێوازە جیاوازانەی کە هونەرمەند دەکەوێتە ژێر کاریگەریان، شیکردنەوەی ئەو تازەگەریانە کە هونەرمەند دایاندەهێنێت، هەموو هونەرێکی پوخت دەبێت ئەو دوولایەنەی پێکەوە لە یەک کاتدا تێدابێ، ئەگەر لەگەڵ لەناوبردنی وشەی هونەردا یەکەم کەڕەت لایەنی یەکەم بێتە بیر و خەیاڵ، ئەوا بێگومان لایەنی شیکردنەوە ئەو بناغە زانستیەمان دەداتە دەست کە دەبێت هەر هونەرێک پشتی پێ ببەستێت، ڕاستە لەوەیە گەلێک لەو شیکردنەوانە کە لە بواری شیکردنەوەی زانستیەماندا بۆ هونەر دەیانگەیەنێت بە بیر و هزری هونەرمەندان نەهاتبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ وەچەکانی داهاتوو پێویستە تا ژیانی هونەری خۆیان لەسەر بناغەی تێگەیشتنێکی زانستیانەی تەواوی پەرەسەندنەکانی مەیدانە تایبەتەکەی هونەر بینا بکەن، تا بتوانن لەسەر بناغەیەکی دروست درێژە بە ڕێگا بدەن، ئەو ڕاوبۆچوونانەی تەنیا پێ لەسەر ڕەگەزی (بەهرەی خۆڕسک) و ئامادەیی ئاسایی دادەگرن و ڕەگەزی زانستیانەی شیکردنەوەی فەرامۆش دەکەن بێگومان ڕاو بۆچوونی بێ سەرووبەرن و لە دنیان ئەو ڕۆماندا جێیان نەماوە.

 

ڕەگەزەکانی زمانی مۆسیقا


   یەکەم شتێک کە دەبێ لە شیکردنەوەی زانستیانەی مۆسیقادا ئاوڕی لێ بدرێتەوە و بخرێتە بەر وردبینی لێکۆڵینەوەوە بریتییە لە ڕەگەزەکانی زمانی مۆسیقا، چونکە مۆسیقا زمانێکی تایبەتی خۆی هەیە، ئەم زمانەش کۆمەڵێك ڕەگەزی هەن کە بە تەنیا ڕۆڵی خۆ نابینن، بەڵکو گشت ڕەگەزەکان یەکدەگرن و تێکەڵ دەبن و تێکڕا دانراوە مۆسیقاییەکە پێکدێنن، چونکە مۆسیقا زمانێکی تایبەتی خۆی هەیە، ئەم زمانەش کۆمەڵێ ڕەگەزی هەن کە بەتەنیا ڕۆڵی خۆ نابینن، بەڵکو گشت ڕەگەزەکان یەکدەگرن و تێکەڵ دەبن و تێکڕا دانراوە مۆسیقاییەکە پێکدێنن، رەگەزەکانیش بریتین لە ریتم، (الایقاع) ئاواز(اللحن) هارمۆنی دەنگ (التوافق الصوتی) فۆرم (القالب). ریتم، لایەنی بزوتنەوەی مۆسیقاییە یەک لە دوای یەکەکانە لە بواری زەماندا، واتە سیستەمی کێشی بزوتنەوەی یەک لە دوای یەکی نەواکانە (الانغام) رەگەزی گونجاون و ڕێکخستن بەسەر ریتمدا زاڵ دەبێ، چونکە ریتم بریتیە لە دووبارەبوونەوەی زەربەیەک یان کۆمەڵە زەربەیەک، بە شێوەیەکی رێکوپێکی ئەوتۆ لە گوێچکە لەگەڵ هەر جارێکا پێشبینی بکات، کەواتە ریتم چ شتێکی تازە ناخاتە سەر ئاواز. بەڵکو ڕێکخستنی زەمەنی بزوتنەوەی ئاوازە، بە مەرجێ لە بواری ئەم بزوتنەوەیەدا ڕەگەزی (التأکید المتوتر) دوا بە دوای یەکدی بێت،، هەروەها بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی ئەم (توتر)ـەش دوا بە دوای یەکدی بێت و ..... هتد  لێکۆڵەرەوەکان دەرکیان بەوە کردووە کە پەیوەندییەکی توند لە نێوان ڕیتمی مۆسیقا و ئەو سیستمەدا هەیە کە بزوتنەوەی لەش و بزوتنەوەی تەبیعەت لەسەری دەڕۆن، لەش بزوتنەوەی ریتمی خێرای هەیە وەکو هەناسە وەرگرتن و هەناسە دانەوە، هەروەها ریتمی تا رادەیەک هێواشی هەیە وەکو بە دوای یەکدا هاتنی برسێتی و تێربوون، نوستن و هەستان، لە سروشتدا ریتمی دوانی هەیە وەکو بە دوای یەکدا هاتنی شەو و رۆژ، هەروەها ریتمی، چواری هەیە وەکو بە دوای یەکدا هاتنی وەرزەکانی ساڵ، هەر بۆیە گەلێک لە لێکۆڵەرەوەکان گوتویانە کە مۆسیقا بنەمایەکی ئۆرگانی یا سروشتی هەیە، مادامێکی بزوتنەوە ریتمییەکانی دووبارە کردنەوەی بزوتنەوە، هاوجۆرەکانی خۆیەتی لە لەشی ئینساندا یا لە سروشتدا، کە ئەمە دەبێتە مایەی دروست بوونی ئەو شتەی کە دەتوانرێ ناوبنرێ هەستی ریتم لە لای ئینسان باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە، ئەوەیە کە یەکەم بە پیرەوە چوونی مندال یان کەسانی سادە و سەرەتایی بۆ مۆسیقا بە پیرەوە چوونێکی ریتمییە کە لە جۆرە خۆلارکردنەوە یان سەمایەکی سادەدا لەگەڵ ریتمی نەواکاندا خۆی دەنوێنێ، هەروەها دیاردە سەرەتاییەکانی مۆسیقا زۆرجار بریتییە لە ریتمێکی پەتی ڕووت- واتە هەر ریتمی رووت بەبێ دەنگی مۆسیقایی- وەکو چۆن ئەمە لە لای گەلێ لە تیرە سەرەتاییەکاندا دەبینرێ ئەو تیرانەی کە گشتن ژیانی مۆسیقاییان تەنیا تەپڵ و لێدانە و بەس.


   بەڵام ئاواز هەر بەوەوە ناوەستێ کە زەربە لە مۆسیقاییەکان بە گوێرەی توندی یان هێواشی ئەو زەربانە، رێک بخات، بەڵکو رەگەزێکی نوێ دەخاتە سەر ریتم، ئەویش بەرزی یا نزمی دەنگەکانە، بێگومان بەکارهێنانی هەردوو وشەی بەرز و نزم لێرەدا بەکارهێنانی مەجازی رووتە، چونکە هیچ چەشنە پێوەندیەکی مەکانی لەم بابەتە، لە نێو دەنگەکاندا نییە، بەڵگە مەبەس لە دەنگی بەرز ئەو دەنگەیە کەە خێرایی لەرەکانی زیاد دەبێ، بەڵام دەنگی نزم یان پان ئەوەیە کە بزاڤی لەرەکانی کەم دەبێ، دەنگی ،مۆسیقا بە شێوەیەکی گشتی بە ڕێکوپێکی و چەسپاوی لەرەکانیدا دەناسرێتەوە، بەڵام ژمارەیەکی یەکجار زۆری لەرە هەیە لە نێوان دەنگێک و ئەو دەنگەی لە پاشیەوە دێت، جا ئەم دەنگە بەربێ یا نزم، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە دەنگەکانی مۆسیقا بە جۆرێ بە دوای یەکدا دێن کە گوێچکە لە هەندێ شوێندا لە بەینی ژمارەیەکی زۆر لەو لەرانەدا دەوەستێ، ئەو لەرانەی کە بە جۆرێ بە دوای یەکدا دێن کە گوێچکە لە خۆیەوە ناتوانێ جیایان بکاتەوە، کۆی ئەو شوێنە دیاری کراوانەی کە گوێچکەی لە ئاستیدا دەوەستێ شتێک پێک دێنێ کە پێی دەگوترێ پەیژەی مۆسیقا (السلم الموسیقي).


   ئاشکرایە ئەم پەیژەیە لە سیستەمە ئاوازێکەوە بۆ سیستەمێکی دی دەگۆڕێ، پەیژە لە مۆسیقای ڕۆژئاوادا ئەوە نییە کە لە مۆسیقای رۆژهەلاتدا هەیە هەروەها ئەوەش نییە کە لە مۆسیقای سەرەتاییدا هەیە، ئەگەر خەڵکی هەندێ جار کەیفیان بەو ئاوازانە بێ کە بە پەیژە باوەکەی لای خۆیان داڕێژراوە پێیان وابێ ئاوازەکانی دی -بەشێوەیەکی گشتی- بەگوێی هەموو مرۆڤایەتی بێگانە و ناپەسەندە ، دیارە ئەمە تەنیا کاری راهاتنە، ئەو راهاتنەی کە هەستی هونەرییان بە گوێرەی سیستەمە دەنگە باوەکەی خۆیان دەسازێنێ، لە ئاوازدا دەنگەکان چ بەرز و چ نزم، دوابەدوای یەکدی دێن، هەڵبەتە دانەری مۆسیقا سەربەستە لە گواستنەوەی دەنگەکان، بەڵام ئەم سەربەستییە رەها نییە، بەڵکو چەند مەرجێکی هەیە، بۆ نموونە ئەو دەنگەی کە دەکەوێتە جەواب یا قەراری پەیژەکە لە دەنگە هەرە گرینگەکانی ئاوازەکە بۆ ئەو دەگەڕێتەوە تا ئەوساکە گوێچکەکانی هەست دەکات کە ئاوازەکە بە شیوەیەکی ئاسایی خۆی تەواو بووە.


   ئەگەر بچینە سەر هارمۆنی (التوافق الصوتي) سەیر دەکەین ئەم رەگەزە هەرچەندە لە مۆسیقای رۆژهەلاتیماندا ناباوە، بەڵام رۆژبەرۆژ بایەخی پتر لە دنیای مۆسیقادا پەیدا دەکا، ئەوەی موتابەعەی رەوتی مۆسیقای رۆژئاوا بکات دەبینێ لە کاتێکدا مۆسیقا لە سەدەی هەژە و نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەدا گەورەترین بایەخی بە ئاواز دەدا، پاشان وردە وردە ڕووی کردە هارمۆنی، تا وای لێهات لە ئاخر و ئۆخری سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا گەلێک لە دانەرەکان گوێیان بەوە نەداوە کە مۆسیقاکانیان مۆسیقای ئاوار بێت. بەڵکو ڕەگەزی بنەڕەتی لە لایان هارمۆنی بوو. ئاشکراترین نموونەی ئەو دیبوسییە(Debissy).


  بناغەی هارمۆنیش بریتیە لە دروستکردنی گونجاوی دوو دەنگ یا زیاتر لە یەک کاتدام بەڵام ئاواز کۆمەڵە دەنگێکی گونجاوی دوابەدوای یەکە، لەگەڵ ئەوەشا لێکۆڵینەوەی هارمۆنی تەنیا بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو کۆمەڵە دەنگەوە ناوەەستێ کە لە یەک کاتدا لێدەدرێن، بەڵکو پێویستە و دەبێ بایەخ بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو کۆمەڵە دەنگەوە ناوەستێ کە لە یەک کاتدا لێدەدرێت، بەڵکو پێویستە و دەبێ  بایەخ بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو کۆمەڵە دەنگانە و پەیوەندی ئەمیان لەگەڵ ئەوی دیکەیاندا بدات و چۆنیەتی گواستنەوە لە یەکێکیانەوە بۆ یەکێکی دیکەیان ڕێک بخات تا ئاوازەکە بۆ نموونە بە هارمۆنییەک کۆتایی نەیەت کە هەستی پێشبینی کردن یا چاوەڕوانی ببزوێنێ، بەڵکوو ئەم هارمۆنییە زەمینە بۆ هارمۆنیەکی دیکەی ئەوتۆ خۆش دەکات کە هەستی ئۆخەی و ئاسوودەیی ببزنوێنێ، لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەموو ئەو دەستورانەی تەحەکوم لە هارمۆنی دەکەن قابیلی گۆڕانن، پەرەسەندنی مۆسیقا هەمیشە شتی نوێی دەخاتە سەرو بگرە هەندێ جار هەوڵدەدا سیستەمە کۆنەکانی هارمۆنی لە بناغەوە هەڵتەکێنێ و بیروخێنێ.

بەڵام فۆرم (الصورە او القالب) ئەمەشیان رەگەزێکە مۆسیقای رۆژهەڵات نای ناسێ یان نایزانێ، فۆرم پێوەندی بەینی بەشەکانی ئاواز لە کاری هونەری درێژدا رێکدەخات و یەکێکی بەینی هەموو بەشەکانی پارچە مۆسیقاکە دەستەبەر دەکات، هەر هەموو ئەمانە لەو گیر و گرفتانن کە مۆسیقای رۆهەڵات پێویستی بە ڕووبەڕوو بونەوەیان نیە گیروگرفتی فۆرمی مۆسیقا یەکجار ئاڵۆزە و ناتوانین لەم بوارەدا ە تێرو تەسەلی ئاماژەی بکەینێ، هەر ئەوەندەمان پێ دەکرێ بڵێین دەکرێ لە پارچە مۆسیقا درێژەکاندا تیمەی سەرەکی ئاواز جیا بکرێتەوە، دانەر سیستەمێکی دیاریکراو بۆ ئەم تیمە ئاواز دارانە (موچوعات لحنیە) دادەنێ و بەپێی قەریحەی خۆی گەلێ گۆڕان و ئیزافاتی تیادا دەکا، دیارە لە هەموو ئەم کارەیدا بابەتی سەرەکی و ورد و درشتەکانی ئەو بابەتە سەرەکیە موعالەجە دەکا کە مۆسیقا و رەسمی مۆسیقا لەسەر ڕۆییوە، هەرچەندە لە هەموو وەزع و حاڵێکدا گۆڕانە بچووکەکان مومکینە. لە داڕشتنی تیمە ئاوازە سەرەکییەکاندا لەسەر دەڕوا، هەروەها شیکردنەوەی گواستنەوە لە داڕشتنەکەوە بۆ ئەو ئیزافاتەی بۆی کردووە، بە جۆرێکی ئەوتۆ کە هەمە ڕەنگیەکانی زیندوو بۆ کارە هونەریەکەی مسۆگەر بکات و لە هەما کاتا یکێتییە هەمە لایەنەکەی کارەکەی بپارێزێ لێکۆڵینەوەی رەگەز و توخمەکانی زمانی مۆسیقا وامان لێدەکات رووبکەینە شیکردنەوەی ئەو رێبازەی کە ئەم زمانە بەکاری دەهێنێ. رێبازی بەکارهێنانی زمانی مۆسیقا بایەخێکی تایبەتی بە نیسبەت هونەری مۆسیقاوە هەیە. لە هونەرەکانی دیدا کاری هونەری راستەوخۆ لە داهێنەرەوە بۆ وەرگری هونەرەکە دەچێ. واتە پەیوەندیەکی دوو لایەنی لە ئارادایە. بەڵام لە مۆسیقادا پەیوەندییەکە. پەیوەندییەکی دوو لایەنی راستەوخۆ نییە. بەڵکو پەیوەندییەکی سێ لەیەنییە. خاوەن ئەداکە (چ عازف بێ چ گۆرانیبێژ) دەبێ لە پێناو (وسیغ) لە نێوان دانەر و گوێگردا. بۆیە پێویستە هەڵوەستەیەک لە ئاستی رۆلی هەر لایەنێک لەم پەیوەندییە سێ لایەنییە لە گواستنەوەی زمانی مۆسیقادا بکەین.


  دانەر، ئەنجامی ئەفراندنی هونەری خۆی بە نووسین تۆمار دەکات، بێگومان مۆسیقاش وەکو هەر زمانێکی دی کەڵکێكی زۆری لە نوسین وەرگرتووە '' یارمەتی پاراستنی دانراوە مۆسیقاییەکانی داوە بێ ئەوەی دووچاری ئەو شێواندنە ببێ (دانراوە مۆسیقاییەکان) کە ئەگەر تەنیا بە بیستن نەقڵ کرانایە تووشی دەبوون، بێومان هێماکانی نووسینی مۆسیقا بەردەوام وردتر و دەوڵەمەندتر بووە، بە ڕادەیەک لەو ئاخروئۆخرانەدا توانای ئەوەی پەیدا کردووە کە هەموو ورد و درشت و جۆرێکی پارچەکە تۆمار بکات، وای لێ بکات کە ئەگەر ئەداکەی ورد بێ، پارچەکە تەواو بەو شێوەیەی کە دانەرەکەی ویستوویەتی و بێ هیچ ڕێنیوێنیەکی خودی، دانەرەکە ئادا بکرێ- هەڵبەتە لە کۆندا وا نەبووە، دانراوە مۆسیقاییەکان زر شتیان بە تەقدیری خاوەن ئەداکە دەسپارد، هەر بە هونەری نووسینەوە توانرا ئەم پەرەسەندنە جۆراوجۆرانە لە مۆسیقادا بێنەدی کە بەردەوام قووڵی پێ بەخشیوە ، نوسین، دانەر لە ئیرتیجالیەت و خۆبەخۆیی دەپارێزێ، دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسێنێ کە کەرەستە مۆسیقاییەکەی بە کارامەترین شێوە مشت و ماڵ بکات و مەودای تازەی بۆ ئیزافە بکا و دەوڵەمەندی و قووڵی پتری پێ ببەخشێ.


   بەم تۆمار کراوانە کاری خاوەن ئەدا دەس پێ دەکا، ئەرکەکەی ئەوەیە کە وەکوو پێناوێک (ویسگ) واتا و هەستەکانی دانەر وەکو چۆن لە تۆمارکراوەکەی خۆیدا تۆماری  کردووە، بە گوێگران بگەیەنێ، روونترین و سادەترین مەرجی خاوەن ئەدا ئەوەیە کە ورد و ئەمین بێ، بەڵام ئەم مەرجەی هەندێ ئاڵۆزی لەگەڵ خۆدا دێنێ کە چارەسەرکردنی کارێکی ئاسان نییە، دەبێ ئەنجامدەر (مۆدی) تا چ رادەیەک ورد و ئەمین بێ؟ رای جیاواز لەسەر وەڵامی ئەم پرسیارە هەن رایەک هەیە ئەوەی بەسەر ئەنجامدەردا دەسەپێنێ کە خۆی لە گشت ئارەزوویەکی شەخسی دوور بخاتەوە و تەنها نەقڵ کردنی ورد و بەدیقەت بکا بە خەم، بەڵام ئەو ئیرادەی لەم رایە دەگیرێ ئەوەیە کە ئەنجامدەر دەکا بە شتێکی تەواو سەلبی و ئامێر ئاسا، لە گشت رەفتارێکی هۆشیارانە دای دەبڕێ، بۆیە زۆر کەس بانگەوازی ئەوەی دەکەنکە ئەنجام دەر بە گوێرەی فەهم و زەوقی خۆی رەفار بکات بە مەرجی نەشێواندن و و دەستکاری نەکردنی ئەو شتەی کە نەقڵی دەکا، ڕەچاو بکا، لە راستیا شەخسیەتی کەڵە عازف و گۆرانی بێژان بە ئاشکرا لە جۆری ئەدایان دەردەکەوێ، سەیر دەکەی وەختێ ئاوازێ دەژنەوی تەواو عازف و گۆرانی بێژن بە ئاشکرا لە جۆری ئەدایان دەردەکەوێ، سەیر دەکەی وەختێ ئاوازی دەژنەوی تەواو عەقڵی ئەنجامدەرەکەی پێوە دیارە و ڕەنگە ئەم شەقڵە تا رادەیەکی زۆریش شەخسی بێ، دەمەوێ ئەوە بڵێم کە هەر چەند گوێم لە (کونچرتوو) بووبێ یەکسەر کەمانچەژەنی مەزن (جوزی ریجیتی)ـم بیر کەوتووەتەوە هەستم کردووە ئەداکە شێوازی شەخسی هونەرمەندەکەی گرتۆتە خۆ، ئەو شێوازەی جیایە لە گشت شێوە ئەداکانی دی و کارێکی وای کردووە کە پارچەکانی وابێتە بەرچاو کە گیانێکی یەکجار تازەی بەبەرا کراوە- هەر هەموو ئەمانە کراوە بێ ئەوەی کەمو زۆر دەستکاری ئەسڵەکە کرابێ، ئەلهەقی ئەوە سیفەتی ئەدای داهێنەرانەیە کە شەقڵی شەخسیەتی ئەنجامدەر ووەر بگری و بە رۆحی ئەو پارابێ بێ ئەوەی ئەمە چ جۆرە دەستکاری و لادانی لەسەر ئەو شتەدا بێنێ کە دانەر لە تۆمار کراوەکانیدا تۆماری کردووە.


   بەڵام رۆڵی گوێگر بریتییە لە قۆزتنەوە و وەرگرتنی ئەو چەمک و واتا و هەستانەی کە دانەر تۆماری کردوون و ئەنجامدەر بۆی نەقڵ کردووە، من وای بۆ دەچم کە گوێگرتن هونەرێکە بۆ خۆی و مەشقکردنێکی دوور و درێژی دەوێ تا مرۆڤ بگاتە ڕادەی ئەوەی بە دروستی مومارەسەری گوێگرتن بکات، چونکە گوێگرتن پلە و قۆناغی جیاوازی هەیە، لە قۆناغەکانی یەکەمدا مرۆڤ توانای تەنیا بەسەر تێگەیشتنی مۆسیقای سووکی ئاشکرای وەکو هەموو چەشنە مۆسیقاکانی سەمادا دەشکێ، چونکە ئەم مۆسیقایە قووڵ نییە و سام و ویقارێکی ئەوتۆی نییە، بۆیە بە زۆری گوێگرتن لەم چەشنە مۆسیقایە رەفتاری دی تێکەڵ دەبێ، بۆ وێنەگرتن و قسەکردن لە یەک کاتدا- مەحاڵە لەم قۆناغەدا گوێگرتنی خەست و قووڵ پەروەردە ببێ، قۆناغی دوایی دیکەدا شێوەی گوێگرتن پڕ ئەزموونتر دەبێ و مرۆڤ دەتوانێ زەوق لە پارچە مۆسیقای قوڵتر وەربگرێ، بەڵام ناتوانێ هەمووی حەزف بکا یا لە واتای بەشە ئاڵۆزەکانی تێبگا، بۆیە دەبینین گوێگر لەم قۆناغەدا زۆر بە هەندێ بەشی دیاریکراوی ئەو پارچە مۆسیقایانەی کە گوێی لێ دەگرێ سەغڵەت دەبێ، ڕەنگە بێ ئەوەی گوێگرتنەکەی تەواو بکا و هەستێ و بڕوا، من وەکو ئەزمونی خۆم- ئەوەی لە بیرە کە لەم قۆناغەدا ئەم دەتوانی زەوقی تەواو لەو پارچە مۆسیقا رۆژئاواییانە وەربگرم کە پیانە لێدەدران یا گۆرانی ئەو نیشانە مۆسیقاییە پڕ ناکاتەوە، بەڵکو بۆ ئەو دەنگدانەوەی بەجێ دێڵێ کە یەکەم زەربە دروستی دەکا، بۆیە پڕکردنەوەی ئەم بۆشایە بۆ گوێچکەیەک کە بەژنەوتنی عەزفی رۆژهەڵاتی راهاتبێ زەحمەتە، بحیە وا دەهاتە بەرچاو کە پارچەکە کۆمەڵە دەنگێکی لێکدابڕاو بێ و هزر نەتوانێ یەکێتییەکیان لە نێواندا دروست بکات، هەروەها ئەو بزاڤە دەنگیانەی کە گۆرانی رۆژئاوایی جیا دەکاتەوە سەنتەرە سەرەکیەکەی ئاوازەکە دەسڕێتەوە و مرۆڤ ناتوانێ موتابەعەی بکا، لەو کۆسپانەی کە لەم قۆناگەدا دێتەڕێی مرۆڤ، ئەوەیە کە مرۆڤ زۆر جار پەنا دەباتە بەر لێکچوونی شیعری و ئاوازەکەی تێوە دەپێچێ تا لێی -لە ئاوازەکە- تێبگات، بەڵام سور بوون و بەردەوامی لەسەر گوێگرتن باشترین زامنە تا مرۆڤ وا لێبکا بەسەر ئەم کۆسپانەدا زالبێ، وا لێبکا لەزەت لە هەموو جۆرە دانراو و ئەدایەک وەربگرێ، لە دوا قۆناغدا مرۆڤ توانای زەوق و وەرگرتنی تەواو و هونەری لە مۆسیقا پەیدا دەکا، وای لێدی ئیدی بتوانێ بابەتە سەرەکییەکانی مۆسیقا کەشف بکات، هەست بەو گۆڕانانە بکات بە سەریا دێ، هەر بە ڕواڵەتی دەرەوەی پارچە ئاوازەکەوە ناوەستێ، بەڵکوو دەچێتە قوڵایی شتەکانی ناوەوەی و سەنتە شاراوەکانیەوە، هەست بە یەکێتی شاراوەی دیوی پشتەوەی ئەم هەموو دەنگە ئاڵۆزانە دەکا، ئەمە قۆناغی گوێگرتنی کارامەیە، ئەو گوێگرتنەی وەرزبوون توخنی ناکەوێ و وردترین شتی لە کیس ناچێ، هەڵبەتە ئەم گوێگرتنە تەرکیزێکی یەکجار زۆری دەوێ، بەڵام ئەزموون و راهاتن ئەوە دەستەبەر دەکەن کە ئەم تەرکیزە کارێکی دژوار نەبێ،، رادەی ورییی مرۆڤ زیاد دەکەن و لەزەتی وەرگرتنی ئەستاتیکیئاوازەکان کەم ناکەنەوە.


  بەو چەشنە قۆناغەکانی گوێگرتن بە پێی ئەزموون و رادەی قووڵی ئەزموونەکانی گوێگر و ماوەی خۆ راهێنانەکەی دەگۆڕێ و دەگاتە رادەیەکی ئەوتۆ کە بەدەم گوێگرتنەوە خۆی بۆ تێگەیشتنی هەموو وردو درشتێکی مۆسیقا تەررخان بکات، رەنگە ئەوە روون بووبێتەوە کە بۆچی گوتمان گوێگرتن لە مۆسیقا خۆی بۆ خۆی هونەرە، چونکە گوێگرتن لە قۆناغە باڵاکەیدا بریتیە نییە لە کارێکی سەلبی وەکو زۆر کەس بۆی دەچن، بەڵکو کارێکی ئیجابی تەواو بە هەموو مانای وشەی ئیجابی، وریایی و تەرکیزێکی وای دەوێ کە تەنیا بە خۆڕاهێنانی دوور و درێژ بەدەست دێ، هەروەها لە پاڵ هەستی هەڵچوو  راچەنیودا، هزری هۆیاری دەوێ، واتە کارێکە ژیری و هەست بەشداری تێدا دەکەن، لە پاڵ چێژوەرگرتنی ویژدانییەوە شیکردنەوە و بیرکردنەوە و بەراوردی دەوێ.


سەرچاوەکان

459 بینین