خێلی (سترابیسم)

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-23:34:00 - کۆدی بابەت: 1566
خێلی (سترابیسم)

ناوه‌ڕۆك

خێلی  (سترابیسم)

  لە خێلیدا ئاڕاستەی بینی هەردوو چاوەکان بۆ سەر یەک شوێن یاخود شتێک ناڕوات و لە ئەنجامدا چاوێکیان بۆ لای شتەکە و چآوەکەی دیکەش بۆ سەر شوێنێکی دیکە دەڕوات. دوو جۆر خێلی هەیە، جۆری ئیفلیجی دەمارەکانی چاو و جۆری نائیفلیجی دەمارەکانی چاو. لە جۆری ئیفلیجیدا، هەندێک لە دەمارەکانی چاو دووچاری ئیفلیجی بوونەتەوە و ناتەواویان لە چآودا دروست کردووە، وە لە جۆری نا ئیفلیجیدا هیچ کام لە دەمارەکان ئیفلیج نین، وە هەروەها زۆرکات لە تەمەنی ٢ تا ٣ ساڵ لەدایک و باوک بە منداڵەکانیان دەزانن کە دووچاری خێلی بوونەتەوە، وە بۆ چآرەسەری ئەو حاڵەتە لە منداڵاندا لە چاویلکەی تایبەت سوود وەردەگیرێ.  وە لە هەندی حاڵەدا لەوانەیە نیازی بە نەشتەرگەری هەبێت. ئەگەر خێلی لە گەورەییدا ڕووبدات لەوانەیە بەهۆی پەستانی خوێنی بەرزەوە بێت یاخود بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە بێت.


سەرچاوەکان



970 بینین