ئەو فێرکارییانە چین پێویستە بیزانیت تاکو چاتەکانی ماسنجەرت پارێزراوبێت؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-30-20:39:00 - کۆدی بابەت: 13399
ئەو فێرکارییانە چین پێویستە بیزانیت تاکو چاتەکانی ماسنجەرت پارێزراوبێت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەم تایبەتمەندییە لەناو زۆربەی چاتەکان زیادبووە وردە وردە لەناو چاتی هەمووان زیادەبێت، فەیسبووك چاتەکان بە شێوەیەک لێ ئەکات بۆ ئەوەی پارێزراوتر بێت و بە تەواوی لەشێوەی کۆدکراو بێت لە نێوان هەردوو لایەندا و نامەکان نامێنن. پێشتر خۆمان ئەمانتوانی چاتی لەم شێوەیە دروست بکەین بە (secret chat)، ئێستا هەموو چاتەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کۆد ئەکرێن ئەمە شتێکی  نایابە و جێگەی ترس نییە، چونکە تاکە کەس دەتوانێت دەستی بگات بەم چاتانە تەنها تۆ و مۆبایلەکەتن. ئەمەش واتە ئەگەر کەسێك لە مۆبایلێکی ترەوە ئەکاونتەکەت بکاتەوە چاتەکان نابینێت، هەرچەنە لە سەرەتاوە چاتی ئاسایی بوون  بەڵام دوای کۆتا ئەپدەیتی ماسنجەر هەمووی تەشفیر و کۆدکراوە، ئەم تایبەتمەندییە گرنگە بۆ حاڵەتەکانی هەڕەشە و ھاککردنی ئەکاونت تا ڕادەیەك ڕێگری ئەکات لەم حاڵەتانە.

پڕۆسێسی کردارەکە چییە؟

با وادابنێین هەر مۆبایلێك کلیلی تایبەتی خۆی هەیە لەناو چاتەکان، کاتێك نامەیەك ئەنێریت نامەکە ئەچێتە لای لایەنی بەرامبەر و بەم کلیلە (کۆد) قفڵ ئەکرێت، گریمان لایەنی سێیەم توانیویەتی چاتەکە ببینێت ئەوا چاتەکە لای ئەو بەم شێوەیە ئەبێت، بۆ نموونە &$7hbn$##-8887jks. بەواتای تاکە مۆبایل توانای کۆدکردنەوەی نامەکە و خوێندنەوەی نامەکەی هەیە مۆبایلی وەرگری دووەمە چونکە هەمان کلیلی هەیە.

دانانی ئەم پرۆسەیە بۆ ماسنجەر

setting - اعدادات
privacy and safety - الخصوصية و السلامة
end to end - الدردشات المشفرة
message storage - تخزين الرسائل
create pin - انشاء رمز 

کۆدێکی زۆر ئاسان دانێ تاکوو چاتەکانت بۆ باک ئەپ بکات و لەدەستی نەدەیت لەکاتی سڕینەوە و دووبارە داگرتنەوەی ماسنجەر پێویستت پێی ئەبێت.


سەرچاوەکان



31 بینین