نەرم و نیانی و سنگ فراوانی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-26-00:50:00 - کۆدی بابەت: 1613
نەرم و نیانی و سنگ فراوانی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

نەرم و نیانی و سنگ فراوانی مامۆستای سەرکەوتوو

نهێنی سەرکەووتنی زۆربەی کارەکان نیشاندانی نەرم و نیانییە، بە تایبەتی بۆ پڕۆسەی فێرکردن خاڵێکی زۆر پێویستە، چونکە وەک پێغەمبەرمان دەفەرموێت: ( ان الفرق لا يكون في شيء الا زانە ولا ینزع من شیء الا شانە) (رواە امام مسلم) واتە نەرم و نیانی لە هەر شتێ هەبوو ئیللا جوانی دەکات، نەرم و نیانیش لە هەر شتێ دوورخرایەوە، ئەو شتە ناشرین دەبێت، ئیمامی عەلی ڕەزای خوای لەسەر بێت دەفەرموێت: (دڵەکانی وەک گیانداری دڕندە وان، هەرکەسێ نەرم و نیانی بەرامبەریان بنوێنێ، ئەوانیش نەرم و نیان دەبن (القلوب وحشیة فمن تالفها اقبلت علیە). 
زوو توڕە نەبوون و هەڵنەچوون و سنگ فراوانی لە پۆلدا، دەرگای سەرکەوتن لە بەردەم مامۆستا واڵا دەکات و ڕەوشەکە بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەبات کە مامۆستا خۆی دەیەوێت. ساڵێکیان لە ئامادەی وانەم دەگووتەوە، پۆلێک لە پۆلەکان، کێشەی زۆریان هەبوو لەگەڵ مامۆستایان، هیچ مامۆستایەک نەبوو کە گلەی لەو پۆلە نەبێ، دوای ئەوەی نزیکەی مانگێک وانەم بەو پۆلە گووتەوە، ڕۆژێکیان وانەکە تەواو ببوو، تەنها چەند خولەکێک مابوو، منیش هەندێک تێبینیم تۆمار دەکرد، لەو کاتە قوتابییەک هات و گووتی: ((مامۆستا دەزانیت تۆ مامۆستایەکی زۆر باشی؟!!) گووتم بۆچی؟!!، گووتی:( ئێمە ئەمساڵ هەر مامۆستایەک هاتبێت بۆ لامان توڕەمان کردووە و وانەکەمان پێ وەستاندووە، بەڵام ئەوە ماوەی مانگێکە ئێمە خەریکین و ئاژاوا دەکەین و پلان بۆتۆ دادەنێین، تاوەکو توڕەت بکەین و دەرسەکەت بووەستێنین، بەڵام تۆ هەر خۆگر بوویت و تەنها بۆ جارێکیش لە ئیمە توڕە نەبووی، بەڕاستی بەسەر ئێمەدا زاڵبوویت). پەیژەکانی سەرکەوتن دەورە دراون بە کۆمەڵێک کێشە پێویستە لە بەرامبەریان نەرم و نیان و سنگ فراوان بین.


سەرچاوەکان



977 بینین