هاورێیەتی نەوەک دوژمنکاری

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-00:13:00 - کۆدی بابەت: 1832
هاورێیەتی نەوەک دوژمنکاری

ناوه‌ڕۆك

هاورێیەتی نەوەک دوژمنکاری

گەلێک لە مامۆستایان بەتوند و تیژی هەڵسوکەوت لەگەڵ قوتابیەکانیان دەکەن، هەرگیز دەرگای خۆشەویستی خۆیان ناکەنەوە، هەندێکی تر لە مامۆستایان خۆشەویستیەکی زۆر لە ڕادەبەدەر دەدەن بە قوتابی، ئەم دوو لایەنە هەدووکیان خراپن و زێدەڕۆییان تێدایە، مامۆستا دەبێت هەمیشە ئاگاداربێت و سنورێک لە نێوان خۆیی و قوتابیەکەی بهڵێتێتەوە، چونکە مامۆستا سەرکردەی پۆلە، سەرکردەش هەمیشە پێویستی  بە توند و تۆڵی هەیە، دەبێت وریای ئەوەش بین کە توند و تۆڵیەکە نەگاتە ئاستی ڕووبەڕوو بوونەوە، کورد گوتەنی ( نە ئەوەندە شیرین بیت بخورێیت، نە ئەوەندە تاڵیش بیت فڕێ بدرێیت).


سەرچاوەکان



612 بینین