تەلەفزیۆن و شکست هێنانی خوێندن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-20:20:00 - کۆدی بابەت: 1846
تەلەفزیۆن و شکست هێنانی خوێندن

ناوه‌ڕۆك

تەلەفزیۆن و شکست هێنانی خوێندن

بێگومان منداڵان یەکەم قوربانی مامەڵەکردنی نەشیاون کە تواناکانیان پەک دەخات و دواڕۆژی خوێندنیان دەخاتە مەترسییەوە. لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان دەریان خستووە، کە ڕێژەیەکی گرنگی منداڵان دووچاری خەو زڕان بوونەتەوە، هۆکاری سەرەکی ئەمەش بریتییە لە زیادەڕەوی کردن لە سەیرکردنی بەرنامەکانی تەلەفزیۆن. هەروەها لاوازی منداڵان لە ڕووی زانست و زانیارییەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ چەندین هۆکار، لەوانەش: بێ ئیشی خێزان و نا ڕۆشنبیری ئەو خێزانەی ئەو جۆرە منداڵەی هەیە، و خراپی باری گوزەران و نیشتەجێبوون.
هەرکات منداڵ لە ناوەندێکی ناڕۆشنبیر و پڕگیر و گرفت ژیان بباتە سەر ئەوا ڕووبەڕووی زۆر کۆسپ و تەگەرە دەبێتەوە کە ڕەوشی خوێندنی منداڵەکە تێک دەدات و بەردەوام پەنا بۆ دەرمانی هێورکەرەوە دەبات تاوەکو خەوی لێبکەوێت.
هەر ئەم تێژینەوەیە ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر سەیری تەلەفزیۆن لە لایەن منداڵانەوە بە هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی خوێندن دادەنرێت، سەرەڕای دڵەڕاوکێ و بێ ئاگایی و لاوازی بیرکردنەوە. ئەو منداڵانەی ئەنجامی باش و سەرکەوتوو بەدەست دەهێنن ئەوانەن، کە کاتێکی کەم بۆ سەیرکردنی تەلەفزیۆن تەرخان دەکەن، کە لە یەک کاتژمێر تێپەڕ ناکات لە ڕۆژێکدا. بەڵام ئەوانەی ئەنجامی خراپ  بەدەست دێنن ئەوانەن کە زیاد لە دوو کاتژمێر لە بەردەم شاشەی تەلەفزیۆن دادەنیشن.
ئامێری تەلەفزیۆن لە سروشتی خۆیدا نە بە سوودە و نە خراپە، بەڵکو باوکان و دایکان منداڵەکانیان وا ڕابهێنن شیاوترین و چاکترین بەرنامە هەڵبژێرن، و بۆیان ڕوون بکەنەوە کە زیادە ڕووی لە تەماشاکردنی بەرنامەکانی تەلەفزیۆن چ زیانێکی زۆری بە دواوەیە لەوانەش: (شکست هێنان لە خوێندن و کز بوونی چاو و کەم خەو و گرفتی دەروونی) هەروەها لەسەر باوکان و دایکان پێویستە بایەخ بەو بەرنامانە بدان کە منداڵەکانیان سەیری دەکەن، هەوڵ بدەن دەمەتەقێیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن. هەروەها تاوناتاوێک بەشداریان لەگەڵدا بکەن لە بەدواداچوونی بەرنامەکان هەرچەندە لە کاتێکی درەنگی شەویش دابێت، چونکە خەوتن لە کەش و هەوایەکی لەباردا زۆر باشتر لە خەوێک بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.


سەرچاوەکان



512 بینین