پردی پەڕینەوەی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-21:34:00 - کۆدی بابەت: 1852
پردی پەڕینەوەی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

پردی پەڕینەوەی مامۆستای سەرکەوتوو

هەموو وانەیەک کە مامۆستا دەیڵێتەوە، لە چەند بەشێک پێکهاتووە، پێویستە زۆر وریا بین لە پەرینەوە لە بەشێک بۆ بەشێکی تر، بۆ ئەوەی نائارامی و پشێوی دروست نەبێت، دەبێت مامۆستا دڵنیا بێت لە تێگەیشتنی تەواوی قوتابیان لە بەشی یەکەم ئەمجا بپەڕێتەوە بۆ بەشی دووەم، ئەمەش بەوە دەکرێت، داوا لە چەند قوتابیەل بکرێت بە کورتی بەشەکە دووبارە بکەنەوە، نووسینی چەند خاڵێکی گرنگ تایبەت بە بەشەکە لەسەر تەختە ڕەش، باشترە لە نێوان بەشەکان وەستانێکی کورت هەبێت لە بێدەنگی وەک پاداشتێک بۆ قوتابیان، پاشان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەشەکەی تر دەست پێبکرێتەوە.


سەرچاوەکان



408 بینین