بۆچی ساڵی تازه‌ به‌ 1ی کانونی دووه‌م(1 January ) ده‌ست پێده‌کات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-03-00:21:00 - کۆدی بابەت: 1917
بۆچی ساڵی تازه‌ به‌ 1ی کانونی دووه‌م(1 January ) ده‌ست پێده‌کات؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ساڵی تازه‌ به‌ 1ی كانونی دووه‌م(1 January ) ده‌ست پێده‌كات؟

سه‌رده‌می كۆن، ڕۆمانییه‌كان خودایه‌كیان هه‌بوو به‌ ناوی (جانوس)، كه‌ خودای ده‌رگا و ده‌روازه‌كان بوو، دوو ده‌مووچاوی هه‌بوو، كه‌ یه‌كێكیان ڕووی له‌ پێشه‌وه‌ بوو ئه‌وی تریان ڕووی له‌ پشته‌وه‌‌ بوو. بۆیه‌ (جولیوس گایسه‌ر) ناوه‌كه‌ی كرد به‌ (جانیوه‌ری- January) كه‌ وه‌ك ده‌رگایه‌ك وایه‌ بۆ چوون ناو ساڵی نوێوه‌، بۆیه‌ كاتێك (ڕۆژمێری جولیان)ی دروست كرد یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی ناونا (1ی جانیوه‌ری- January).

بۆ گایسه‌ر ساڵنامەی جولیان کەرەستە و چەکێکی سیاسی بوو. كاتێك ڕۆمانییه‌كان زه‌وی نوێیان داگیر ده‌كرد، ئیمپڕاتۆریه‌ته‌كه‌ هه‌ندێك بیروڕای دینی و كلتوری دانیشتوا‌نه‌كه‌ی ده‌هێشته‌وه‌. كاتێك (گایسه‌ر) ڕۆژمێره‌كه‌ی دروست كرد، له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی ئیمپڕاتۆریه‌تی ڕۆمان به‌كار ده‌هێنرا، نه‌ك له‌به‌ر باشی ڕۆژمێره‌كه‌ به‌ڵكو بۆ به‌بیر هێنانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ توانای ڕۆم و ده‌سه‌ڵاتی (گایسه‌ر).

كاتێك ڕۆمانیه‌كان ڕووخان و مه‌سیحیه‌ت له‌ ناو ئه‌وروپادا بڵاوبویه‌وه‌، ئاهه‌نگ گێڕانی سە‌ری ساڵ به‌ ئاهه‌نگێكی دینی سه‌یرده‌كرا، بۆیه‌ ڕۆمانییه‌كان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵیان به‌ سه‌رخۆش بوون و سێكس كردنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌برد، بۆیه‌ سه‌ری ساڵی تازه‌یان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ مه‌سیحی بكرێت و هه‌ندێك له‌ وڵاته‌كان له‌سه‌ر (25ی ئازار) ڕێككه‌وتن، كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ مه‌سیحیه‌كان یادی دووگیان بوونی (مەریەم)ـی تێدا ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌ڵام وڵاته‌كانی تر ڕۆژی مه‌سیحیان هه‌ڵبژارد كه‌ له‌ (25ی كانو‌نی یه‌كه‌م)ه‌، وڵاته‌كانی تر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئیسته‌ریان هه‌ڵبژارد. زۆرجار ئه‌م گۆڕانه‌ ته‌نها له‌ ڕۆژمێری حكومه‌تتدا ڕووی ده‌دا. به‌ڵام لای خه‌ڵكی ئاسایی ڕۆژی (1ی كانونی دووه‌م- 1January ) به‌ سه‌ری ساڵی تازه‌ داده‌نرا.

گۆڕانی به‌روار

ڕۆژمێره‌كه‌ی (گایسه‌ر) چه‌ند كێشه‌یه‌كی تێدا بوو، كه‌ دواتر له‌لایه‌ن پاپایه‌كی مه‌سیحییه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر كرا.

كێشه‌ی ڕۆژمێری جولیان ئەوەبوو ناڕێك بوو له‌گه‌ڵ ساڵی خۆریدا. له‌ ساڵی 1582 جیاوازییەكە گه‌شتبووه‌ 10 ڕۆژ، كه‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار گۆڕابوو و به‌رده‌وام له‌ گۆڕاندا بوو، بۆیه‌ (پاپا گرێگۆری 13) بێزار بوو چونكه‌ ده‌بوایه‌ به‌رده‌وام ڕۆژه‌كانی پشووی بگۆڕیبایه‌. گرێگۆری هه‌ستا به‌ په‌ڕاندنی ڕۆژێك هه‌ر چوار ساڵێك، به‌م شێوه‌یه‌ سه‌ری ساڵی تازه‌ی گێڕایه‌وه‌ بۆ ڕۆژی (1ی كانونی دووه‌م- 1January ).

زۆربه‌ی وڵاته‌ كاسۆلیكییه‌كان به‌ زوویی گۆڕانكاریان له‌ ڕۆژمێره‌كه‌یاندا كرد، به‌ڵام (پرۆتێستانت) و وڵاته‌ دین ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان دوودڵ بوون له‌ گۆڕینی ڕۆژنامه‌كه‌یان. (پڕۆتێستانته‌كان) بیانوی ئه‌وه‌یان ده‌گرت كه‌ ڕۆمانییه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵیان بخه‌ڵه‌تێنن به‌ په‌رستنی ڕۆژی هه‌ڵه‌. وڵاته‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانیش ده‌یانویست له‌سه‌ر دابوونه‌ریته‌ كۆنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه، بۆیه‌ ڕۆژمێری جولیانیان تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی تر وه‌ك خۆی هێشته‌وه‌. ڕوسیا ڕۆژمێره‌كه‌ی نه‌گۆڕی تا ڕاپه‌ڕینی 1917، تا ئه‌م ڕۆژه‌ش كڵێسای ئرتۆدۆكسی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژمێره‌كه‌ی جولیان به‌كارده‌هێنن.

له‌ كۆتاییدا ده‌وڵه‌ته‌ ‌(پڕۆتێستانت)ه‌كان ڕۆژمێره‌كه‌یان گۆڕی بۆ ڕۆژمێری (گرێگۆری)، چه‌ند وڵاتێكی تر ڕۆژمێره‌كه‌یان به‌ یه‌كجاری گۆڕی به‌بێ ئەوە‌ی پێی ڕابێن، وه‌ك ئینگلته‌را، ئێرله‌ند و به‌ریتانیا، كه‌ 1ی كانونی دووه‌م- 1January ) كرد به‌ یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ری ساڵی تازه‌یان له‌ ساڵی 1752. ئه‌م جوڵه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕه‌مزی بووبێت كه‌ سه‌ره‌تا ڕۆژمێری حكومه‌ت گۆڕا پاشان ڕۆژمێری قه‌شه‌كان.


سەرچاوەکان



749 بینین