ڕۆمانی پادشای ئەنگوستیلەكان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-20:48:00 - کۆدی بابەت: 1933
ڕۆمانی پادشای ئەنگوستیلەكان

ناوه‌ڕۆك

ڕۆمانی پادشای ئەنگوستیلەكان

‏(The Lord Of The Rings) ڕۆمانێکی دوور و درێژی خەیاڵییە، لەلایەن نووسەر و توێژەری ئینگلیز (J. R. R. Tolkien)ەوە نووسراوە. چیرۆکەکەی بە ئەنجامەکانی ڕۆمانی (The Hobbit) دەستی پێکرد کە (Tolkien) لە ساڵی ١٩٣٧ نووسیویەتی، وە لە دواییدا بوو بە کارێکی زۆر گەورەتر. و قۆناغ بە قۆناغ نووسرایەوە لەنێوان ساڵانی ١٩٣٧ بۆ ١٩٤٩، وە یەکێکە لە پڕفرۆشترین ڕۆمانەکان کە زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن کۆپی لێفرۆشراوە.

بەشێکی چیرۆکەکە ئاماژە بە ڕکابەری سەرەکی (The Dark Lord Sauron) دەکات کە لە قۆناغی پێشوو (One Ring)ی درووست کرد بۆ فەرمانڕەوایی کردنی (Ring)ەکانی تر و بەکارهێنانیان وەک چەکی سەرەکی بۆ بەزاندن و فەرمانڕەوایی کردنی هەموو زەوی ناوەڕاست لە سەرەتاکانی درووست بوونی هەرێمەکەوە، چیرۆکەکە لە زەوی ناوەڕاستەوە دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت بە ئاڕاستەی جەنگی (The Ring) لە زاری کارەکتەرەکانییەوە، ناسراوترینیان (Hobbit)ەکان Frodo و Sam و Merry و Pippin.

هەرچەندە کارەکە بە سێینە لای خوێنەران ناسراوە، بەڵام (Tolkien) هەوڵیدا دوو کۆمەڵەی سەرەتا بکات بە یەک کۆمەڵە، و کۆمەڵەکەی دیکە ببێت بە (Silmarillion)، بەڵام دواتر (Tolkien) ئەم بیرۆکەیەی هەڵوەشاندەوە بەهۆی کێشەی داراییەوە، (The Lord Of The Rings) بە ٣ کۆمەڵە بڵاوکرایەوە بە کۆرسێکی یەک ساڵی لە ٢٩ی تەمووزی ١٩٥٤ەوە تاوەکو ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥، ٣ کۆمەڵەکە بە (The Fellowship Of The Ring) و (The Two Towers) و (The Return Of The King)ناونران. لە بنەڕەتدا ڕۆمانەکە دابەش کراوە بۆ ٦ کتێب و هەر کۆمەڵەیە و ٢ کتێب لەخۆ دەگرێت، وە چەند بەشێکی دیکەی زیادکراوی پشت ڕووداوەکان کە لە کۆتاییدا زیاد کراون. هەندێک لە چاپەکان هەموو کۆمەڵەکان دەکەن بەیەک کۆمەڵە بەپێی مەبەستی سەرەکی نووسەرەکە، (The Lord Of The Rings) چەندین جار چاپکراوەتەوە و وەرگێڕدراوەتە سەر ٣٨ زمان.

کارەکەی (Tolkien) لەژێر کاریگەری شیکردنەوەی فراوانی بابەتەکان و کارە سەرەتاییەکانی دیکەی بوو. هەرچەندە خۆی لە خۆیدا کارێکی گەورە بوو، بەڵام کارەکە کۆتا کاری فراوان بوو کە (Tolkien) کاری لەسەر کردووە لە ساڵی ١٩١٧ەوە، لە پڕۆسەیەکدا کە بە ئەفسانەزانی لەقەڵەمی داوە. کاریگەرییەکان لەسەر چیرۆکی پێشووتر و چیرۆکی (The Lord Of The Rings) بریتین لە زمانزانی،ئەفسانەزانی، ئایین، هونەری تەلارسازی زانکۆی (Oxford) لە بەڕیتانیا، و ڕق و کینی (Tolkien) بەرامبەر کاریگەرییەکانی پیشەسازی!، وە کارە ئەفسانەییەکانی پێشووی (Tolkien) و ئەزموونەکانی لە جەنگی جیهانی یەکەم. کاتی خۆی پێشبینی دەکرا (The Lord Of The Rings) کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئەفسانەی مۆدێرن هەبێت، کاریگەرییەکانی کارەکانی (Tolkien) تۆمارکردنی ووشەکانی (Tolkienian) و (Tolkeniesque)ە بۆ قامووسی (Oxford)ی زمانی ئینگلیزی.

بەربڵاوییە زۆرەکەی (The Lord Of The Rings) بووەتە پێشەنگ بۆ چەندەها دەرکەوتن و سەرهەڵدانی نوێ لە کلتووری باودا، و دۆزینەوەی چەندەها کۆمەڵگە لەلایەن هەوادارانی کارەکانی (Tolkien)، و بڵاوکردنەوەی چەندەها کتێب لەسەر (Tolkien) و کارەکانی. (The Lord Of The Rings) بووەتە هۆی هاندان و بەرەوپێش بردنی بووارە جیاوازەکانی وەک نیگارکێشی، میوزیک، فلمەکان و تەلەفیزیۆن، یارییە ڤیدیۆییەکان، یارییە بۆردەکان (ئەو یارییانەی لەسەر بۆرد دەکرێن)، و پێشەنگی ئەدەبی و بەردەوامیشە لە هاندان و بەرەوپێش بردنیان. لە ساڵی ٢٠٠٣ (The Lord Of The Rings) بە باشترین ڕۆمانی مێژووی بەڕیتانیا ناوی دەرکرد لە (The Big Read)ی (BBC). وە لە ساڵی ٢٠١٥ (BBC) پلەی ٢٦هەمی بەخشی بە ڕۆمانی (The Lord Of The Rings) لە نێو ١٠٠ باشترین ڕۆمانەکانی بەڕیتانیا.

‏(Tolkien) چیرۆکی (The Lord Of The Rings) وەک چیرۆکێکی هەڵبەستراو پێشکەش دەکات کە خۆی نووسەرە ڕاستەقینەکەی نییە، بەڵکو تەنها وەرگێڕەردراوی بەشێکە لە بەڵگەنامەیەکی کۆن، بەناوی کتێبی سووری (Westmarch). زۆربەی ووردەکارییەکانی چیرۆکەکە لە سەرەتای چیرۆکەکە و پاشکۆکانی چیرۆکەکەدا دەردەکەون، وەک پاشکۆی (F.)، وە هەروەها کتێبی سووری (Westmarch) بووەتە سەرچاوەی کارەکان و ڕۆمانەکانی دیکەی (Tolkien) کە لەسەر زەوی ناوەڕاست نووسیونی وەک (The Hobbit)، (The Silmarillion) و (The Adventures Of Tom Bombadil).

"گەورەی ئەنگوستیلەکان-Lord of the Rings" وەکو بەردەوام بونێک بۆ کتێبی "هۆبیتەکە-The Hobbit"ی نوسەرو شاعیری ئینگلیزی "جۆن ڕۆناڵد ڕاول تۆلکیەن" دەستی پێکرد کە لە ساڵی ۱۹۳۷ کتێبی "The Hobbit" بڵاو بویەوە. بەهۆی بەناوبانگیی کتێبی هۆبیتەکە "جۆرج ئاڵن" و "ئەنوین" کە هەر خۆیان کتێبەکەیان بڵاوکردبویەوە داوای بەشێکی زیادەیان کرد لەسەر کتێبەکە٫ هەرچەندە "تۆلکیەن" ئاگاداری کردنەوە لەوەی کە بە خاوی ئەنوسێت و چەند چیرۆکێکی بۆ ناردن کە خۆی زیادی کردبو بۆ کتێبەکە. ئاڵن و ئەنوین چەند بڵاوکردنەوەی هەردو کتێبی "Silmarillion" و "Roverandom" یان ڕەتکردەوە و بە کتێبی "Farmer Giles of Ham" قایل بوون٫ وە وایان بیرئەکردەوە کە چیرۆکی زیاتر دەربارەی هۆبیتەکان ناوبانگی زیاتر دەرەکات. بەم شێوەیە تۆلکیەن لە تەمەنی ٤۵ ساڵیدە دەستی کرد بە نوسینی چیرۆکی "Lord of the Rings" کە ۱۲ ساڵی پێچو هەتا تەواو بو لە ساڵی ٫۱۹٤۹ وە بڵاو نەکرایەوە هەتا ساڵی ۱۹۵۵ کە لەو کاتەدا تۆلکیەن ٦۳ ساڵ بوو. کاتێکیش قایل بوو دەستی کرد بە نوسینی "a new Hobbit" لە ساڵی ۱۹۳۷ دوای چەند هەڵەو کەموکوڕیەک توانی چیرۆکی "the one Ring"یش بنوسێت. بە تەواوی توانی بیرۆکەی بەشی یەکەمی کتێبەکە بنوسێت کە "A Long-expected Party" بو٫ هەرچەندە هۆکارەکانی دیارنەمانی "بیلبۆ" و گرنگی ئەڵقەکە و تایتڵی "The Lord of the Rings"ی تەواو نەکرد هەتاکو ساڵی ۱۹۳۸. لە سەرەتاوە پلانی دانابو کە چیرۆکێک بنوسێت تێیدا بیلبۆ هەمو سامانەکەی سەرف ئەکات بۆ گەڕان بەدوای سەرکەشیەکی نوێدا بۆ ئەوەی شتی زیاتر بەدەست بهێنێت. بەڵام دواتر وا پێی باش بو کە زیاتر لەسەر تواناو نهێنیەکانی ئەڵقەکە بڕواتو زیاتر جەختی لەسەر بکاتەوە و لەگەڵ بەرەوپێشچونی چیرۆکەکە چەند بابەتێک لە کتێبی "Silmarillion"ەوە زیاد ئەکات بۆی. نوسینی کتێبەکە خاو بو لەبەر ئەوەی تۆلکیەن پێگەیەکی ئەکادیمی هەبو ئەویش وانەوتنەوەی زمانەوانی بوو٫ تەنانەت لە ساڵی ۱۹٤۳ لە نوسینی کتێبەکە وەستا٫ بەڵام لە ۱۹٤٤ دوبارە دەستیپێکردەوە وەکو چیرۆکێک لەپێناو "کریستۆفەر تۆلکیەن"ی کوڕی کە هەر لەگەڵ نوسینیدا بۆی ئەنارد لە کاتێکدا کە لە باشوری ئەفریقا خزمەتی ئەکرد لە هێزەکانی "Royal Air". تۆلکیەن لە ساڵی ۱۹٤٦ هەوڵێکی تری دا و دۆکومێنت و سکریپتەکەی نارد بۆ بڵاوکەرەوەکانی کتێبەکە لە ۱۹٤۷. چیرۆکەکە بەتەواوی لە ساڵی داهاتودا بەکۆتا هات٫ بەڵام تۆلکیەن نەیتوانی پێداچونەوەی بەشەکانی سەرەتا بکات هەتا ساڵی ۱۹٤۹. سکریپتە ئۆریجناڵەکە کە ۹۲۵۰ لاپەڕە بو ئێستە لە کۆکراوەی کتێبەکانی "J.R.R Tolkien"ە لە زانکۆی "مارکوت-marquete"

چەند زانیاریەک بۆ زانین

زەوی_ناوەڕاست جیهانێکی خەیاڵی دروستکراوی نێو نوسینەکانی تۆڵکینە و بنچینەی ڕوداوەکان لەوێ سەریان هەڵداوە تۆڵکین لە نوسینەکانیدا بەشێوەیەک باسی لە زەوی ناوەڕاست کردووە کە دەکەوێتە نێو زەویەوە بەڵام سەردەمەکەی دەکەوێتە پێش مێژوویەوە زەوی ناوەڕاست بەزمانی جنۆکەکان بەمانای (ئیندۆر یانیش ئینۆر) دێت زەوی ناوەڕاست دەکەوێتە کیشوەری باکووری زەووییەوە (ئاردا) لە سەردەمی زووی زەویدا و بەدیاریکراوی دوایی کۆتایی هاتنی چاخی سێیەم بە ٦٠٠٠ ساڵ پێش مێژوو لە چیرۆکەکانی تۆڵکیندا زیاتر سەرنج خراوەتە سەر باکووری خۆرئاوای کیشوەرەکە چیرۆکی زنجیرە پەرتوکەکە باس لە کێشمە کێشم و جەنگ دەکات بۆ دەستگرتن بەسەر جیهان (ئاردا: بەزمانی جنۆکەکان)دا دەکات کە تێیدا لەلایەکەوە (ڤالار)ی فریشتە، جنۆکەکان و هاوپەیمانەکانیان کە مرۆڤەکانن هەن، لەلایەکی تریشەوە (مێلکۆر) یاخوود (مۆرگۆث)ی شەیتان هەیە "کە پێشتر فریشتە بووە و بووەتە شەیتان" لەگەڵ شوێنکەوتووەکانی کە (ئۆرک)، (دراگۆنەکان) و مرۆڤە بەکۆیلە کراوانن لە کۆتا چاخەکاندا کە (مۆرگۆث) دەبەزێندرێت و لە (ئاردا) دەردەکرێت جێگرەکەی شوێنی دەگرێتەوە کە (ساورۆن)ـە دوای بەزاندنی (مۆرگۆث) (ڤالار)ی فریشتە چیتر خۆی لە کاروبارەکانی زەوی ناوەڕاست ناگەیەنێت، بۆیە لەجێگەی ئەوە جادووگەرەکانی ڕادەسپێرێت تا یارمەتیدەریبن لە کێشم کێشمی دژی (ساورۆن)

جیهانی گەورەی ئەنگوستیلەكان - زنجیرەی دووەم

ڤالا یاخوود (ڤالار)ـەکان کێن؟ ڤالارەکان ڕۆح و دروستکراوەکانی (ئێینۆر)ن کە (‌ئیلوڤاتار)ی خواوەندی دروستیانی کرد و بەنزیکەیی بە باوکیشیان دادەنرێت هەر یەکێکیان کاتێک دروستکراون بە بیرکردنەوەی (ئیلوڤاتار) هەریەکەو توانایەکی پێدراوە و ڕێک لەگەڵ ڕۆحەکانیان گونجاو بوون جگە لە (مێلکۆر) کە تەواوی بەشەکانی مێشکی (ئیلوڤاتار)ی داگیر کرد و بەهێزترینی (ئێینۆر)بوو

دوای وتنی گۆرانیە مەزنەکە (ئێینۆر)ـیەکان شایەتی دیمەنی (ئیلوڤاتار) و دروستکردونی eä (جیهان) بوون (ئێینۆر)ـیەکان بڕیاریاندا بڕۆنە نێو جیهان و تا کۆتایی جیهان ئەمشوێنە جێنەهێڵن دوای هاتن بۆ سەر زەوی لەوێدا (مێلکۆر) لە (ئیلوڤاتار) یاخی دەبێت و هەوڵدەدات (ڤالار)ـەکانیتر بهێنێتە پاڵ خۆی بەڵام ئەوان ڕەتی دەکەنەوە و لەگەڵ شوێنکەوتوەکانیان (مایار) دڵسۆزیان بۆ (ئیلوڤاتار) دەسەلمێنن و دەست بە نەخشاندنی جیهان دەکەن بەو هێزە خواوەند ئاسایەی کە هەیانە و ئامادەی دەکەن تا لەبار بێت بۆ جنۆکە و مرۆڤەکان " کە بە منداڵەکانی ئیلوڤاتار ناسراون"

هەرکە (ئێینۆر) لە (ڤالار) ـەکان جیابونەوە کە ڕۆحێکی نەمر بوون و هیچ شێوەیەکی فیزیکیان نەبوو و دەیانتوانی بە نادیاری بمێننەوە بەڵام خۆیان خستە سەر شێوەی مرۆڤ و جنۆکە و شێوە جیاوازەکانی سروشت

هەروەک (‌ئێینۆر)ـەکان (ڤالار)ـەکانیش مێژووی زەویان لەڕوانگەی (ئیلوڤاتار) ـەوە بینی بەڵام ئەوە هەمووی نەبوو، تەنیا چەند بەشێکی مێژووی زەویان بینی و چارەنووسی منداڵەکانی (ئیلوڤاتار) "جنۆکە و مرۆڤەکان" شاردرابویەوە لێیان

هەرچەندە ناوی (ڤالار)ـەکان زۆر زۆرن بەڵام لێرە چەند دانەیەکیان باس دەکەین کە زۆرترین کاریگەریان هەبووە بەسەر ڕوداوەکانەوە لۆردەکانی ڤالار ١- مێلکۆر: کە دەبێتە دوژمنیان ٢-مانوەی سۆڵیمۆ:- پادشای ڤالارەکان و هاوسەری شاژن ڤاردایە ٣-ئۆڵەی ٤- ئۆرومەی ئەڵدارۆن:- سوارچاکە مەزنەکە، هاوسەری ڤانا ٥- ماندۆس:- دادوەری مردووەکان ٦- لۆرین:- گەورەی خەون و ئارەزووەکان، هاوسەری ئیستەی ٧- تۆلکاس ئەستالدۆ:- پاڵەوانی ڤالینۆر

شاژنەکانی ڤالار ١- ڤاردا ئێلینتەیری:- شاژنی ئەستێرەکان ٢- یاڤانا کێمینتەری:- ڕزقدەری میوە ٣- نیانا:- خاتوونی بەزەیی ٤- ئێستەی: خانمی نەرم و نیان ٥- ڤانا ٦- نێسا

جیهانی گەورەی ئەنگوستیلەكان - زنجیرەی سێیەم

لۆردەکانی ڤالار:-

ئیرۆ ئیلوڤاتار ناوی تری:- تەنهاکە، پایەبڵندترینەکە، باوکی هەمووان

ناونیشانەکانی:- خواوەندی ئاردا (جیهان)، بەدیهێنەر، خواوەندی زەوی ناوەڕاست

ئیلوڤاتار خواوەندی (ئاردا: جیهان)ـە زۆر لە سەروو تێگەیشتنی بونەوەرەکانیترەوەیە، سەرەتا ئیلوڤاتار دەستەیەکی لە فریشتەکان دروستکرد بەزمانی جنۆکە (ئێینۆر)ی پێدەوترێت، (ئیلوڤاتار) بە "بەهێزترینی بەهێزترینەکان" ناسرابوو، دەیتوانی خۆی ژیانێکی سەربەخۆی هەبێت بەبەکارهێنانی "گڕی نەمری" شتێکی تر کە بنیادی نا جیهان بوو دواتر و دواتر بە "ئێینۆر"یەکانی وت کە دەتوانن بچنە جیهان و چۆنیان بوێت ئاوا بینەخشێنێت بۆیان.

مێلکۆر ناوەکانی تری:- مۆرگۆث، بۆگلیر، بیلیگێرث، بێلێگۆر، ئارۆن،

ناونیشانەکانی:- گەورەی تاریکی، پادشای جیهان، دوژمنە گەورەکەی جیهان، گەورەی چارەنووسی ئاردا، دوژمنی ڕەش، مێلکۆر بەهێزترینی ڤالارەکانە کە ئیلوڤاتار دروستی کرد، باڵام دوای هاتنیان بۆ جیهان مێلکۆر بێ شەرەفانە لە بەدیهێنەرەکەی خۆی یاخی بوو دوای ئەنجامدانی چەندین خراپە لە چاخی یەکەمدا وەک دزینی "سیلماریل"ـەکان ناوی (مۆرگۆث)ی درایە پاڵ لەگەڵ وێرانکردنی دوو چرایەکە و دارەکانی (ڤالینۆر)، مۆرگۆث لەلایەن خانەخوێی ڤالینۆرەوە بەزێندرا لە "جەنگی توڕەیی"دا وەک سزایەکیش لە "ئاردا" دەرکرا.

مانوەی سۆڵیمۆ پادشای ڤالار بووە و هاوسەری شاژن ڤاردایە، برای (مێلکۆر)ـە خزمەتکارەکانی با، باڵندە و ئاسمان بوون، لەدەسەڵاتدا گەورەترینی ئێینۆر بووە بەڵام وەک هێز هێزی لە مێلکۆر کەمتر بووە

ئەڵمۆ بە ئۆڵەبۆزیش ناسراوە، یەکێک بووە لە ئێینۆریەکان وە بەرپرسیاریەتی کۆنتڕۆلکردنی ئۆقیانوسەکانی ئاردای لەسەر بووە و زۆر لە مانوەی برایەوە نزیک بووە و هیچکاتێکیش متمانەی بە مێلکۆر نەبووە

ئۆڵی ماهاڵیشی پێ وتراوە، بەرپرسیار بووە لە نەخشاندنی پێکهاتەکانی زەوی

ماندۆس بە باذرۆن و بانثیش ناسراوە یەکێکە لەگەورەترین لۆردەکانی ڤالار وە بەرپرسیار بووە لە حوکمدان لە ڕۆحی تەواوی جنۆکە مردوەکاندا

شاژنەکانی ڤالار

شاژن ڤاردا ناوەکانی تری:- ئێلبێرث خاتوونی ئەستێرەکان تینتالی گیثۆنێل

ڤاردا بەرپرسیار بووە لە نەخشاندن و ڕێکخستنی ئەستێرەکان بەسەر جیهانەوە و هاوسەری مانوەی سۆڵیمۆ بووە، یاڤانا بە کێمنتێریش ناسراوە، بەرپرسیار بووە لە پێگەیاندنی میووە و شتەکانیتر لە ئاردا و هاوسەری ئۆڵیە.

نیێنا خاتوونی بەزەیشی پێدەوترێت بەرپرسیار بووە لە بڵاوکردنەوەی بەزەیی لە ئاردا و خوشکی ماندۆسە

جیهانی گەورەی ئەنگوستیلەكان - زنجیرەی چوارەم

(ساورۆن)ی گەورە دوژمن ناوەکانیتری:- ئەناتار ئارتانۆ هێزی ڕەش دوژمن تاریکی خۆرهەڵات گەورەی تاریکی

ناونیشانەکانی:- گەورەی ئەنگوستیلەکان ئابۆرد ساورۆنی مەزن گەورەی گورگەکان گەورەی مۆردۆر گەورەی باراد-دور

شانشینەکانی:- ئانگباند مۆردۆر

ساورۆنی گەورەی ئەنگوستیلەکان (مایا)یەکی گۆڕاو بوو و بوو بە شەیتان "مایا:- پلەیان لە ئێینۆرەکان نزمترە" ماوەیەکی زۆر بەر لە چاخی یەکەم ساورۆن بەهێزترینی "مایا"کانی (ئۆڵی)ڤالا بوو، ئەو کاتە نێوی (مایرۆن) بوو، ساورۆن چەندین شت فێربوو لە ئۆڵیەوە لە شتی وەک ئاسنگەری و ئیشی دەستکرد کاربەدەستێکی زۆر کارامە بوو گەر بەهێزترینیش مایارەکانیش نەبوبێت ئەوا یەکێک بووە لە بەهێزترینەکانیان ساورۆنیش وەک ڤالایەکان دروستکراوی دەستی ئیلوڤاتاری خواوەندە، هەردەم حەزی بە فەرمان و تۆکمەیی هەبووە، ڕقی لە شتی بێمانا و بێسوود بوو هەر ئەمەش هۆکاری بوون بە شەیتانی دەسەلمێنێت چونکە ئارەزووەکانی بێسنوور بوون ساورۆن ئەو ویست و هێزەی لە (مێلکۆر: مۆرگۆث) بەدیکرد کە دەکرێ یارمەتیدەرێ بێت لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی و ئارەزوەکانی کە زور لەسەروو خۆیەوە بوون لەکۆتاییدا کاتێک مۆرگۆث ویستی دەست بەسەر جیهاندا بگرێت و وێرانی بکات، ئارەزووی مایرۆن(ساورۆن)یش زاڵبون بەسەر دروستکراوەکان بوو دوای بەزاندنی مۆرگۆث لە "جەنگی توڕەییدا:- لە داهاتوو باسی لێوەدەکەم" لەلایەن ئیلوڤاتارەوە، ساورۆن بەدوای هاوپەیمانی بەستنی نێوان خۆی و ڤالارەکانەوە بوو، تا دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت لەگەڵ ئەوەش دواتر ساورۆن هانی (نۆمیرۆن)یەکانی دەدا کە مۆرگۆث بپەرستن ئەویش بەهۆی ئەوەی کە هێشتا نەیدەتوانی خۆی وەک خواوەندێک دیاریبکات، وە لای جنۆکاکانیش خۆی بە خزمەتکاری ڤالار دانا، ساورۆن لەمەدا مەبەستی خزمەتکردن نەبوو تەنیا دەیویست گەورەیەتی ئەوانیتر بکات بۆ جێبەجێکردنی نەخشەکانی، دوای ئەوەی خۆی بەهاوپەیمانی مۆرگۆث دانا ساورۆن بڕوای خۆی بە ڤالارەکان نیشاندەدا، بەڵام بەشاراوەییش زانیاری بە مۆرگۆث دەدا لەبارەی نەخشەی ڤالارەکانەوە

جیهانی گەورەی ئەنگوستیلەكان - زنجیرەی پێنجەم

وەک لە زنجیرەی ڕابردوو باسمان کرد ساورۆن چووە پاڵ مێلکۆر بەشاراوەیی زانیاری پێدەدا، کە چوە پاڵی بوو بە گەورەترین خزمەتکاری مێلکۆر لە "جەنگەکان بێلێریان"دا، دوای بەزاندنی مۆرگۆث، ساورۆن بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی داگیرکاری لە زەوی ناوەڕاستدا بە درێژایی چەرخی دووەم و سێیەم، لە چاخی دووەمدا ساورۆن لەسەر شێوەی "ئەناتار:- لای جنۆکەکان بەمشێوەیە خۆی دەردەخست" هەڵسا بە فێڵکردن لە جنۆکەکانی "ئێرێگیۆن" کە لەژێر ڕێنمایی ئەو گوستیلەی هێزیان دروستکرد، بەڵام ئەو بەشاراوەیی "گوستیلەی تاکی دروستکرد لە "چیای فەوتان"دا کە بەهۆیەوە ساورۆن بوو بە گەورەی ئەنگوستیلەکان، کاتێک شکستی هێنا لەوەی جنۆکەکان خراپ بکات و بیانکاتە بەندەی ویستەکانی بەهۆیەوە هێرشی کردە سەر زەویەکانی خۆرئاوا و سەردەمێک دەستی پێکرد بەنێوی "ساڵانی تاریکی" نێوی "گەورەی تاریکیشی" پێدرا،بەهۆی کاریگەریەکەوە ساورۆن توانی "نۆمیرۆنیەکان: مرۆڤەکانی نۆمیرۆن" خراپ بکات و بیانکاتە بەندەی ویستەکانی و نۆمینۆریان وێرانکرد کە ڕابەری "ئێلندیل"ی کرد شانشینەکانی "ئارنۆر" و "گۆندۆر" دابمەزرێنێت، جنۆکەکانی دونیداین مرۆڤەکانی نۆمیرۆنیش کۆتا هاوپەیمانییان بەست و لە ساڵی 3441 پێش مێژوو ئێلندیل و پاشای مەزنی جنۆکەکان گیلگالاد لەکاتی تێکشکاندنی لاشەی ساورۆن مردن لەجەنگی نێوانیاندا " لەداهاتوو باسی تەواوی جەنگەکان دەکەم"، دوای بەزاندنی ساورۆنیش، ئیزیلدۆری کوڕی ئێلندیل دەستی بەسەر ئەنگوستیلەی تاک دا گرت، بەڵام لەچاخی سێیەمدا ساورۆن لەسەر شێوەی "نیکرۆمانسە: ڕۆح ئامادەکەر" گەڕایەوە زەوی ناوەڕاست و گردی ئامۆن لانکی گرت لە "دۆل گۆلدوور"، یەکێک لە سەرۆکە خزمەتکارەکانیشی "پادشای جادووگەر" شانشینی ئانگماری لە باکووری ئێریادوور بنیادنا، دوا بەدوای هێرشێک لەلایەن "ئەنجومەنی سپییەوە: لەداهاتوو باسیدەکەم" لەساڵی 2941 ی چاخی سێیەم ساورۆن گەڕایەوە قەڵایەکەی خۆی "باراددور" لە مۆردۆر، دواتر هاوپەیمانی لەگەڵ سارۆمانی سپی بەست، لەساڵی 3048ی چاخی سێیەمدا فرۆدۆ باگینز کە هەڵگری گوستیلەکە بوو بە ڕابەرایەتی گانداڵف وەک ئەندامێک لە هاوەڵێتی ئەنگوستیلەکە بڕیاندا بەتێکشکاندنی ئەنگوستیلەکە لەچیای فەوتان، لەو کاتەشدا ساورۆن جەنگی هەڵگیرساند لەدژی خەڵکی ئازادی زەوی ناوەڕاست "لە زنجیرەکانی داهاتوو باس لە جەنگەکە دەکەم"

چـــاخــــی یـــەکــەم دوای ئەوەی مێلکۆر قەڵا مەزنەکەی لە ئانگباند لە باکووری خۆرئاوای زەوی ناوەڕاست دروستکرد هەڵسا بە دانانی ساورۆن وەک فەرماندەی قەڵایەکە، کاتێک لە "جەنگی هێزدا:- لەداهاتوو باسی دەکەم" ڤالارەکان مێلکۆریان گرت ئۆتمنۆ و ئانگباند گەڕان بەڵام نەیانتوانی ساورۆن بدۆزنەوە

"ئێستا ساورۆن بوەتە خاوەن هێزێکی تۆقێنەر، گەورەی سێبەر و تاریکی، ژیرییەکی زۆری هەیە، هێزێکی دڵڕەقانەی هەیە، هەرچی دەستی پێیبگات تێکیدەدات، فێڵ لەوانە دەکات کە حوکی دەکات و گەورەی گورگە دڕندەکانە"

"کوینتا سیلماریلۆن"

لەگەڵ ئازادبوونی مێلکۆر و وێرانکردی دوو دارەکەی ڤالینۆر، خۆر هەڵات و دەرگای بەڕوی مێلکۆر کردەوە بەڕووی مرۆڤەکاندا لەوکاتەشدا مێلکۆر ساورۆنی کرد به فەرماندەی جەنگەکە و بەنهێنی ئانگباندی جێهێشت تا نەوەی دووەمی "منداڵەکانی ئیلوڤاتار" بدۆزێتەوە و بیانکاتە بەندەی ویستەکانی خۆی دوای مردنی "فینگۆڵفن:- لەداهاتوو باسیدەکەم" ساورۆن هێرشێکی دەستپێکرد بەرەو "تۆڵ سیریۆن:- دەکەوێتە نێوان وێثرین و دۆرثۆنیۆن"، ئیدی ترس بەسەر ئۆردۆرێث و ئەوانە باری کە بەرگریان لە دوورگەکە دەکرد. دواتر هێرشی کردە سەر میناس تیرێث و کردی بە تاوەری چاودێری مۆرگۆثەوە، دوای بیستنی کارەکانی (باراهیر) و هاوپەیمانەکانی مۆرگۆث فەرمانی بە ساورۆن کرد کە ئەوان بدۆزێتەوە و بیانکوژێت، یەکێک لە هاوپەیمانەکانی باراهیر بەنێوی (گۆرلیم) گیرا و خرایە بەردەم ساورۆن، لەوێدا ساورۆن بەڵێنی بە گۆرلیم و هاوسەرەکەیدا کە ئازادیان دەکات گەر زانیاریان پێبدات، بەهۆی ئەو هەموو ترسەی کە هەیبوو گۆرلیم هەرشتێک کە دەیزانی بە ساورۆنی وت لەگەڵ شوێنە شاراوەکەی باراهیر، سەرەنجام ساورۆن پێی وت کە ئێلینێل مردووە و مردنیشی بەسەر گۆرلیم سەپاند بێرینی کوڕی باراهیر بڕیاریدا تۆڵەی مەرگی باوکی بکاتەوە و هاوپەیمانی کۆکردەوە مۆرگۆثیش نرخێکی گەورەی بۆ سەری دانا و ساورۆنیش سوپایەکی گەورە لە گورگە مرۆڤەکان و دڕندەکان پێکهێنا بۆ کوشتنی بێرین دوای جەنگی توڕەیی و بەزاندنی مۆرگۆث، ساورۆن شێوەی خۆی گۆڕی و تۆبەی کرد لەکارەکانی لەترسی توڕەیی ڤالار، و فەرمانی پێدرا کا بچێتە ڤالینۆر و "مانوەی" حوکمی بدات ساورۆنیش ڕازی نەبوو بەم سەرشۆڕیە و بۆیە ڕایکرد بۆ زەوی ناوەڕاست و لەوێدا خۆی شاردەوە.

جیهانی گەورەی ئەنگوستیلەكان - زنجیرەی شەشەم

چاخی دووەم

لەنێوەندەکانی چاخی دووەمدا کاتێک ساورۆن ویستی دەست بە جوڵە بکاتەوە، پێیوابوو کەڤالارەکان زەوی ناوەڕاستیان لەبیرکردووە و دوبارە بوو بەشەیتانەکەی پێشوو، زۆرێک لە مرۆڤەکانی خۆرهەڵات و باشوور ببون بە بەندەی ویستەکانی مێلکۆر و کەوتبونە ژێر ئەو سێبەرەی ئەوەوە له ساڵی 882 ی چاخی دووەم گیلگالاد هەستی بە سێبەرێک کرد کە لەخۆرهەڵاتەوە دێت بۆیە ئاگاداریەکی بۆ نۆمینۆر نارد، لە ساڵی 1000 ی چاخی دووەمدا ساورۆن ئاگادارکرایەوە لە گەشەسەندنی هێزی نۆمینۆریەکان، بۆیە بڕیاریدا کە مۆردۆر هەڵبژێرێت بۆ دروستکردنی قەڵایەک تێیدا دواتریش دەستیکرد بە بنیادنانی باراد دوور (تاوەری ڕەش) نزیک چیای فەوتان هەرچەندە ساورۆن لەمێژ بوو دەیزانی کە دەستگرتن بەسەر مرۆڤەکان ئاسانترە، وە بەدوای ئەوەوە بوو کە جنۆکەکان بکات بە خزمەتکاری خۆی چونکە هێزیان زیاتر بوو، دوای خۆ شاردنەوە و زیادکردنی هێزەکەی بەشاراوەیی، له ساڵی 1200 ی چاخی دووەمدا ڕواڵەتی دادپەروەری پۆشی و ناوی لەخۆی نا ئەناتار (گەورەی هێزەکان) بەڵام پێشوازی لێنەکرا لە (لیندن) و لۆرد ئێڵرۆند و گیلگالاد متمانەیان پێنەکرد و ڕەتیان کردەوە بچنە پاڵی، لەگەڵ ئەوەش هەرگیز نەیاندەزانی ڕوخساری ڕاستەقینەی چییە لە شوێنێکیتردا ئەناتار بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لێکرابەتایبەتی له (ئێرێگیۆن) کە تێیدا ئاسنگەرەکانی نۆلدۆرین زۆر شتی لێوە فێربوون لەسەر هونەری جادوو و حەزی زانینیان زۆر زۆر بوو لەژێر سەرپەرشتی ئەناتار و ڕابەرێتی سێلیبریمبۆری نەوەی فیانۆر لە تەواوی ئەوانیتر بەهرەمەندتر بوون لە ساڵی 1500ی چاخی دووەمدا کاتێک گەیشتن بەوپەڕی هێزیان، جنۆکەکان دەستیان بەدروستکردنی ئەنگوستیلەکانی هێز کرد کە بەپێی قسەی ئەناتار یارمەتیان دەدات لەهێشتنەوەی هێزیان لەزەوی ناوەڕاستدا، بەڵام ساورۆن بەر لەوە دەستی بە نەخشەکانی خۆی کردبوو و لەساڵی 1600ی چاخی دووەمدا، دە ساڵ دوای دروستکردنی ئەنگوستیلەکانی هێز ئەنگوستیلەی تاکی دروستکرد تازاڵبێت بەسەر هەڵگری ئەنگوستیلەی هێزەکانیتر "مەبەستی لەوەیە جنۆکەکان بچنە ژێر دەستیەوە" بۆ ئەوەش هەرچی هێزی هەبوو خستیە نێو ئەنگوستیلەکە تا بەهێزتر بێت لە ئەنگوستیلەکانیتر بەهێزی ئەنگوستیلەکە توانی تاوەری ڕەش بنیاد بنێت بەڵام جنۆکەکان بەئاسانی بەتەڵەکەکەوە نەبوون و هەرکە ساورۆن ئەنگوستیلەی تاکی لەدەستکرد ئەوان و سێلێبرێمبۆر ئاگادار بوون و زانییان کە ناپاکیان لێکراوە بۆیە ئەنگوستیلەکانیان له ساورۆن شاردەوەو چیتر بەکاریان نەهێنا ساورۆن داوای کرد کە ئەنگوستیلەکانی پێ بدەن چونکە بەبێ زانیاریەکانی ئەو دروستیان کردبوو بەڵام جنۆکەکان ڕەتیان کردەوە بۆیە جەنگی بەدوادا هات.


سەرچاوەکان

216 بینین