ناوهڕۆك
ژیانی مەحوی
هۆنەری پایە بەرز ناوی محەمەدە، کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە، لە نەوەی پیر و زانای (شێخ ڕەش)ـە، لە ساڵی (١٨٣١ز-١٨٣٢ز) لە سلێمانی هاتۆتە دونیاوە، حەوت ساڵان بووە کە خراوەتە بەر خوێندن ماوەیەک لای باوکی پەرتووکە وردەڵەکانی خوێندووە، پاشان بە فەقێیەتی بۆ خوێندن چووە بۆ شاری (سنە، سابلاغ)، لە دوایدا گەڕاوەتەوە سلێمانی، لای مامۆستا ناودەرەکانی ئەو ناوچەیە خوێندوویەتی. پاشان چووە بۆ بەغداد و لای زانای بەناوبانگی کورد مفتی زەهاوی خوێندوویەتی و ماوەیەک لای ئەو ماوەتەوە تا ئیجازەی مەلایەتی پێداوە و کردوویەتی بە مامۆستای مزگەوتی ئیمام ئەعزەم لە بەغداد. لە ساڵی (١٨٦٢ز) بەغدادی بەجێهیشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. لە ساڵی (١٨٦٨ز)ـدا بە هۆی مردنی باوکییەوە، دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بووە بە مەلاو دەستی کردووە بە وانە وتنەوە بە فەقێیان.
لە ساڵی (١٨٨٣) مەحوی چووە بۆ حەج و لەوێوە چووە بۆ ئەستەمبوڵ و لە ڕێگای پیاو ماقووڵانی کوردەوە چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی کەوتووە، سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ گرتووە و فەرمانی داوە کە خاناقایەکی لە سلێمانی بۆ بکەنەوە، بە ناوی (خانەقای مەحوی)ـیەوە. کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی خەریکی دەرس وتنەوەی زانست و ئایین و ڕابەری کردنی خەڵک لە بەرەی سۆفییەتیدا بووە. لە ساڵی (١٩٠٦ز) کۆچی دوایی کردووە و لە خانەقاکەی خۆیدا بە خاک سپێردراوە.
لە هەڕەتی تەمەنیدا جۆش و خرۆشێک لە دڵیدا پەیدابووە و بەرەو مەیدانی عەشقی بردووە، (مەحوی) هەڵبژاردووە و کردوویەتی بە نازناوی هۆنراوەی خۆی، ئەو بنەماڵەی کە مەحوی تیایدا گەورە بووە و پەروەردەکراوە وای لێکردووە کە سەر بەرێتە مۆزەخانەی ئەهلی سۆفێنزمییەوە و بەراوردێکی بیر و باوەڕەکانیان لە گەڵ دڵی خۆیدا بکات، هەر بیر‌و باوەڕی سۆفییەتی مەحوی کردە هۆنەرێکی ناوداری سۆفییەتی.
مەحوی بە یەکێک لە شاعیرە بەرزەکانی کلاسیزمی کوردی دادەنرێت و لە سەر ڕێرەوی نالی ڕۆیشتووە.
ڕووخساری هۆنراوەکانی
- کێشی عەرووزی عەرەبی بەکارهێناوە.
- یەکێتی قافیەی پاراستووە، واتە لە سەرتاسەری هۆنراوەکە لە سەر یەک قافیەیە.
- وشەی عەرەبی و فارسی لە هۆنراوەکانی دیارە.
- وشەکاری و وردەکاری زۆری بەکارهێناوە بە دوای وشە و دەربڕینی گران گەڕاوە.
ناوەڕۆکی هۆنراوەکانی
لە ڕووی ناوەڕۆکەوە هۆنراوەکانی لە بارەی ئایینی و فەلسەفە و سۆفیەتی و هەستی نەتەوەییەوەیە.
نموونەی هۆنراوەکانی
سۆفییەتی - ئاینی
١. دیارم ده‌یری عیشقه، جێ به سووتن بێ له‌وێ ده‌گرم
كه من مشتێ چڵ و چێوم، به چی بم، كه‌ڵكی كێ ده‌گرم
٢.نه گه‌یییه دامه‌نی ده‌ستی دوعا، جا ده‌بمه خاكی رێی
ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌ده‌م، ئه‌مجاره رێ ده‌گرم
٣. كه دادی یه‌ئسی خۆمم برده لا، ئه‌م عارفه توند بوو
وتی: ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه، خوێنی تۆ له پێ ده‌گرم
٤. له روو سوریی عیبادهت لام و لەڕوو زه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام
به ناوی سێوی ناوم باغه‌وان و من به‌هێ ده‌گرم
٥. له‌سه‌ر خۆچوونه، شه‌یدا بوونه، قوڕ پێوانه، سووتانه
هه‌تا مردن، مه‌حه‌ببه‌ت ئیشی زۆره ، ڕیزی لێ ده‌گرم
٦. چ شۆخه ئاگرم تێبه‌ر ده‌دات و پێم ده‌ڵێ یا شێخ
به خاشاكی ده‌وت شوعله، عه‌سامه ده‌ستی پێ ده‌گرم
٧. كه‌سینه‌ی رێشمی به‌و تیغی نازه ئه‌نجن ئه‌نجن كرد
وتی: په‌ژمورده‌یه ئه‌م لاله‌زاره، ئاوی تێده‌گرم
٨. له پاداشی قسه‌ی سه‌ردا هه‌مه ئاھو هه‌ناسه‌ی گه‌رم
كه‌سێ شێتانه به‌ردم تێ گرێ، من به‌رقی تێده‌گرم
٩. شوكر هۆشیاره مه‌حوی، تێده‌گا دونیا خه‌راباته
كه به‌د مه‌ستی بكا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ ده‌گرم
نەتەوایەتی
مەحوی لە مەیدانی کوردایەتی لەم چوارینانەی خوارەوەدا هەستی نیشتیمان پەروەری و نەتەوەیی خۆی دەربڕیوە و شانازی پێوە کردووە، و دەڵێت:
١. لە دەوری دڵمی کە دی ئەم هەموو غەم و تەعەبە
دەروونی کەیلە لە زووخاو و دەرد تا بەلەبە
وتی:ببێ دڵە! وەک تۆ خەراب و شیفتە حاڵ
بەڵێ هەیە لە من ئاشفتە تر: وڵاتی بەبە
٢. بنووسە، پیری دڵم ئەمری کرد، ئیتاعەم کرد
لە ئیبتیداوە ژە بەینێ موناسبی دیوان
گەدایەکی وەکو موحوی، قەلەندەرێکی کورد
میسالی پادشەهی فورسە، ساحێبی دیوان.