هەرگیز قاچ مەخەرە سەر قاچ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-07-18:25:00 - کۆدی بابەت: 2068
هەرگیز قاچ مەخەرە سەر قاچ

ناوه‌ڕۆك

ھە‌رگیز قاچ مە‌خە‌رە‌ سە‌ر قاچ

ئە‌و جۆرە‌ دانیشتنە‌ی كە‌ پێیدە‌وترێت قاچ لە‌سە‌ر قاچ یە‌كێكە‌ لە‌ باوترین شێوازە‌كانی دانیشتن، بە‌تایبە‌تی لە‌ نێو خانماندا، بە‌ڵام ڕە‌نگە‌ پاش خوێندنە‌وە‌ی ئە‌م بابە‌تە‌ پێویست بكات چیتر بە‌وشێوە‌یە‌ دانە‌نیشیت.
دانیشتن بە‌و شێوە‌یە‌ وات لێدە‌كات ھە‌میشە‌ بتە‌وێت بە‌ردە‌وام بیت لە‌سە‌ری و وە‌ك خویە‌كی لێدێت، ئە‌وە‌ش دە‌رە‌نجامی خراپی دە‌بێت بە‌و پێیە‌ی كاریگە‌ری ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر گرژبوونی خانە‌كانی مێشك.
توێژینە‌وەیە‌كی ساڵی ٢٠١٠ ئاشكرایكردووە‌ كە‌ دانیشتن بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر بە‌ شێوە‌ی قاچ لە‌سە‌ر قاچ دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن، تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر ھیچ كێشە‌یە‌ك لە‌ پە‌ستانی خوێنیشدا نە‌بێت، جگە‌ لە‌وە‌ ئە‌م جۆرە‌ دانیشتنە‌ كێشە‌ بۆ سوڕی خوێن دروست دە‌كات. 
ھۆكارە‌كە‌شی ئە‌وە‌یە‌ كە‌ كاتێك ئە‌ژنۆیە‌كت لە‌سە‌روی ئە‌ژنۆكە‌ی ترە‌وە‌یە‌، خوێنی زیاتر بۆ بە‌شی سە‌رە‌وە‌ی لە‌ش دە‌نێرێت بە‌تایبە‌تی سنگ، ئە‌وە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی پە‌ستان.
ھە‌ندێكجار بە‌ھۆی شێوازی دانیشتنە‌كە‌وە‌ تێكچوونی باڵانس لە ‌لە‌شدا دروست دە‌بێت، ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ناڕێكی لە‌نێوان ماسولكە‌ی ناوە‌وە‌ی ڕان و ماسولكە‌ی دە‌رە‌وە‌ی ڕاندا دروست دە‌بێت كە‌ دواجار تێكچوونی باڵانسی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌.
لە‌ھندێك حاڵدا ئە‌مجۆرە‌ دانتشتنە‌ تێكە‌ڵبوون و لێك نزیكبوونە‌وە‌ی خوێنبە‌رە‌كانی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌ كە‌ ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی ئاوسانی یە‌كێك لە‌ خوێنبە‌رە‌كان و كە‌مكردنە‌وە‌ی توانای گواستنە‌وە‌ی خوێن.
لە‌ دوایین  توێژینە‌وە‌شدا ئە‌وە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ دانیشتن بۆ ماوە‌ی ٣ كاتژمێر كە‌ ڕۆژێكدا بە‌شێوە‌ی قاچ لە‌سە‌ر قاچ ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی ناڕێكی لە‌ پشتدا و دروستبوونی ئازار لە‌ ماسولكە‌كانی ملدا.


سەرچاوەکان



579 بینین