شەکرەی دووگیانی GDM چییە؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-31-12:31:00 - کۆدی بابەت: 14457
شەکرەی دووگیانی GDM چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شەکرەی دووگیانی جۆرێکە لە نەخۆشی شەکرە کە لە ژنێکی دووگیاندا دەردەکەوێت کە پێش دووگیانی  تووشی نەخۆشی شەکرە نەبووە. نەخۆشی شەکرەی دووگیانی دەتوانێت زیاتر لە یەک دووگیانی لە هەندێک ئافرەتدا کاریگەری هەبێت و بەزۆری لە سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا خۆی دەردەخات. لە نێوان ٢٤ بۆ ٢٨ هەفتەی دووگیانیدا، شەکرەی دووگیانی دەتوانرێت بە خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و وەرزشکردنی بەردەوام بەڕێوەبچێت. ژنێک کە نەخۆشی شەکرەی دووگیانی هەیە لەوانەیە هەندێک جار پێویستی بە وەرگرتنی ئەنسۆلین هەبێت.

نیشانەکانی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی 

  • تێنوێتی
  • برسێتی
  • ماندوویی
  • دەم وشكى
  • هێڵنجدان و ڕشانەوە
  • کەم بینین
  • میزکردنی بەردەوام
  • زۆرجار هەوکردنی زێ و پێست 
  • شەکەتی
  • کێشەی سێکسی

ئاڵۆزییەکانی دایکان 

  • لەبارچوون
  • منداڵبوون بە نەشتەرگەری
  • منداڵبوونی درێژخایەن
  • بەرزبونی پەستانی خوێن
  • پۆلیهایدرمنیۆس واتە شلەی ئەمنۆتیک زۆرە لە منداڵدان
  • ڕشانەوە

ئاڵۆزییەکانی کۆرپەلە 

  • مردنی کۆرپە
  • ناڕەحەتی هەناسەدانی کۆرپە
  • لەدایکبوونی پێشوەختە
  • دابەزینی شەکری خوێنی تازەلەدایکبووان
  • شێواوی زگماکی

 چارەسەری

بەزۆری لە ماوەی ٦ هەفتە دوای منداڵبوون چارەسەر دەبێت،

  • وەرزشکرن
  • دابەزینی کێشی لەش 
  • کەمکردنەوەی وەرگرتنی کاربۆهێدرات 
  • وەرگرتنی ئەنسولین  
  • چاودێری کردنی ئاستی شەکر


سەرچاوەکان



56 بینین