گرنگی هاوسەرگیری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-11:05:00 - کۆدی بابەت: 2201
گرنگی هاوسەرگیری

ناوه‌ڕۆك

 گرنگی هاوسەرگیری

  • گەورەترین شەریعەت کە خودا بۆ سەر گۆی زەوی دایڕشتووە و ئەحکام و ئاداب و سوننەت و فەزیلەتی بۆ داناوە، شەریعەتی هاوسەرگیرییە.
  • سوننەتی پێغەمبەرانە (سەلامی خودایان لەسەر بێت).
  • هۆکارێکە بۆ دارابوون و گەیشتن بە پێگەی باڵای بە کۆمەڵبوون و کۆمەڵایەتی.
  • هۆی خستنەوەی وەچە و نەبڕآنەوەی ڕەچەڵەکی مرۆڤە لەسەر زەوی.
  • مایەی ئۆقرەگرتن و خۆشەویستی و هۆگربوونی مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکتر.
  • هاوسەرگیری خشتەی یەکەمی بونیادنانەی کۆمەڵگایە، ڕێگەیەکە بۆ بۆ پاکداوێنی و پارێزگاری لە مرۆڤبوونی خۆت. پەناگەیەکە بۆ سەقامگیریی دەروونی و کۆمەڵایەتی. دەروازەیەکی فرانی دەرگاکانی بەهەشتە.

بەم هەنگاوانەی خوارەوە ژن دەتوانێ خێزانێکی ئاسوودە دروست بکات

چەند هەنگاوێکی گرنگ لە پێناو خێزانێکی ئاسوودە:

  1. خاتوونی ئازیز، ڕێز و خۆشەویستی خۆت نیشانی هاوسەرەکەت بدە، ئەگەر مێردەکەت لە ماڵەوە ئامێرێکی لە کارکەوتووی چاک کردەوە، بە شانوشەپێلکیدا هەڵبڵی و پێی ئێژە: ''تۆ شایەنی ئەوەی ببیە ئەندازیارێکی گەورە، دەبێ خەڵک سوود لە هونەری کارەکانت وەربگرن.''
    زۆر هەڵەیە پێی بڵێیت: تۆ کەسێکی بێسوودی، هیچ نازانی، سەرت لە هیچ دەرناچێ، دەست و پێ سپی، هەموو ئەوانە هۆکارن بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت پەنا بباتە بەر ماددە هۆشبەرەکان و خۆی لە تۆ داببڕێت.
  2. خاتوونی بەڕێز، پیاوان بە گشتی کەمتر بایەخ بە شتە وردەکانی ژیان دەدەن، وەک: یادی ڕۆژی هاوسەرگیری، یان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکان... باش وایە سەرکۆنەی نەکەیت و خۆتی لێ گرژ و مۆن نەکەیت، چونکە ئەوە سرووشتی زۆرینەی پیاوەکانە، وامەزانە هەر تەنیا سەرخڕی تۆ وایە.
  3. پیاوان حەز لە قسەکردنی زۆر ناکەن، کە مێردەکەت لە کار و هاتەوە مەیخەرە بەر پرسیار و وەڵام، لێی گەڕێ با وچانێک بدات، تۆزێک بحەسێتەوە. ئەوسا خۆی دێتە گۆ و قسەت بۆ دەکات.
  4. پیاوان گرنگیی زۆر بە کارەکانیان دەدەن، تۆیش خۆت وا دەرخە کە ڕێز لە کارەکانی دەگری و لەم بارەوە پرسیاری لێ بکە، تاکوو هەست بە نزیکیی تۆ بکات. دوای ئەوەی لە بارەی کار و چالاکییەکانی مێردەکەت قسەت کرد، ئینجا وەرە سەر پێداویستیی و کەلوپەلەکانی نێو ماڵ.
  5. پیاوان زۆر پارێزگاریی لە پێگەی خۆیان دەکەن، هەڵەیە ئەگەر بە مێردەکەت بڵێیت لە سایەی من بەرەبەرە گۆڕانت بەسەردا دێت، یان ئەوەی من دەمەوێت وات لێ دەکەم.
    قەت پێی ماڵێ: دەتگۆڕم تاکوو تەحەمولت بکەم. گۆڕانکاریی لە خۆشەویستی دروست دەبێت، نەک دەمەدەم و قسەی پان و درێژ.


سەرچاوەکان



1748 بینین