هاوسەرگیری بە زۆرەملێ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-18-00:08:00 - کۆدی بابەت: 2346
هاوسەرگیری بە زۆرەملێ

ناوه‌ڕۆك

هاوسەرگیری بە زۆرەملێ

مەرجە بۆ بەستنی هاوسەرگیری هەردوو لا (پیاو و ئافرەت) ڕەزامەندی دەرببڕن، واتە پێویستە هەردوولا بە ویستی ئازادی خۆیان بە بێ زۆر لێکردن ڕازی بن لەسەر بەستنی هاوسەرگیریدا، چونکە کەس بۆی نییە چ لە خزمە نزیکەکان بێت یاخود لە کەسانی تر، نێرینە بێت یاخود مێینە، ناچار بکات بە بەستنی هاوسەرگیری بە پێچەوانەی ویستی خۆی، بۆیە گرێبەستی هاوسەرگیری بە زۆرەملێ پووچەڵە (باطلە)، ئەگەر پێش چوونە لای یەکتری بێت (واتە پیاوەکە نەچۆتە لای ژنەکە)، بەڵام ئەگەر دوای چوونە لای یەکتر بێت، ئەوا گرێبەستەکە ڕاوەستاو دەبێت لەسەر مۆڵەتی ئەو کەسەی زۆرەملێی لێ کراوە، لەم حاڵەتەش یاسا کەسی سەرپێچیکار سزا دەدات بە بەند کردن بۆ ماوەیەک کە (نابێت لە دوو ساڵ کەمتر و لە پێنج ساڵ زیاتر بێت، ئەگەر کەسە نزیکەکە لە پلەی یەکەم بێت وەک باوک)، بەڵام ئەگەر کەسی سەرپێچیکار، لە پلەکانی تر بێت جگە لە پلە یەک، ئەوا ماوەی سزای بەندکردنەکە نابێت لە (سێ ساڵ) کەمتر بێت و نابێت ماوەی سزای زیندانی کردنی لە (دە ساڵ) زیاتر بێت (ماددەی ٩ی یاسای باری کەسێتی).
هەروەها بۆ پاراستنی مافی لایەنەکان، بە تایبەتیش مافی ئافرەت، پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگای تایبەتمەند تۆمار بکرێت، ئەگەر گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمار نەکرێت، ئەوا لایەنی سەرپێچیکار بە غەڕامەکردنی کە بڕەکەی لە نێوان (یەک ملیۆن تا سێ ملیۆن دینار) سزا دەدرێت (ماددەی ١٠ لە یاسای باری کەسێتی).


سەرچاوەکان



1034 بینین