كشتوكاڵ لە عێراق

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-20:42:00 - کۆدی بابەت: 2404
كشتوكاڵ لە عێراق

ناوه‌ڕۆك

کشتوکاڵ لە عێراق

لەبەر هەبوونی ڕووبەری زەوی تەختایی فراوان لە عێراقدا و بەهۆی گونجانی ئاو و هەوا و دەرامەتی ئاو و خاکی بەپیت چالاکی کشتوکاڵی بەدیار کەوتووە لە عێراقدا، لە کۆنەوە تاوەکو ئێستا پتر لە ٥٠٪ی دانیشتوان خەریکی کشتوکاڵن.

بەرهەمی کشتوکاڵی لە عێراق دوو جۆرە

١- دانەوێڵە (گەنم و جۆ)
٢- لۆکە و برنج.

گەنم بەرهەمێکی کشتوکاڵی زستانەیە و خۆراکی سەرەکیی دانیشتوانە، بەدیار دەکەوێتە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی بارانی تەواو و خاکی بەپیت و پلەی گەرمی گونجاو. بەرهەمی دانەوێڵە جیاوازە و لە ساڵێک بۆ ساڵێکی تر، لە ئەنجامی گۆڕانی ڕادەی باران لە ساڵێک بۆ ساڵێکی تر. ٥٠٪ ڕووبەری زەوی کشتوکاڵی چاندراوە بە دانەوێڵە و جۆ دەچێنرێت، لە زۆربەی شارەکانی عێراق بە ئاودان لە وەرزی زستان، پێویستی بە خاکی بەپیت نییە.
لۆکە بەرهەمێکی هاوینییە لە زۆربەی شارەکانی عێراق بەدیار دەکەوێت، بەڵام لە ڕووبەری چاندنی دەگۆڕێت لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر، گەورەترین ڕووبەر لە شارەکانی هەرێمی کوردستانە. بە تایبەتی لە پارێزگای کەرکوک، بە پلەی دووەمیش پارێزگای دیالە بە پلەی سێێەمیش پارێزگای بابل دێت. بۆ پیشەسازی ڕستن و چنین سوودی لێ وەردەگیرێت، دنکەکەی بۆ پیشەسازی ڕون و سابوون بەکاردێت، پاشماوی تری پاش هاڕینی بەکەڵکی ئالیکی ئاژەڵ دێت.
هەروەها بەرهەمی برنج کە هاوینەیە، یەک لە گرنگترین خواردنەکانی مرۆڤی عێراقە، لە زۆربەی شارەکانی عێراق بەدیار دەکەوێت لە دەوروپشتی ڕووبارەکان و لقسەکانی بەهۆی پشت بەستنی بە ئاودان.
پارێزگای نەجەف بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووبەر و بەرهەمی برنج، ٤٤٪ ڕووبەری پارێزگای نەجەف بە برن چاندراوە. لە ئەنجامی بوونی هۆیەکانی بوونی برنج کە پێک دێت لە بوونی ئاو و خاکی جبسی و کلسی و هێزی کار. پارێزگای موسەنا و پارێزگای قادسیە بە پلەی دووەم و سێیەم دێت لە چاندن و بەرهەم هێنانی برنج.
هەروەها لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەدیار دەکەوێت و شاری سلێمانی بە پلەی یەکەمە و هەولێر و دهۆک بە پلەی دووەم و سێیەم. هەروەها پێویستە ئەوە بزانین لە پێنج پارێزگای عێراق چاندنی برنج نییە وەک (بەغدا و ئەنبار و بابل و کەربەلا و سەڵاحەددین).

دار خورما

لە دەشتی نیشتەنی عێراق لە دەوروبەری ڕووبارەکان بەدیار دەکەوێت، بە تایبەتی لە دەوروبەری شەتولعەرەب، هۆی بوونی دەگەڕێتەوە سەر بوونی ئاو و خاکی بەپیتی نیشتەنی. و بوونی پلەی گەرمی بەرز و تیشکی خۆر و وشکی (شێی کەم). ٤٠٪ ژمارەی دارخورمای عێراق لە ناوچەی شەتولعەرەبە، پارێزگای بەسرە بە پلەی یەکەم دێت لەم بەرهەمە بە ڕێژەی ٤٥٪ لە کۆی بەرهەمی خورما. شاری دیالە و ناسریە بە پلەی دووەم و سێیەم.
مرۆڤ بۆ خۆراکی خۆی بەکاری دەهێنێت لە ناو وڵات و لە کاتی فرۆشتنیدا داهاتی نەتەوەیی بۆ عێراق دابین دەکات، لە پیشەسازی و خواردن و بسکیت و خەل سوودی لێ وەردەگیرێت جگە لە پیشەسازی دۆشاوی خورما. هەروەها چاندنی کونجی لە عێراق کە بەرهەمێکی هاوینەیە بۆ پیشەسازی ڕۆن و سابوون سوودی لێ وەردەگیرێت.
سەوزە یەکێکە لە خواردەمەنییە سەرەکییەکانی عێراق، بەڵام داواکاری ناوخۆ لە بەرهەمهێنان زیاترە.
هەروەها باخی میوە جگە لە خورما وەک (هەنار و سێو و پرتەقاڵ و قۆخ و گوێز و فستەق و زەیتون)، کە پرتەقاڵ و لیمۆ لە پارێزگای بەغدا و دیالە دەچێنرێت و بە پلەی یەکەم و دووەمە، لە ژێر سێبەری دار خورما دەچێنرێت. بەڵام داری مێو (ترێ) لە شاری سلێمانی بەدیار دەکەوێت، بەڵام لە شاری هەولێر و دهۆک بە پلەی کەمتر.
هەروەها هەنار لە پارێزگای بەغدا و دیالە و کەربەلا بەدیار دەکەوێت بە ڕێژەی ٧٠٪ی بەرهەمی عێراق لەم میوەیە. زەیتوون لە شایر موسڵ بە پلەی یەکەم دێت کە ٧٢٪ کۆی دارەکانی زەیتوونی عێراق لەم پارێزگایەیە. بەڵام گوێز و فستق لە شارەکانی کوردستان بەدیار دەکەوێت بە تایبەتی لە سلێمانی.
 


سەرچاوەکان

266 بینین