ناوهڕۆك
زنجیری بەفربارین (زنجیری تایە)
لەکاتی بەفربارین و بەستەڵەک بەکاردێت، بۆ زیادکردنی هێزی لێک خشانی نێوان تایە و ڕێگاکە، لەو تەگەرانە ئەبەسترێ کە ئەکسلن.
بەکارهێنانی زنجیر دەبێتە هۆی
- زیاترسەرف کردنی سووتەمەنی.
- سنورداربوون و کەم بوونەوەی خێرایی بۆنزیکەی (50کم/کاژێر).
بەشێوەیەکی گشتی خێرایی ڕێگە پێ دراو بۆ لێخوڕین بە زنجیرەوە لەنێوان (30 بــۆ 50)کم/کاژێردایە.
هۆکارەکانی شکانی زنجیری بەفربارین
- لێخوڕین بەخێراییەکی زۆر.
- لێخوڕین لەسەر ڕێگای ووشک (بەفرنەبێ) بۆماوەیەکی زۆر.
- باش توندنەکردنی زنجیرەکان(توندنەکردنەوەی بۆجاری دووەم پاش لێخوڕین).
- بەستنی زنجیرلەسەر ئەوتەگەرانەی ئەکسل نین.
- گۆڕینی خێرایی لەنــاکــاو.
تێبینی: شــکانی زنجیــر و بــەردەوامی لێخوڕین لەسەری دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سیستەمی برێک و ئەکسل.
سەرچاوەکان
990 بینین