نزای دەستنوێژگرتن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-16
نزای دەستنوێژگرتن
زانیاری ئیسلامی هەمەڕەنگ

نزای دەستنوێژگرتن

دەستنوێژ

پێش دەستنوێژ گرتن دەڵێیت "بسم الله".

دوای دەستنوێژ

أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوُلُهُ 
واتە: شایەتی دەدەم بەوەی، کە ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە، جگە لە (الله)ـی تاکی بێ ھاوەڵ، ھەروەھا شایەتی دەدەم بەوەی، کە بەڕاستی موحەممەد (صلی الله علیە وسلم) بەندە و نێردراوی خودایە.
 
ھەر کەسێک ئەم ویردە بخوێنێت ئەوە ھەر ھەشت دەرگاکەی بەھەشتی بۆ دەکرێتەوە و لەھەر کامێکیشیان، کە خۆی بیەوێت دەچێتە ژوورەوە.
 
اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنَ التَّوَّابِينَ وَاجْعَلْنِي مِنَ الْمُتَطَهِّرِينَ 
واتە: خودایە لەگەڵ بەندە تەوبە کارەکان و بەندە خۆ پاککەرەوەکان بمگێڕە.
 
سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا أَنْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ 
واتە: خودایە پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ تۆ، شایەتی دەدەم بەوەی، كە هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرەستن نییە جگە لە تۆ، داوای لێخۆشبوونت لێدەكەم و بۆلای تۆش دەگەڕێمەوە.


سەرچاوەکان