پاقلە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-01-06:37:00 - کۆدی بابەت: 5086
پاقلە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی پاقلە

بەشی بەکارهاتووی بەرەکەیەتی (دەنکەکەی بە ووشکی و تەڕی)، لە کۆنەوە ناسراوە، لە ئاسیاوە هاتووە و گەیشتۆتە دەریای سپی ناوەڕاست. لە چیای ئاراسیش جۆری تری هەبووە. لە سەردەمی ئەگریکەکانەوە بە سەوزی بەکارهاتووە و وشک کراوەتەوە بۆ زستان. زۆر جاریش بەکارهاتووە لە جیاتی کاغەز بۆ دانانی لەناو سندوقی دەنگدان و ژماردنی.

ڕۆمەکانیش ناسیویانە و بەکاریان هێناوە بە سەوزی و وردیان کردووە و لەگەڵ دانەوێڵە کردوویانە بە ئارد، لە وڵاتانی جیهانی سێیەم زیاتر بەکاردێت نەوەک لە ئەوروپا ئەوەش بۆ ئەوەی هاوسەنگی گۆشتی گیانلەبەری پێبکەن کە پڕۆتینی تیایە. پاقلە دەتوانرێ ساڵی چەند جارێک بچێندرێ و جۆری زۆریشی هەیە لە جیهاندا.

پێکهاتەی پاقلە

  • ئاو ٦٧٪.
  • پڕۆتین ١٠٪.
  • چەوری ٤٪.
  • کاربۆهیدرات ١٤.٦٪.
  • ڕیشاڵ ٤٪.
  • شەکر و کانزای وەک کالسیۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن و گۆگردی تیایە.
  • ڤیتامینی کۆمەڵەی (بی) تیایە و لەگەڵ هەندێ هیمۆگڵبین.
  • لە زۆربەی ڕووەکەکان پڕۆتینی زیاتر تیایە.

بەکارهێنانی پزیشکی پاقلە

  • ماسولکە خۆویستەکان خاودەکاتەوە بۆیە بۆ ئازار و ڕەقبوونی ماسولکە و ئازاری پشت بەکاردێت.
  • میزکردن زیاد دەکات.
  • بۆیەی سەر پێست لادەبات.
  • بۆ سکچوون باشە گەر بە توێکڵەوە بکوڵێنرێ بەڵام باوبژ دروست دەکات.
  • بۆ خوێن باشە چونکە ڤیتامینB تیایە.
  • هەندێ کەس زیادە هەستیاری بە پاقلە دەگرێت و خوێنی تێکدەشکێت و ڕەنگی زەرد دەبێت پێویستە لە نەخۆشخانە چارەسەر بکرێت، ئەو نەخۆشییە پێی دەڵێن (Favism). پێویستە ئەو کەسە کارتێکی تایبەتی بۆ بکرێت کەوا ئەو جۆرە هەستیارییەی هەیە و نابێت جارێکی تر پاقلە بخوات هەندێ دەرمانی تری پزیشکیش قەدەغە دەکرێت لەو حاڵەتەدا.


سەرچاوەکان



1644 بینین