جۆ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-01-06:23:00 - کۆدی بابەت: 5085
جۆ

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی جۆ

بەشی بەکارهاتووی دەنکەکەیەتی، سەرچاوەکەی ئاسیایە و پێش ٧٠٠٠ ساڵ بەکارهاتووە وەک خۆراک و پاش کوتانی و لابردنی توێکڵەکەشی بەکارهاتووە و زۆر جاریش بۆگەن کراوە و کراوەتە شلەی هۆشبەر، جۆ ماددەیەکی تیایە بە ناوی (الملت - Malt) کە ئەنزیمی (دایتایز)ـی تیایە بۆ دروستکردنی ئارەق بەکاردێت.

پێکهاتەی جۆ 

سوودەکانی پزیشکی جۆ 

  • جۆ دەکوڵێندرێ و بۆ زیادکردنی میزکردن و توانەوەی وردە بەرد و هەوکردنی گورچیلە باشە.
  • ئاوی جۆ باشە بۆ هێمنکردنەوەی دەروون و نەخۆشییەکانی دەمار.
  • بۆ نەخۆشی شەکرە باشە چونکە گەنم شەکری زۆری تیایە، بۆیە جۆ باشترە بەکاربێت بۆ نان دروست کردن.
  • بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان لاواز بکەن باشە، بەوەی بکرێتە نان لەگەڵ دانەوێڵەکانی تر.
  • وەک گیراوە بەکاردێت بۆ جوانکاری پێست و ڕوونی و لابردنی لەکە.
  • پلەی گەرمی دادەبەزێنێ و تێنویەتی دەشکێنێ و بۆ هەوکردن و نەخۆشییەکانی سەرما باشە.
  • ئاوە کوڵاوەکەی بەکاردێت بۆ سکچوون و برینەکانی گەدە و ڕیخۆڵە.
  • ماسولکەی دڵ بەهێزدەکات و چالاکی دڵ زیاد دەکات.
  • چالاکی گلاندی شیر زیاد دەکات و بەرگری ئەوە دەکات کە هەندێ دەرمانی زیانبەخش بچێتە ناو شیری دایک و زیان بە منداڵی شیرەخۆر بگات.
  • بۆ چارەسەری شەقەسەر باشە.
  • بۆ نەخۆشییەکانی زیادە هەستیاری باشە.
  • بۆ هەوکردنی سییەکان و بۆرییەکانی هەوا باشە و بەڵغەم فڕێ دەدات.
  • بۆ چارەسەری نەخۆشی شاهانە و ئازاری جومگەکان باشە.


سەرچاوەکان



2175 بینین