کورد لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-21:38:00 - کۆدی بابەت: 2546
کورد لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

کورد لە كوردستان

کورد واتە کرمانج و لوڕ (لوڕ، بەختیاری، کوهگیلویە، مەمەسەنی) و کەلهوڕ و گۆران بە گەورەترین نەتەوە دادەنرێن، ڕێژەکەی لە ساڵی ١٩٩٥دا، نزیکەی ٧٦٪ی گشتی دانیشتووانی کوردستان بوو. بۆ بەراوردکردن دەتوانین ئەم ژمارانە نیشان بدەین ڕێژەی تورک لە تورکیا لە ساڵی ١٩٨٥دا – ٦٩٪بوو، ڕێژەی فارس لە ئێراندا لە ساڵی ١٩٨٦دا – ٥٤٪ بوو، ڕێژەی عەرەب لە عێراق دا لە ساڵی ١٩٨٧ دا – ٧٣٪ بوو ڕێژەی عەرەب لە سووریادا لە ساڵی ١٩٨٠دا – ٨٦٪ بوو. ڕیژەی کورد لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٥ – ١٩٩٥ دا، لەبەر ڕەوکردن بۆ دەرەوە و نکوڵیکردن لە بوونی کورد و خۆتۆمارکردن بە نەتەوە سەردەستەکان (تورک و عەرەب و فارس) و لەبیرچونەوەی زمانی دایک فێرنەبوونی و دانانی زمان بە بنەما و نیشانەکانی نەتەوەیی، کەمێکی کەم کردووە.
پارێزگاکانی کوردستان لە ڕووی ڕێژەی کوردەوە بۆ گشت دانیشتوان وەکوو یەک نین لە ساڵی ١٩٨٥دا، ئەم یەکە ئیداریانە بەم شێوەیە ڕیزیان بەستبوو: سلێمانی ٩٤٪، بەختیاری ٨٨٪، هەولێر ٨٦٪، ئیلام ٨٥٪، کوردستان ٨٥٪، کوهیگیلویە ٨٤٪، هەکاری ٨٤٪، کرماشان ٨٣٪، لوڕستان ٧٨٪، سیرت ٧٨٪، دهۆک ٧٦٪، بدلیس ٧٥٪، ماردین ٧١٪، دیاربەکر ٧١٪، وان ٧١٪، ئاکرێ ٦٩٪، دەرسیم (تونجەلی) ٦٧٪، بینگۆڵ ٦٥٪، ئورفە ٤٨٪، ئادیەمان ٤٦٪، ئەلازیغ ٣٩٪، کەرکووک ٣٨٪، ئازربایجانی غەربی ٣٤٪، ئەرزنجان ٣٣٪، مەلاتیە ٢٥٪، موش ١٥٪، ئەرزەڕۆم ١٣٪، موسڵ ١٣٪، گازی ئانتەب ١٠٪، مەرعەش ٩٪.

 


سەرچاوەکان



1232 بینین