ژیان و ئیتر هیچ(1992) - زندگی و دیگر هیچ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-00:51:00 - کۆدی بابەت: 2567
ژیان و ئیتر هیچ(1992) - زندگی و دیگر هیچ

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

فیلمێکی ئێرانییە و لەلایەن نووسەر و دەرهێنەر عەباس کیاڕۆستەمییەوە دروستکراوە لە ساڵی ١٩٩٢. ئەم فیلمە بەشی دووەمە لە تریلۆجی کوکر(سیانەی کوکر) و لەدوای فیلمی (خانە دوست کجاست) و لە پێش فیلمی (زیر درختان زیتون) دێت. چیرۆکی فیلمەکە باسی سێ ڕۆژ دوای بومەلەرزەی پارێزگای گیلان ـە، کوڕ و باوکێک بۆ ناوچەی بومەلەرزەکە دەڕۆن و بەدوای هەردوو ئەکتەری سەرەکی فیلمی (خانە دوست کجاست) دا دەگەڕێن کە لە ناوچەی (کوکر) ـن. بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێگاکان وێران بوون، پێویستە بە جێگایەکی دیکەدا بڕۆن و ڕێگاکەیان کەمێک درێژ دەبێتەوە، لە کۆتایی فیلمەکەش ئەوان نابینن بەڵام دەبیستن کە سەلامەتن و بۆیە بەرەو کوکر بەڕێ دەکەون لە ڕێگای گوندەکەدا چەندین کەسی لێقەوماویان بەرچاو دەکەوێت و هەریەکەیان و بەجۆرێک باس لە سامناکی بومەلەرزەکە دەکات. فیلمەکە لەلایەن علیرضا زرین ـەوە بەرهەمهێنراوە و ٩١ خولەکە. خاوەنی خەڵاتی نیگایەکی نوێیە لە فیستیڤاڵی کان و خەڵاتی تایبەتی دادوەران لە فیستیڤاڵی ساوپاولۆ

نووسەرەكان

ئەكتەرەكان

فەرهاد خەردمەت,بوبا بایۆر,حوسێن ریفاحی

كات

95 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

31/8/1992
 


سەرچاوەکان



546 بینین