لە ژێر درەختانی زەیتوون(1994) - زیر درختان زیتون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-00:48:00 - کۆدی بابەت: 2566
لە ژێر درەختانی زەیتوون(1994) - زیر درختان زیتون

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

فیلمێکی ئێرانییە و لەلایەن دەرهێنەر عەباس کیاڕۆستەمییەوە بەرهەمهێنراوە و لە ساڵی ١٩٩٤ بڵاوکراوەتەوە. ئەم فیلمە بەشی سێیەمی (سیانەی کوکر)ـە و لەدوای هەردوو فیلمی (خانه دوست کجاست) و (زندگی و دیگر هیچ) ـەوە دێت. لە بڵاوکراوەی ئایژۆڤۆرتی فەڕەنسی ئەم فیلمە بە یەکێک لەو ١٠٠ فیلمە دانراوە کە هەمووکەس دەبێت بیبینێت. چیرۆکی فیلمەکە لەناو گوندی (کوکر) ـە و ستافێکی فیلم ڕۆشتوون و دەیانەوێ فیلمێک لەسەر کارەساتی بومەلەرزەکەی کوکر دەربهێنن و بەوهۆیەش سوود لە چەند کەسێکی ناو گوندەکە وەردەگرن، بەڵام لە نیوەی کاری فیلمەکەدا بۆیان دەردەکەوێت هەردوو ئەکتەری سەرەکی کێشەیان پێکەوە هەیە، کە هەم سۆزدارییە، هەم ڕق و کینە. لەم فیلمەدا ئەستێرەی سینەمای ئێران ( محمد علی کشاورز) ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و بۆ یەکەمین جارە کە ئەکتەری سەرەکی کەسێکی بەناوبانگ بێت لە فیلمەکانی کیاڕۆستەمی. ماوەی فیلمەکە ١٠٣ خولەکە و لە گوندی کوکر کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە. براوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیستیڤاڵی سەنگاپورە و باشترین فیلمی فیستیڤاڵی ساوپاولۆ و باشترین فیلمی فیستیڤاڵی وایادۆلید و خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی بێرگامۆ

دەرهێنەر

عەباس کیاڕۆستەمی

نووسەرەكان

هینگەمێ پەناهی,عەباس کیاڕۆستەمی

ئەكتەرەكان

محمد علی کشاورز,فەرهاد خەردمەت,زەریفە شیڤە

كات

103 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

31/1/1994
 


سەرچاوەکان



906 بینین