قۆناغەكانی پەرەسەندنی ئینتەرنێت

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-02:59:00 - کۆدی بابەت: 2574
قۆناغەكانی پەرەسەندنی ئینتەرنێت

ناوه‌ڕۆك

قۆناغەكانی گەشەسەندنی ئینتەرنێت

سەرەتای ئینتەرنێت

ئینتەرنێت لە ساڵانی 1960 دەستی پێکرد وەک ڕێگایەک بۆ ئەوەی توێژەرانی حکومەت زانیاری ئاڵوگۆڕ پێبكەن، چونكە كۆمپیوتەرێكی زۆر گەورە هەبوو كە دەیانویست زانیاریەكانی ناوی بگوازنەوە، هاندەرێكی تری دروستكردنی ئینتەرنێت بۆ گەورەكردنی جەنگی سارد بوو، هەروەها هەڵدانی مانگی دەستكردی (سپونتیك) لەلایەن یەكێتی سۆڤیەتەوە بوە هۆی هاندانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ گواستنەوە زانیاری تەنانەت لە دوای ڕوودانی هێرشی ئەتۆمی، ئەمانە بووە هۆی دروستبوونی تۆڕی ئاژانسی توێژینەوەی پێشکەوتووی ئارپانێت (Advanced Research Projects Agency Network)، كە ئەم تۆڕەبوو پەرەی سەند و بوو بەم ئینتەرنێتە كە ئێستا دەیزانین.

قۆناغی 1969-1976

تۆڕی ئاژانسی توێژینەوەی پێشکەوتوو (Advanced Research Projects Agency Network) هەستا بە بەستنەوەی زانكۆ گەورەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە كانونی یەكەم بە مەبەستی گواستنەوەی توێژینەوە و فێركردن، هەروەها بۆ بوونی پەیوەندی لە كاتێكدا ئەگەر هێرشی دوژمن ببێتە هۆی تێكدانی ڕێگا پەیوەندییە باوەكان. لە ساڵی 1972 ئەندازیاری كۆمپیوتەر (ڕەی تۆمیلنسۆن) هەستا بە دروستكردنی یەكەم ئیمەیڵ و هێمای (@) بەكارهێنا بۆ ناسینەوەی ئەو كەسەی كە ئیمەیڵەكە دەنێرێت لەگەڵ ناوی تۆڕەكە، پاشان پڕۆتۆكۆڵی كۆنترۆڵكردنی ناردن دروستكرا لە ساڵی 1973، لە ساڵی 1983 پڕۆتۆكۆڵ بوو بە پێوەر بۆ پێكەوەبەستی كۆمپیوتەرەكان، یەكێك لەم پڕۆتۆكۆڵانە پڕۆتۆكۆڵی گواستنەوەی فایلەكانە (FTP: File Transfer Protocol) ئەم پڕۆتۆكۆڵە ڕێگە بە بەكارهێنەر دەدات كە بتوانێت بچێتە ناو كۆمپیوتەری بەرامبەر و زانیاری لێوە وەربگرێت، هەرچەندە مەودای نێوانیان دووربێت، لە ساڵی 1976 كاندیدی سەرۆكایەتی (جیمی كارتەر) ئیمەیڵی بەكارهێنا بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی، هەروەها شاژن (ئیلزابێث) یەكەمین ئیمەیڵی تارد.

قۆناغی 1982-1989

لە ساڵی 1982 وشەی (ئینتەرنێت) بۆ یەكەمین جار بەكارهێنرا، دواتر لە ساڵی 1984 ناوی وێب سایتەكان دروست بوون لەگەڵ پاشگرەكانیان كە بریتی بوو لە (com, org, edu)، پاشان لە ساڵی 1985 ئیمەیڵی بەشێوەیەكی بەربڵاوتر بەكاردەهێنرا لە گواستنەوەی زانیاریدا، لە ساڵی 1988 یەكەم دەستەواژەی (ڤایرۆس) بەكارهێنرا چونكە بووە هۆی لەكارخستنی %10 خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، لە ساڵی 1989 ڕێگەیەكی نوێ دروست كرا بۆ گواستنەوەی زانیاری كە ناسرا بە تۆڕی جیهانی.

قۆناغی 1990-1999

یەكەمین هەوڵ بۆ دروستكردنی پێڕست بۆ ئینتەرنێت لە ساڵی 1991 درا، پاشان كۆشكی سپی وێبسایتی تایبەت لە خۆی ڕاگەیاند (www.whitehouse.gov) لە ساڵی 1994، لە ساڵی 1995 یەكەمین زمانی پڕۆگرامینگی كۆمپیوتەر بە ناوی جاڤا (Java) دروستكرا، لەم كاتەدا نزیكەی 45 ملیۆن بەكارهێنەری ئینتەرنێت هەبوو، كە 30 ملیۆن لە ئەمریكای باشوور بوون، 9 ملیۆن لە ئەوروپا، 6 ملیۆن لە ئاسیا و زەریای هێمن، لە ساڵی 1996 لە ئەمریكادا 43.2 ملیۆن كە %44 دانیشتوانەكەی دەكات كۆمپیوتەریان هەبووە و 14 ملیۆنیان ئینتەرنێتی هەبووە. لە ساڵی 1997 بۆ یەكەمین جار دەستەواژەی بڵۆگ (Blogg) بەكارهێنرا، لە ساڵی 1999 گۆگڵ یەكەمین ئۆفیسی لە كالیفۆڕنیا كردەوە كە ڕێگەی بە بەكارهێنەرەكانی دەدا مۆسیقا لە نێوان یەكدا ئاڵوگۆڕ بكەن، لە سەرەتای ساڵی 1999 دا بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت گەیشتە 150 ملیۆن و دەستەواژەی بازاڕی ئۆنلاین بڵاوبویەوە.

قۆناغی 2000-2015

دروستكردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس زیادی كرد لە ساڵی 2000، هەروەها ماڵپەڕی ویكیپیدیا دامەزرا، لە مانگی كانونی دوەمی 2002دا بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گەیشتە %58.8 دانیشتوان كە 544.2 بەكارهێنەر دەكات، لە ساڵی 2003 كۆمپانیای ئەپڵ (itunes music store) بڵاوكردەوە، لە ساڵی 2005 ماڵپەڕی (YouTube.com) دامەزرا، لە ساڵی 2006دا زیاتر لە 92 ملیۆن بەكارهێنەری ئینتەرنێت هەبوو، هەروەها لە ساڵی 2014 بەرنامەی پاراستن (encryption) كە زانیارییەكانمانی لە كاتی گواستنەوەدا دەپاراست. لە 26 ئەیلولی 2015 (مارك زوكەبێرگ) لە كۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا باسی زیادكردنی هۆشداری دەكرد لە بەكارهێنانی ئینتەرنێتدا، هەروەها ئامانجی (مارك زوكەربێرگ) بە گشتگیركردنی ئینتەرنێتە كە هەموو تاكێك ئنتەرنێتی هەبێت و ببێت بە یەكێك لە مافە سەرەتاییەكانی.

ئینتەرنێت لە داهاتودا

دەكرێت ئینتەرنێت ببێتە هۆی نەمانی ئەو سنوورانەی كە نێوان وڵاتەكاندا هەیە، بەڵام ڕوودانی ئەمە كارێكی ئاسان نییە و لەوانەیە سەدان ساڵ بخایەنێت.


سەرچاوەکان

44 بینین