کەی چاویلکە داهێنرا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-01:10:00 - کۆدی بابەت: 2751
کەی چاویلکە داهێنرا؟

ناوه‌ڕۆك

کەی چاویلکە داهێنرا؟

ئەگەر سەیرێکی دەوروبەری خۆمان بکەین دەبینین خەڵکێکی زۆر چاویلکە لە چاو دەکەن. تا وای لێهاتووە هێندە بە لامانەوە ئاساییە، زۆر زەحمەتە خەیاڵمان بۆ سەردەمێک بچێت کە چاویلکەی تێدا نەبووبێت!
لە ڕاستیدا نازانرێت چ کاتێک چاویلکە داهێنراوە، بەڵام لە ساڵی ١٢٦٦ زاینیدا ئینگلیزی کە خەریکی تاقی کردنەوەی سەیر سەیر بوو ڕێگەیەکی دۆزیەوە کە پیتەکان گەورەتر و ئاسانتر بکاتەوە لە کاتی خوێندنەوەدا، کە بریتی بوو لە پارچە شوشەیەک کە دەیخستە سەر کتێبێک لە کاتی خوێندنەوەدا! ئەڵبەت ئەم کارەی یارمەتی گەورە کردنەوەی پیتەکانی نەدەدا، بەڵام هەر هەنگاوێکی باش بوو.
یەکەم بەڵگە بۆ ئەویە کەسێک چاویلکەی لە چاو کردبێت بریتییە لە تابلۆی کاردیناڵیک کە لە ساڵی ''١٣٥٢'' دا لە ئیتاڵیا وێنە کێشراوە، کە تیایدا کاردیناڵەکە، لەو تابلۆیەدا چاویلکەیەکی لەسەر چاوی داناوە.
کاتێک کتێبی چاپکراو بڵاوبووەوە، چاویلکە زۆر لە خەڵکی بوو بە شتێکی پێویست و بەکارهێنانیشی بڵاوبووەوە.
لە سەدەی شازدەهەمدا چاویلکە بە ڕێژەیەکی زۆر لە باکووری ئیتاڵیا و باشووری ئەڵمانیا دروست دەکرا.
لە ساڵی ١٧٨٤ بینجامین فرانکلینی ئەمریکی چاویلکەی جوت تیشکۆیی دروست کرد، کە بریتی بوو لە دوو جۆری جیاواز لە گەربین لە جوتی هەمان چاویلکەدا.
چاو لە شێوەیدا، لە گۆیەکی نەختێک هەڵتۆقی دەچێت لە پێشەوەیدا، لە چەقی هەڵتۆقیوە کەشدا، بیلبیلەی چاوەکە ڕێگە دەدات بە تیشک بچێتە ژوورەوە بۆ بەشی تاریکی چاو، تیشکەکەش لە بیلبیلەوە تێدەپەڕێت بۆ گەردبینی چاو. 
کە تیشک دەکاتەوە و لە بەشی دواوەی چاودا وێنە دروست دەکات، کە تۆڕێک لە خانەی هەستیار هەیە بۆ تیشک پێی دەڵێن ''الشبکیە''.
چاوی هەندێک کەس تۆزێک لە درێژی ئاسایی درێژ ترە، لە پێشەوە بۆ دواوە، لە کاتێکدا هەندێک کەس چاویان کورترە، بە جۆرێک کە گەردبینی چاو ناتوانێت تیشکەکە، بە شێوەیەکی ڕوون بچێتە سەر تۆڕەکە، بۆیە چاویلکە گەردبینێکی زیاترە دەداتە چاو.
ئەو گەردبینە زیادەیە، گەردبینە ڕاستەقینەکە کە چاومان دروست دەکات ڕاست دەکاتەوە، بە شێوەیەک کە وێنەی سەر تۆڕەکە ڕوونترە دەکاتەوە، بەوەش دەتوانین بە شێوەیەکی باشتر ببینین.


سەرچاوەکان



1018 بینین