پرخە چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-23:40:00 - کۆدی بابەت: 2853
پرخە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

پرخە

هەندێک کەس لە کاتی خەوتندا دەپرخێنن، چونکە دەمیان بە کراوەیی دەمێنێتەوە و دەنگێکی نامۆی لێوە دەردەچێت لە کاتی هەناسەداندا.

ئایا دەزانین ئەوانە بۆچی دەپرخێنن؟

مرۆڤ لە ڕێگەی لوتەوە هەناسە دەدات، بەڵام هەندێک کەس لەبەر هەر هۆیەک بێت لوتیان دەگیرێت و ناچار لە دەمیانەوە هەناسە دەدەن.
کاتێک مرۆڤ خەوتووە و لە دەمیەوە هەناسە دەدات، هەوای دەرەوە ئەو پەردە نەرمەی لە کۆتایی و سەرەوەی دەمدایە دەلەرێنێتەوە. بەوەش دەنگێکی نامۆ دەردەکات کە پێی دەوترێت (پرخە).
هەروەها ئەو لرفە لرف و لەرینەوانە، وا دەکەن هەردو کوڵم و هەردوو لێو و لوت بلەرێنەوە. ئەمەش وا دەکات دەنگی پرخەکە بەرز تر بێت. بەڵام پرخاندن لە کاتی بێداریدا هەرگیز ڕوونادات.
دەتوانین لە کاتی خەوتندا تا ڕادەیەک تەحەکوم بە پرخەوە بکەین، ئەگەر ئەو کەسە دەم و لوتی پاک بکاتەوە پێش نوستن، کە دەبێتە هۆی هەناسەدان لە ڕێگەی لووتەوە وەک لە ڕێگەی دەمەوە، ئەگەر مرۆڤ خووی هەناسەدانی لە لووتەوە بێت، ئەوا ئەگەری پرخاندنی کەمتر دەبێتەوە.
هەناسەدان لە رێگەی دەمەوە زیانی زۆریشی هەیە بۆ تەندروستی، لەبەر ئەوەی میکرۆبی زۆر لە نەخۆشییەکان ڕاستەوخۆ دەچنە ناو دەمەوە و ئەشێت ببنە هۆی توشبوون بە هەندێک نەخۆشی.
بەڵام هەناسەدا لە ڕێگەی لووتەوە ، مووەکانی ناو لووت ناهێڵن میکرۆبەکان بچنە ناو لاشەوە. بۆیە ئامۆژگاریمان ئەوەیە خۆتان ڕابێنن لە ڕێگەی لووتەوە هەناسە بدەن.


سەرچاوەکان



514 بینین