خوێنی سارد و خوێنی گەرم

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-04-10:48:00 - کۆدی بابەت: 2926
خوێنی سارد و خوێنی گەرم

ناوه‌ڕۆك

خوێنی سارد و خوێنی گەرم

لەسەر بنەمای پلەی گەرمای لەشی مرۆڤ، هەموو گیانلەبەران بۆ دوو گروپ پۆلێن کراون: خاوەنی خوێنە ساردەکان و خاوەنی خوێنە گەرمەکان.
زیندەوەرە خوێن ساردەکان ئەوانەن کە پلەی گەرمای لەشیان جێگیر نییە و بەپێی پلەی گەرمای دەوروبەریان دەگۆڕێت. لە بەیانیاندا ساردە و لە نیوەڕواندا گەرم. بۆق، کیسەڵ، مار و هەندێک ماسی لە زیندەوەرە خوێن ساردەکانن. کە لە زستاندا هێندە دادەبەزێت وایان لێدێت، دەچنە زاخەکانیانەوە لە ژێر زەویدا بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێننەوە.
ئەگەر وا نەکەن خوێنەکەیان دەیبەستێت و دەمرن. لە زستاندا لە زاخەکانیاندا لە ژێر زەوی بە خەوتوویی دەمێننەوە تا ئەو ماوەیەی پێی دەوترێت (خەفتانی زستانە) ی خۆیان بەسەر دەبەن و لەو ماوەیەدا هیچ ناخۆن.
تەنانەت کردارە جەستەییەکانیشیان زۆر سست دەبێتەوە. دەبینین کاتێک دوای خەفتانی زستانە دێنەوە سەر زەوی زۆر لاواز بوونە.
بەڵام گیانلەبەرە خوێن گەرمەکان ئەوانەن. کە پلەی گەرمای لەشیان نەگۆڕە و دەوروبەر کاریان لێ ناکات. لە ژێرەوەی ئەم پۆلێنەشدا: مرۆڤ، سەگ، پشیلە، مانگا، شەمشەمە کوێرە و باڵندەکان و هی تریش دێن. بە هاوین و زستان پلەی گەرمای خوێن گەرمەکان جێگیرە. نمونەی ئەوانەش پلەی گەرمای ئاسایی لەشی مرۆڤ کە ٢٧،٤ پلەی سەدییە. ئەم گیانلەبەرانەش پێویستیان بە وزەی زیاتر هەیە تا پارێزگاری لە پلەی گەرمای جێگیری خۆیان بکەن.
لەبەر ئەم هۆیە گیاندارە خوێن گەرمەکان پێویستیان بە خۆراکی زیاتر هەیە. لەبەر ئەوەی کردارە جەستییەکانیان بە درێژایی ساڵ بەردەوامە.
ئەندامی تایبەت هەیە لە لەشدا کە تەحەکوم بە پلەی گەرماوە دەکات و ڕێ نادات لە پلەی دیاری کراوی خۆیان زیاد و کەم بکات.


سەرچاوەکان



1168 بینین