ناوهڕۆك
سەوزە و میوە ڕەنگ جیاوازەكان یادەوەری بەھێز دەكەن
توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكایی دەڵێ میوە ڕەنگ زەرد، سوور و سەوزە تۆخەكان توانای مێشك زیاد دەكەن و یادەوەری بەھێز دەكەن.
توێژەرەكان لە زانكۆی جۆرجیای ئەمریكاییەوە بوون و گوتوویانە بەگشتی سەوزە و میوەكان تاواناكانی مێشك زیاد دەكەن، كە لە قۆناغی بەساڵاچواندا پاشەكشە دەكات.
توێژینەوەكە، كە لە جۆرناڵی كۆمەڵەی مێشك و دەماری نێودەوڵەتی بڵاوبووەتەوە و ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژەی پێكردووە، دەڵێ ئەوەی ئەو ڕەنگانە بە سەوز و میوەكان دەدات ماددە گەلێكن كە بە (كارۆتین)ەكان ناسراون و پاڵپشتی فەرمانی مێشك دەكەن بەتایبەت لە بەساڵاچوواندا، ھەروەك ماددەی دژە ئۆكسێنن و بۆ بینایی و تۆڕی چاو بەسوودن.
ماددە كارۆتینەكان لە سەوزە و میوەكان ھەن، لە نمونەی: گێزەر، كەلەرم، سپێناخ، بازیلا، پەتاتەی شیرین، كولەكە، بیبەر، تەماتە، پەتاتە و پرتەقاڵ.
توێژەرەكان لە ڕێگەی وێنەگرتنی موگناتیسی (MRI) لە كاریگەری كارۆتینەكانیان كۆڵییەوە لەسەر چالاكییەكانی مێشك لە ٤٣ كەسدا كە تەمەنیان لە نێوان ٦٥-٨٦ ساڵی بوو.
دواتر دەركەوت ئەوانەی ڕادەیەكی زۆرتری كارۆتینەكان لە جەستەیان ھەیە، بە ماندووبونێكی كەمتری مێشك دەتوانن ھەمان چالاكیی ھزری ئەنجام بدەن، بەتایبەت لەڕووی یادەوەری و پاراویی زمان.
ئەوانەشی كە ئاستێكی كەم لە كارۆتینەكان لە جەستەیان ھەبووە، ناچاربوون فشارێكی زۆرتر بخەنە سەر مێشكیان و چەندین ناوچەی مێشك ماندوو بكەن بۆ ئەوەی وشەكانیان بیربكەوێتەوە.