خواردنی نەخۆشی چەوری خوێن و ژێر پێست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-14:04:00 - کۆدی بابەت: 4671
خواردنی نەخۆشی چەوری خوێن و ژێر پێست

ناوه‌ڕۆك

چەوری خوێن و ژێر پێست

ئەوانەی تەمەنیان گەورە دەبێت پێویستە پارێز بکەن لە خواردنی چەوری و سوێری و گۆشتی سوور و هێلکە و پەنیر و ماست و قاوە و خواردنەوە گازییەکان و نیسک و نۆک و پاقلە و شیرینییە هەویرییەکان و مێوژ و هەنجیر و خورما و هەنگوین و کەرە و شیر و پەتاتە و نان و ئەوانەی لە شەکر دروست دەکرێت، وەک: پاقلاوە.

دەرمانی ئەوانەی توشبوون

بۆ ئەوانەش کە تووش بوون بۆ ئەوانە بەسوود و دەرمانن:-

ڕۆژانە لایەنی کەم کاتژمێرێک بەپێ ڕۆشتن بە مەرجێک ئارەق بکەیتەوە لەگەڵ ژەمێک یەک سەلک پیاز بخۆیت، ڕۆژی دووجار سیر هەر جارەی سێ دەبک، پرتەقاڵ بە گۆشتە سپییەکەوە، تۆوی کەتان یان زەیتەکەی ڕۆژانە دوو کەوچکی زەڵاتە.

خواردنە سوودبەخشەكان

(جۆ و ئاوی جۆ، سێو و سرکەی سێو، زەیتی زەیتوون، زەیتی گەنمە شامی، زەیتی بادەم، زەیتی کولەکە، نەعناع و ئاوی نەعناع و پونک، لیمۆ و ئاوی لیمۆ، لەسەر برسییەتی ڕۆژانە (٥) گوێز و (١٠)دەنک بادەمی شیرین و سێدانەی تاڵ، تەڕەتوولە، کەرەوز، توور، خەیار، کەلەرم و گوێزی هیندی، لۆبیای سوور و لۆبیای سۆیا، زەنجەفیل، بابردەڵە، تاڵیشک، کەنگر.

بەسوودەكان بۆ چەوری خوێن

وە ئەمانەش بۆ چەوری خوێن بەسوودن:

١-هەموو ڕۆژێک (٢-٤) فنجان لەیەکێک لەو ئارەقانە بخۆرەوە:(ئارەقی شویت - ئارەقی زیرە - ئارەقی بێژان و ئارەقی سیر).
٢-ڕۆژی سێ جار یەک کەوچکی بچووک نەعناعی ووردکراو دەم بکە و بیخۆرە.
٣-ڕۆژی بیست دانە عەناب لەناو ئاودا دابنێ تاکو ١٢ کاتژمێر ئەوجا ئاوەکە و عەنابەکەش بخۆ.


سەرچاوەکان



2355 بینین