ناوهڕۆك
سركەی سێو
سركەی سێو یەكێكە لە شلە بەنرخەكان، كە چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام هەندێك كاریگەری لاوەكی هەیە كە هەندێك كەس لەوانەیە لێی بترسن، سركەی سێو لە ڕێگەی تێكەڵكردنی سێو بە خومرە دروست دەكرێت، كە خومرەكە هەڵدەستێت بە كۆڕینی شەكرەكانی ناو سێوەكە بۆ كحول، پاشان بەكتریا دەكرێتە ناو تێكەڵەكەوە و ھەڵدەستێت بە ترشاندن (مەین)ـی كحولەكە بۆ ترشی ئەسیتیك (Acetic acid) كە لە %5 بۆ %6 سركەی سێو پێكدەهێنێت، ترشی ئەسیتیك بە ترشێكی لاواز دادەنرێت بەڵام بەڵام كاریگەری بەهێزی هەیە گەر خەست بكرێتەوە.
زیانەكانی سركەی سێو
هەرچەندە سركەی سێو چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی وەك یارمەتیدان لە چارەسەركردنی قەڵەوی، نەخۆشییەكانی دڵ، شێرپەنجە و هەوكردنە بەكتریاییەكان، بەڵام لە هەمان كاتدا دەبێتە هۆی چەند كێشەیەكی تەندروستی كە بریتین لە:
- کلۆربوونی ددان: دەكرێت كەسێك توشی كلۆربوونی ددان ببێت ئەگەر ڕێژەیەكی زۆر لە خواردنە ترشەكان بخوات وەك سركەی سێو كە ترشی ئەسیتیكی تێدایە، ئەم كلۆربوونە ڕوودەدات كاتێت سركەكە هەڵدەستێت بە لاوازكردنی مینای ددان كە دواتر دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددانەكە، ئەگەری كلۆربوونی ددان زیاترە كاتێك كەسەكە هەڵدەستێت بە خواردنی سركەی سێوی خەستكراوە.
- كەمبوونەوی پۆتاسیۆم: سركەی سێو دەكرێت ببێتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی پۆتاسیۆم لە لەشدا، لە كاتی كەمبوونەوەی پۆتاسیۆم نیشانەی دیاری نییە بەڵام دواتر دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسوولكەكان و لەهەندێك كاتدا توشبوون بە ئیفلیجی.
- دروستبوونی كێشە لە كۆئەندامی هەرسدا: سركە وەك یارمەتیدەرێك بەكاردەهێنرێت بۆ دابەزاندنی كێش، هەروەها لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە سركەی سێو یارمەتی كەمكردنەوەی هەرسكردنی خۆراك و هێواشكردنەوەی تێكشكاندنی خواردنەكان دەدات، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوە هەستی نان خواردن (شهیة) و هەستكردن بە تێری بۆ ماوەیەكی زیاتر، بەڵام دەكرێت سركەی سێو ببێتە هۆی زیادكردنی نیشانەكانی ئەو كەسانەی كە نەخۆشی گەدەیان هەیە وەك قورحەی گەدە (كە نەخۆشییەكە تێیدا چینی ناوەوەی گەدە زیانی پێدەگات و تێكدەچێت).
- سووتانەوەی پێست: ڕێژەی ترشی بەرز دەكرێت ببێتە هۆی دروستبوونی سووتانەوە لە پێستدا وەك سركەكان گەر بكرێت بەسەریدا، ئەم حاڵەتانە كاتێك ڕوودەدەن گەر سركەی خەستكراوە بەكاربهێنرێت.
سەرچاوەکان
2669 بینین