ئەو تێکەڵانەی نابێت پێکەوە بخورێن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-18-20:25:00 - کۆدی بابەت: 4623
ئەو تێکەڵانەی نابێت پێکەوە بخورێن

ناوه‌ڕۆك

ئەوانە بەیەکەوە مەخۆن زیان بەخشە

-شیر و شیرەمەنی لەگەڵ گۆشت خراپە.
-ئاردی جۆ و گەنم بە شیر و برنج دروست کرابێت بەیەکەوە خراپە.
-هەنار لەدوای خواردنی گۆشت و دانەوێڵە بەیەکەوە کوڵابێت خراپە.
-ترشی و سوێری و هەرچی بە سرکە دروست کرابێت لەگەڵ برنج خراپە.
-کۆتر بە سیر و پیاز و خەردەل خراپە.
-سیر و پیاز بەیەکەوە، کەوەر و تور بەیەکەوە، ئەوانە بۆ بینینی چاو خراپن.
-خواردنی پەنیری تەڕ و شیر لەگەڵ هەر خواردنێکی تردا خراپە.
-ماست و سپێناغ بەیەکەوە خراپە ماست و پاقلەش خراپە ئەگەر خواردت یان زەعفەران یان گوێز لە دوایان بخۆ.
-هێلکە و توور بەیەکەوە خراپە شیر و هەنجیریش خراپە، بۆ دڵ و مێشک مەترسیدارە.
-میوە لەدوای هەر جۆرە خواردنێکی گۆشتی تا (٣)کاتژمێر دواتر نابێت بخورێت.
-هەر خواردنێک لەگەڵ شوتی و کاڵەک خراپە، چا لەگەڵ پیاز و کاڵەک خراپە.
-هێلکە لەگەڵ ماسی خراپە بۆ گولی و فەلەج بوون(Multiple sclerosis) و نقرس و کۆڵنج و مایەسیری و ددان.
-بە زۆری و خواردنی هێلکە هەموو ڕۆژێک خراپە دەبێتە هۆی لەکەی پێست و ئەستووری سپڵ و بای گەددە.
-سرکە بە حەڵواکان و توور بە ماست و سرکە بە ماش و نیسکەوە خراپە.
-سرکە یان لیمۆ لەگەڵ ماست خراپە و دەبێتە هۆی لەکە و پەلەی دەم و چاو.
-هەنار و کاڵەک، هەنگوین و کاڵەک و مێوژ یان عەنبە پێکەوە خراپن.
-ترێ لەگەڵ کەللەی مەڕ یان گۆشتی نەکوڵاو خراپە.
-خواردنی دوو شتی میزاج سارد یان دوو شتی میزاج گەرم بەیەکەوە خراپە.
- دوو شتی لینج بەیەکەوە یان دوو شتی تیژ بەیەکەوە یان دوو شتی ناسک بەیەکەوە یان دوو شتی قورس بەیەکەوە خراپە.
-زۆر خواردنی گۆشتی گا و ئاژەڵی کێوی بە زۆری و بەردەوام خراپە.
-زۆر خواردنی نیسک خراپە.
-چەند جۆرێک میوە نەیەکەوە مەخۆ، میوە لە وەرزی خۆی بەسوودە.
-میوەکان زۆربەی بە توێکڵەوە بەسوودن.


سەرچاوەکان



1871 بینین