خواردنی نەخۆشی شەکرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-14:11:00 - کۆدی بابەت: 4673
خواردنی نەخۆشی شەکرە

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی شەکرە

بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە پارێز بکە لەوانەی کە لە شەکر دروست دەکرێن بەتایبەت کاتێک تەمەنت سەرکەوت دەبێ هەوڵبدرێت ئەو شتانە بخورێت کە بۆ جگەر بە سوودن، چونکە کە جگەر بە تەواوی کار بکات تووشی نەخۆشی شەکرە نابیت، وە ئەو خواردنانەی کەوا ڤیتامینیان زۆرە زیاتر بخۆیت بەتایبەتی ڤیتامین (C)کە چوێنراوە بە دەنکە شقارتە چۆن بە بەنزین دەسوتێت ئەویش ئاوها شەکر دەسوتێنێت و ناهێڵێت کۆببیتەوە وە ئەنسۆلینی پێویست دابین دەبێت و هاوسەنگی دروست دەکات.

وەرزش و جوڵەی زۆر لەگەڵ پارێزی ئەو خواردنانەی پێویستە بۆ ئەوەی تووشی شەکرە نەبیت، لەوانە شەکر و ئەوانەی لە شەکر دروست دەکرێن لەگەڵ پەتاتە و خورما و هەرمێ، وە ئاگاداری مەزاجی خواردن و مەزاجی خۆتان بن

خواردنە بەسوودەكان بۆ نەخۆشی شەكرە

  • ئەوەش هەندێک لەو خواردنانەی کە بەسوودن بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشی شەکرە بوون، وەک:(پیاز - سێو - پرتەقاڵ - شلیک - تەڕەتولە - ئاو بەرسیلە - پاقلە - توور - جۆ - ڕێحانە - سۆیا و نانی سۆیا - کارگ - گێلاس - گێزەر - لۆبیای سەوز - هێلکە - سێوی بن ئەرز - توو - توودرک - شێلم - کاڵەکە مارانە - کولەکە -  لۆبیای چینی - گوێز - بندوق - جۆ دوو سەر - کەنگر - سیر - شمڵی - گەڵا گوێز).
  • ١-تاڵیشکە + گەزگەزکە + هەوێدار + کەنگر + گەڵای شاتوو.
  • ٢-شمڵی + گەڵی مریەم + گەڵا گوێز + سیر + عناب + زرشک + لیمۆی وشک.
  • ٣-داری ناوەڕاستی گوێز کە لە بەینی کەکڵەکان دایە + تۆوی گژنیژ.
  • ٤- ڕۆژانە (٢-٤)فنجان لە یەکێک لەو ئارەقانە بخۆرەوە: ئارەق بابا ئادەم و ئارەقی وشترخۆرکە و ئارەقی گەڵا گوێز و ئارەقی زرشک و ئارەقی سیر و ئارەقی شمڵی و ئارەقی تاڵیشک و ئارەقی گەزگەزکە و تارەقی کوزەڵە و ئارەقی توودڕک.
  • ٥-(١٤٠)گرام گەزگەزکە بکە بە (٧)بەش ڕۆژی یەک لەگەڵ (٥) پەرداخ ئاو بکوڵێ هەتاکو (٣)پەرداخی لێ دەمێنێت دوای پاڵاوتن سێ پیاڵە ئاوی کاهوو و یەک پیاڵە ئاوی خەیاری تێکەڵ بکە و هەرکات تینووت بوو یەک پەرداخی لێ بخۆرەوە شەش بەشەکەی تریش هەر بەم شێوەیە تا تەواو دەبێت.
  • ٦-دارچین بکوڵێنە و ئاوی پرتەقاڵی تێبکە و ڕۆژی (٣-٤) فنجان بخۆرەوە.
  • ٧-شمڵی هاڕاو بەیانیان (٥)گرام و شەوانە پێش خەوتن (٣)گرام بخۆ.


سەرچاوەکان



2690 بینین