ناوهڕۆك
ماکوتە چییە؟
بریتیە لە باشترین و بەنرخترین خۆراک بگرە لە خۆراکی شاژنیش، چونکە بریتیە لە تێکەڵەیەک لەو مادانەی کەوا هەنگ کۆی کردووەتەوە لە شیلەی ئەو گوڵانەی مژیویەتی لە دووری ٣ کیلۆمەترەوە لە شانەکەی کە ژمارەیان لە هەزار تێپەڕ دەکات. هەموو ئەو پڕۆتین و ترشی ئەمینی تیایە کە خانەکانی لەش پێویستیەتی.
پێکهاتەکەی
- پڕۆتینی ڕووەکی
- گلۆکۆسیدات
- نیشاستە و لاکتۆز ٤٠٪
- چەوری ٤٪
- ئاو ٥٪
- ڤیتامینی (A و B و C و D).
- هەندێک مادەی کە ١٥٪ تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە لەبەر نەبوونی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی ورد.
- کانزای پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم.
- هەندێک لە ئەنزیمات.
سوودەکان و بەکارهێنانی
١- کار دەکات وەک دژە بەکتریا.
٢- لەبەر بوونی ئیسترۆجین تیایدا بۆ زیادکردنی چالاکی هێلکەدانی ئافرەت باشە.
٣- لەبەر بوونی مادەی (ریتین - Rutin) پارێزگاری بۆریەکانی خوێن دەکات لە تێکشان و بەرگری لە دروستبوونی جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات.
٤- تۆڕەی چاو بەهێز دەکات.
٥- چالاکی سێكسی زیاد دەکات.
٦- ڕێکخەری کاری گەدە و ڕیخۆڵە.
٧- بۆ چارەسەری نەخۆشی کۆڵۆن باشە.
٨- ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.
٩- ناهاوسەنگی دەروونی و پشێوی چارەسەر دەکات.
١٠- نەخۆشی پرۆستات چارەسەر دەکات.
١١- چارەسەری کەم خوێنی منداڵ و ئافرەتی دووگیانە.
١٢- بەهێزکەری بیر و هۆش و ئەندێشەیە.
١٣- لابەری ماندوبوون و شەکەتیە.
١٤- هەڵسانەوە دوای نەشتەرگەری و نەخۆشی خێرا دەکات.
١٥- بەرگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
١٦- بۆ نەخۆشی مەنگۆلی باشە.
١٧- چارەسەری هیشکە بیرۆ.
بڕی بەکارهێنراو
٣٠ گرام بۆ گەورەکان و ١٠-١٥ گرام بۆ منداڵان دەجورێ لەسەر گەدەی بەتاڵ بۆ ماوەی یەک مانگ.