کەمخوێنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-20:35:00 - کۆدی بابەت: 2156
کەمخوێنی

ناوه‌ڕۆك

کەم خوێنی چییە؟ هۆکارەکانی توشبوونی چین؟

کەم خوێنی حاڵەتێکە کە لەش توانای دروستکردنی خانەی خڕۆکەی سووری نییە تا ئۆکسجینی پێویست هەڵبگرێت بۆ شانەکانی لەش بیانگوازێتەوە، نیشانە سەرەتاییەکانی کەمخوێنی بە ماندوو بوون و بێهێزی دەست پێدەکات. بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی خوێنی ئاسایی لە کەسێکی ئاسایی، واتە ڕێژەی سی بی سی خانەی خوێنی سوور لە پیاودا (٨٠-١٠٤)، بۆ ئافرەت لە نێوان (٧٠-٩٤)، ئەگەر هاتوو ئەم ڕێژەیە کەمتر بوو ئەوە بە نەخۆشی کەمخوێنی دادەنرێت.
زۆر شێوەی کەمخوێنی هەیە و هەریەکەیان و هۆکاری دروست بوونی تایبەت بە خۆی هەیە، وە کەمخوێنی زۆر جار بە نەخۆشییەکی درێژخایەن دادەنرێت، وە بە شێوەیەکی گشتی دەتوانرێت کەمخوێنی چارەسەر بکرێت، ئەویش بە پێدانی خواردنی دروست و پڕ ڤیتامین و بەکارهێنانی دەرمان دژی کەمخوێنی یان وەرگرتنی خوێن لە کەسێکی دیکەوە.
نیشانەکانی کەمخوێنی بەپێی جۆری کەمخوێنییەکە دەگۆڕدرێت، دیارترینیان بریتین لە هەستکردن بە ماندوویەتی و لاوازی، زەردبوونەوەی پێستی دەموچاو، ناڕێکی لێدانی دڵ، هەناسە تەنگی، ئازاری سنگ و سەرئێشە لەگەڵ سەر سوڕان.
لە سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشییەکەدا نیشانەکانی زۆر بە کەمی دەردەکەوێت و کەم هەستی پێ دەکرێت، هەتا نەخۆشییەکە زیاتر بخایەنێت نیشانەکانی زیاتر دەبێت.

هۆکاری دروست بوونی کەمخوێنی

کەمی ئاسن

یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروست بوونی کەمخوێنی، پەڕەکانی خوێن لە لایەن مۆخی ئێسکەوە دروست دەبێت بە یارمەتی ئاسن، ئەگەر ئاسن لە جەستەدا کەم بێ، ئەوە ناتوانرێ ئەو پەڕە خوێنانە بەرهەم بهێندرێن کە بۆ خانەکانی لەش پێویستن، هاوکات چەند هۆکارێک هەیە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێندا، دەبێتە هۆی کەمخوێنی لە کاتی دووگیانیدا، وە هەروەها برین و نەخۆشییە شێرپەنجییەکان و بەکارهێنانی هەندێ دەرمانی ئازار، وەکو ئەسپرین، هۆکارن بۆ توشبوون بەم کێشەیە.

کەمی ڤیتامین

جگە لە ئاسن، ڤیتامین b12 بەسەر تا خانەکانی خوێن بەرهەم بهێنیت، بەڵام کاتێک ڕێجیمی قورس ئەنجام دەدەن، ئەوا ئەو جۆرە ڤیتامینە لە جەستەیان کەم دەبێتەوە و بەمەش دروستبوونی خڕۆکەی سووری خوێن و پەڕەکانی خوێن کێشەی تێ دەکەوێت و کەمخوێنی دروست دەبێت.

کەمخوێنی و نەخۆشی درێژخایەن

نەخۆشییە درێژخایەنەکان هۆکارێکن بۆ دروست بوونی کەمخوێنی، وەکو نەخۆشییەکانی ئایدز و نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشی هەوکردنی درێژخایەن و جومگەی رۆماتیزمی کە کار لە دروست کردنی خانەی سووری خوێن دەکەن.

کەمخوێنی ئاپلاستیک

ئەم جۆرەی کەمخوێنی زۆر دەگمەنە، کە بە کەمخوێنی ژیان ناسراوە، هەڕەشە لەسەر ژیانت دروست دەبێت کاتیک لەش بە تەواوی توانای بەرهەم هێنانی خانەی خوێنی سوور لە دەست دەدات، تووسی ئەم جۆرەی کەمخوێنی دەبن، پێویستە دەرمانی کیمیایی زۆر بەهێز و چارەسەر چڕ بۆ توشبووان بکرێ و بەردەوامیش ژیانیان لە ژێر مەترسی و هەڕەشە دەبێت.

ئەنیمەیز کە نەخۆشییەکە توشی مۆخی ئێسک دەبێت، کە مرۆڤ تووشی چەند نەخۆشییەکی ترسناک دەکەن، وەکو شێرپەنجەی خوێن، لە کاتی ئەم نەخۆشییەدا مۆخی ئێسک لە دروستکردنی پەڕەکانی خوێن دەوەستێت و چیتر توانای دروست کردنی خوێنی نامێنێت کە کاریگەری ئەم جۆرانەی شێرپەنجە هەڕەشە لە ژیان دەکەن و زۆر گران کۆنترۆڵ دەکرێن.


سەرچاوەکان



8455 بینین