سوودەکانی خۆراکی شاژن

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-22-03:52:00 - کۆدی بابەت: 4761
سوودەکانی خۆراکی شاژن

ناوه‌ڕۆك

خۆراکی شاژن چییە؟

بریتیە لە شیرێکی سپی زەردباو، تامی ترشە و وەک شیرێکی پەیت وایە و هەنگە خزمەتکارە تەمەن بچوکەکان لە گلاندی ناو قوڕقوڕاگەیان دەری دەدەن و لە دەوری هێلکەکان تاوەکو کاتی تروکان هاتنە دەرەوەی کۆرپەلە بیخۆن، بڕی ئەو خۆراکەش کەمە و بە گوێرەی ئەو هەنگەی کە پێویستە بێتە کایەوە دیاری دەکرێت.

کرمی هەنگی خزمەتکار ٨ میلیگرامە و کرمی هەنگی نێرینە ١٠ میلیگرامە کرمی کە دەبێتە شاژن ٢٥٠ میلیگرامە
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر خاوەنی هەنگ تەنها یەک گرام لەو خۆراکە کۆدەکاتەوە. بڕی ئەو خۆراکە دیاری دەکات کرمەکە ببێتە کام جۆر لە هەنگ، گەر خۆراکی تەواو بدرێت دەبێتە شاژن و ڕۆژانە ١٠٠٠-٤٠٠٠ هێلکە دادەنێت لەناو شەشپاڵوەکان لە وەرزی چالاکی.

پێکهاتەی خۆراکی شاژن

  • پڕۆتین ٤٥.١٥٪.
  • چەوری ١٣.٥٥٪.
  • شەکری گڵۆکۆز و فراکتۆز ٢٠.٣٩٪.
  • هەموو جۆرە ترشە ئەمینیەکان.
  • ڤیتامینی کۆمەڵەی (بی و سی و ئەی و ئی و دی و کەی).
  • مادەی ئەسیتایل کۆلینی تیایە کە بۆریەکان فراوان دەکات.

جۆر و بڕی ئەو پێکهاتە بەندە بە تەمەنی خزمەتکارەکان و ئەو خۆراکەی بە مێشەکە دەدرێت و باری کەش و هەوا.

بەکارهێنانی پزیشکی خۆراکی شآژن

  • بۆ جوانکاری پێست و لابردنی پولەکە و ڕەقی و قەلەشتنی پێست، بە شێوەی کرێم و مەرهەم.
  • بکوژی بەکتریایە.
  • بۆ گەشەی کۆرپەلە و منداڵ بەکاردێت.
  • نەخۆشیەکانی دەروونی وەک خەمۆکی و پەشیوی ناهاوسەنگی.
  • شەهیەی خواردن دەکاتەوە و هەرس ئاسان دەکات.
  • چارەسەری نەخۆشی برین و قورحەی گەدە.
  • چارەسەری نەخۆشی پرۆستات.
  • چارەسەری نەخۆشی شەکرە و گلاندەکانی تری لەش.
  • پیری دوا دەخات.
  • دابەزینی پەستانی خوێن ڕادەگرێت.
  • چارەسەری میزکردنی زۆر و هەوکردنی میزەڵدان
  • چارەسەری نەخۆشیەکانی زگماگی بەهۆی زیاد گەشەی مێشک.
  • چارەسەری نەخۆشیەکانی سەرما و هەڵامەت.
  • چارەسەری نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم و ئازاری جومگەکان.
  • چارەسەری نەخۆشیەکانی ڕەبۆ و سیەکان.
  • چارەسەری ڕەقبوونی بۆری خوێن و نەخۆشی لەرزە.
  • خێراکردنی چاکبوونەوەی برین و سووتان.
  • چالاکی جینسی زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



736 بینین