خواردنی کەشوهەوای گەرم و وشک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-18-20:29:00 - کۆدی بابەت: 4624
خواردنی کەشوهەوای گەرم و وشک

ناوه‌ڕۆك

مەزاجی گەرم و وشک

پێویستە لە هەوای تازە و فێنک سوود وەربگرێت و لە ژەم خواردنی خۆی زیاتر لە میوە و سەوزە سوود وەربگرێت کەمتر گۆشت بخوات، خواردنەوەی شلەمەنیەکانیش بە چەند دڵۆپ ئاو لیمۆی تازە دەبێتە هۆی ئەوەی بەیانیان کە لە خەو هەستا ڕەنگی میزی وەک زەردی لیمۆ بێت، ئەوە نیشانەی فڕێدانی سەفرایە و زۆر باشە بۆی، لایەنی کەم (٥-٦) کاتژمێر خەو شەوانە دەبێت بخەوێت ڕۆژانی هاوین کاتژمێرێک دوای نانی نیوەڕۆ بۆ ماوەی کاتژمێرێک بخەوێت تا تەڕی تەواو بە لەشی بگات، هەرکات تووشی پاڵەپەستۆی دەروونی و تووڕەبوون بوو پێویستە هەناسەی ئارامی بدات کە بەو شێوەیە دەبێت: بە نیوە پاڵكەوتوویی هەناسەی قوڵ هەڵبکێشێت بۆ ماوەی (٥)چرکە هەناسەی ڕابگرێت دواتر هێواش هێواش هەناسە بداتەوە بۆ ماوەی (١٠)چرکە.
ڕۆژی چەند جارێک دووبارەی بکاتەوە ڕاهێنانەکەی بیر ئارام بەخش و حەسانەوەی تەواو فەرامۆش نەکات چونکە کاری زۆر و وەرزشی گران گەرمی و وشکی لە لەشدا زیاد دەکەن کە بۆی زیان بەخشە، بەڵام وەرزشی نەرم و هەوای پاکی بەیانیان زۆر بەسوودە بۆی هەر (١٢)کاتژمێر جارێک لووتی خۆی چەور بکات بە دوو دڵۆپە ڕۆنی بادەمی شیرین لە هەوای گەرم و خڕۆشێنەر و خەشم و قینی خۆی بپارێزێت چونکە ئەوانەش وشکی و گەرمی زیاد دەکەن کە بۆی خراپە.

هەندێک پارێز بۆ ئەو مەزاجە

نابێت ئەوانە زۆر بخوات(هێلکە- سیر- پیاز- کەرەستەی تون و ترش- گۆشتی سور- گۆشتی هەموو باڵندە بچووکەکان- باینجان- مۆز- کاڵەک- ئەنەناس- تالبی- هەنجیر- گوێز- فستەق- گوێزی هیندی- ڕەشکە- شمڵی- تۆوەکان- هەروەها هەموو ئەو خواردنانەی میزاجیان گەرمە، بەتایبەتی گەرم و وشک- هەوای گەرم) خۆ ئەگەر ئەوانەی هەر خوارد دەبێت چاکسازەکەی لەگەڵ بخوات.

خواردنی بەسوود بۆ ئەو مەزاجە

جۆرەکانی شلەمەنی و تێکەڵەکان، هەنار، شاتوو، خەیار، سێو، هەرمێ، ئاڵوباڵو، گێلاس، شەفتالو، هەڵوژەی سەوز، زرشک، شوتی، کولەکە، گێزەر، ڕۆنی زەیتون، سوپی جۆ، پارچەی مەڕ بەڵام لەگەڵ هەڵوژە ڕەشە، کاهو، سپێناغ، لیمۆ، پەتاتەی برژاو، بامیە، شلەی قەیسی و قۆخ، دەنکە بامییەی نەبرژاو، برنج بە ڕۆنی زەیتوون، نۆکی سەوز، نیسک، ماش، ڕووبە هەنار، ئاوی هەنار، نانە قەیسی، تەمرهیندی، نانی جۆ، ئاشی جۆ، دەنکی نەرم کەرەوە وەک ترشە سروشتییەکان، ترێ، ڕۆژانە خواردنەوەی (١-٢) پەرداخ شەربەتی زرشک نیو کاتژمێر پێش نان یاخود دوو کاتژمێر و نیو دوای نان خواردن، ئارەقی کاسنی، ئارەقی شاترە باشترین خواردنەوەیە بۆی، (تۆو خەیار+ تۆو شوتی+ تۆو کاهو) هەموویان بە ئەندازەی یەکبن جوان بهاڕدرێن ڕۆژی دوو جار پڕی کەوچکی نان خواردن لە پەرداخێک ئاودا بتوێنرێتەوە و بیخواتەوە، بەگشی خواردن و خواردنەوەی سارد یان سارد و تەڕ بۆ ئەم جۆرە مەزاجە باشن.

مەزاجی گەرم و وشک لاشەی ئامادەیی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو نەخۆشیانە

کەسی سفراوی مەزاج ئەگەر لەسەر ئەو بەرنامەیەی کە دانراوە خواردنی ڕێک نەخات ئەو نەخۆشیانەی لێ دەردەکەون: تەنگ فیکری، دڵە ڕاوکێ و دڵەکوتە، سکچوونی خوێنی و هەوکردنی جەرگ و لەکە و پەڵەی پێست و لە ژنان تیکچوونی سووڕی مانگانە و لە پیاواندا کەمەر شلی بۆمەنی و میز و کۆکەی وشک و بێ خەوی و کڕێشی سەر و چروزانەوە دوای میز بێ هۆکار.


سەرچاوەکان



884 بینین