ناوهڕۆك
قاوە
خواردنەوەی قاوە تامێكی خۆشی هەیە و وزە بە جەستە دەبەخشێت و دەكرێت چەندین سوودی تەندروستی هەبێت، زانایان چەندین توێژینەوەیان كردووە لەسەر کاریگەرییەكانی قاوە بۆ بەشە جیاجیاكانی تەندرووستی مرۆڤ، هەرچەندە خواردنەوەی قاوە چەند سوودێكی هەیە بۆ جەستە بەڵام زیانی زۆری هەیە كاتێك بە زۆری دەخورێتەوە، هەروەها دەبێت وریابین چونكە چەندین زانیاری هەڵە هەیە سەبارەت بە سوودەكانی خواردنەوەی قاوە، وەك تێنەكردنی شەكر و نەخواردنەوەی دوای دوو كاتژمێر پاش نیوەڕۆ.
زیانەكانی قاوە بۆ جەستە
زیانەكانی قاوە كاتێك دەردەكەوێت كە ڕێژەیەكی زۆری لێبخورێتەوە، بەپێی توێژینەوەیەك كە لە زانكۆی ئۆكلاهۆما كراوە دەركەوتووە كە قاوە دەبێتە هۆی درەكەوتنی نیشانەكانی دوودڵی بەتایبەت لەو كەسانەی كە پێشتر ئەم حاڵەتە دەروونییەیان لەگەڵ بووە، هەروەها خواردنی كافاین پەیوەندی هەیە بە دەركەوتنی نیشانەكانی خەمۆكی و چەندین كاریگەری نەرێنی تر كە بریتین لە:
- كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر دڵ و ملولەكانی خوێن لە كەسە بەتەمەنەكاندا، هەروەها ئەو منداڵانەی كە پەستانی خوێنی كەمیان هەیە.
- كاریگەری هەیە لەسەر كاتژمێری زیندەیی لە لەشدا.
بەپێی توێژینەوەیەك لە زانكۆی پزیشكی نیڤادا كە لە گۆڤاری بەریتانی بۆ زانستی دەرمان بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە كە ئەو ئافرەتانەی كە پلانی دووگیانبوونیان هەیە دەبێت ئاگاداربن چونكە خواردنەوەی قاوە ئەگەری دووگیانبوون كەمدەكاتەوە.
سوودەكانی قاوە
هەرچەندە زۆر خواردنەوەی قاوە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت بەڵام گەر بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بخورێتەوە سوودی زۆری هەیە، چونكە وریای زیاترت پێدەبەخشێت و ماندووێتی ناهێڵێت، خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشیانە:
- نەخۆشی زەهایمەر.
- شێرپەنجەی پەردەی زێ (Endometrial cancer).
- شێرپەنجەی جگەر.
- نەخۆشی پاركینسۆن (parkinson's disease).
- جەڵتەكانە مێشك و دڵ.
- شێرپەنجەی پێست.
سوودەكانی تری خواردنەوەی قاوە بریتییە لە:
- زیادكردنی هێزی جەستە و بەرزكردنەوەی ئاستی زیرەكی.
- یارمەتی سووتاندنی چەورییەكان دەدات.
- پێكهاتەی خۆراكی سوودبەخشی تێدایە.
- ئەگەری كەمكردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم.
- زۆرترین ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایە.
- تەمەن درێژ دەكات.