ئەلزایمەر

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-19:44:00 - کۆدی بابەت: 878
ئەلزایمەر

ناوه‌ڕۆك

ئەلزایمەر

نەخۆشی ئەلزایمەر تێکچونێکە لە ئەقڵدایە کە بەرەو پێشچووە نەک بەهۆی لەناوچوونی یەك لەدوای یەكی خانەکانی بەشێک لە مێشک دروست دەبێت. ئەم نەخۆشیە لە تەمەنی ٦٠ساڵی ڕوودەدات، لەسەدا پەنجای ئەو نەخۆشانەی کە پێشینەی بنەماڵەییان هەیە لە بوونی ئەم نەخۆشیە نزیک یاخود دوور دەبێت کاتێک هێواش هێواش ئەم نەخۆشیە بەرەو زۆرتر دەچێت توانای ئەقڵی لەدەست دەدات، هۆکاری ئەم نەخۆشیە هێشتا بە تەواوەتی ساغ نەبوەتەوە بەڵام هەندێک لە پزیشکان و زانایان وای بۆ دەچن کە بەهۆی ئالوودەبوون بەو ماددانەی کە (ئەلەمنیۆم)ـیان تێدایە لەو کەسانەی کە لەگەڵ قاپی ئەلەمنیۆمدا زۆر سەروکاریان هەیە شتی تێدا دەخۆن یاخود شروبی (ئەنتی ئەسید) خاوەنی بڕێک لە ئەلەمنیۆم جێگەی ئاماژەیە لە کاتێکدا لە نەشتەرگەری گەورەی وەک کردنەوەی کاسەی سەرئەنجام دراوە تێبینی ئەوە کراوە کە:

لەو جێگایانەی کە مێشک خانەکانی لەدەست داوە لەوانەش خانەکانی (عەساب) ڕێژەیەکی زۆر (ئەلەمنیۆم) هەیە هەندێک لە پزیشکانی دیکە وای دەبینین کە هەبوونی هەندێک لە ڤایرۆس وا دەکات کە نەخۆشی (ئەلزایمەر) تووشی بێیت هەروەها کاری ویراسەت لەم نەخۆشیە دا دەورێکی گرنگی هەیە.

بۆ ڕێگەگرتن لە لەناوچوونی ئەم خانانەی مێشک تاکو ئێستا هیچ جۆرە دەرمانێک نییە.
بۆ پشتگیری لە: خەمۆکی ، بێ خەوی ، دڵتەنگی کە لەم نەخۆشانەدا زۆر بڵاوە دەتوانین دەرمانی دژی دڵتەنگی بدەینە نەخۆش

گەورەترین کار کە بنەماڵەی ئەم نەخۆشانە دەتوانن بۆ نەخۆش بیکەن بەخشینی سۆز و خۆشەویستییە بۆ ئەوەی تۆزێک لە دڵتەنگی ئەم نەخۆشانە پێش بگیردرێت.


سەرچاوەکان

67 بینین