ماسولکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-14:06:00 - کۆدی بابەت: 1731
ماسولکە

ناوه‌ڕۆك

ماسولکەکان

یەک ماسولکە پێک دێت لە دەستەیەکی باریک و درێژ کە خاوەنی هێزێکی جوڵێنەری توندن، ماسولکەکان نەک تەنها بەرپرسن لە جوڵەی شوێنە جیاوازەکانی لەش بەڵکو دەورێکی گرنگی لە کاردانەوەی دەرەکی بۆ سەر لەشدا هەیە، هەروەها بەرگرش دەکات لە پێکهاتەکانی ناو سک و ناهێڵێت هیچ بەرکەوتنێکی ئازاردەری بەرکەوێت و بێتە هۆی تێکدانی. 
هەندێک لە ماسولکەکان بەهۆی ژێیەکانەوە تەند بەستراون بە ئێسکەکانەوە گشت یاخود هەندێک لە دیوارەکانی بەشەکانی ناوەوەی لەش وەک دڵ و گەدە و ڕیخۆڵەکان و دەمارەکانی خوێن، تەنها لە ماسولکەکان پێک دێت. بە شێوەیەکی گشتی (٣) جۆر ماسولکە هەیە:
یەکەم/ ماسولکە خۆویستەکان
دووەم/ ماسولکە خۆنەویستەکان
سێیەم/ ماسولکەی دڵی

ئەو ماسولکانەی کە خۆنەویستن لە ژێر کۆنترۆڵی لا شعوری مێشکدان وە فرمانەکەیان خۆنەویستن. وە بەو ماسولکانەش کە دەتوانین بیان جوڵێنین دەوترێ ماسولکە خۆویستەکان ئەم ماسولکانەش ٦٠٠ دانە دەبن نزیکەی لە لەشدا. جۆری سێێەم واتە ماسولکەی دڵ لە جۆری خۆنەویستن وە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کاردەکەن، ئەگەر ئەم ڕێک و پێکییەی تێک بچێت ئەوا نەخۆشیەکانی دڵ سەرهەڵدەدات.


سەرچاوەکان



4610 بینین