چۆن هەناسە دەدەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-06-11:56:00 - کۆدی بابەت: 3012
چۆن هەناسە دەدەین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن هەناسە دەدەین؟

هەناسەدا کردارێکی بنەڕەتییە بۆ هەموو گیانداران. مرۆڤ و باڵندە و ئاژەڵان و مێروان و ڕووەکەکان پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە، کە لە ڕێگەی هەناسەدانەوە دەستیان دەکەوێت.
زیندەوەران بە شێوازی جیاواز هەناسە دەدەن. هەندێکیان لە ڕێگەی سیەکانیانەوە و هەندێکی تریان لە ڕێگەی پێستەوە هەناسە دەدەن، وەکو کرمی زەوی. ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە و بەلامانەوە گرنگە، مرۆڤ چۆن هەناسە دەدات و لە کاتی کرداری هەناسەداندا چی ڕوودەدات؟
مرۆڤ لە ڕێگەی لوت و گوێوە هەوا هەڵدەمژێت و لە ڕێگەی بۆری هەواوە دەچێتە ناو سییەکانیانەوە. لە لەشدا دوو سی هەیە. یەکێکیان لای ڕاستی دڵەوە و ئەوی تریان لای چەپەوە. ئەم سیانە لە ڕیشاڵ گەلێک دروست بوونە کە لە تورەکەی تەڕ دەچن. لە هەر سییەکدا ملیۆنەها تورەکەی هەوایی هەیە کە بە هەناسە وەرگرتن پڕ دەبن و بە هەناسەدانەوە دادەبەزن. ئەو ئۆکسجینەی کە دەیمژن بەهۆی خوێنەوە بە ناو هەموو لاشەدا دەگەڕێت و مەوادە خۆراکییەکان دەئۆکسیدێنێت.
لە ماوەی کرداری ئۆکساندندا دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئاو و هەوای تر دەردەدات، لە کاتی هەناسە دەرکردندا دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەچێت. لەگەڵ گەرمادا. ئەو وزەی گەرمایەش هەڵدەستێت بە چەندین کاری جۆراوجۆر لەگەڵ پاراستنی پلەی گەرمای لەشدا.
کاتێک وەرزش یان کارێکی بازویی دەکەین، وزەی زیاتر بەکار دێنین بۆ بەرهەم هێنانی وزەی زیاتر پێویستمان بە ئۆکسجینی زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوە ڕێژەی هەناسەدان زیاتر دەبێت کاتێک خەریکی کارێکی قورس دەبین، منداڵێکی تازە لەدایک بوو لە خولەکێکدا ٦٠ جار هەناسە دەدات. بەڵام پانزە ساڵانێک لە خولەکێکدا ٢٠ جار. کە لە کاتێکدا کەسێکی پێگەیشتوو لە نێوان ١٦ بۆ جار دایە.
ڕێژەی هەناسەدان لای پێگەیشتوان خێراترە تا لای کەسانی بەتەمەن، ڕێژەی هەناسەدان لەسەر باری تەندروستی و تەمەن هەست و سۆز دەوەستێت. بێگومان دەتوانین بۆ ماوەیەکی زۆر کورتیش هەناسە نەدەین.


سەرچاوەکان



852 بینین