ماسی کارەبایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-21:25:00 - کۆدی بابەت: 3358
ماسی کارەبایی

ناوه‌ڕۆك

ماسی کارەبایی

لە دەریاکاندا چەندین جۆری ماسی هەن کە کارەبا بەرهەم دەهێنن. ئەو وزەیە بۆ پاراستنی خۆیان و دەستخستنی خۆراکیان بەکاردەهێنن. بەڵام زانایان تا ئێستا نازانن ئەو ماسیانە چۆن ئەو کارەبایە بەرهەم دەهێنن. پڕ مەترسیترین ئەو ماسیانە ماسی (ئەنقلیسی کارەباییە) کە لە زۆنگاوەکانی ئەمازۆن و ڕووبارەکانی ئەمریکای باشووردا هەیە. هەندێک پێی دەڵێن (ئەنقلیسی کارەبایی بەڕازیلی) ڕەنگەکەی ڕەشێکی تێرە. درێژیەکەی دەگاتە ١،٨ مەتر ئەندامە کارەباییەکانی دەکەونە ژێر کلکیەوە. دەتوانێت گیاندارێک بە گەورەیی ئەسپێک بکوژێت بەهۆی شرۆڤەی کارەباییەوە. ئەم ماسیە دەتوانێت کارەبایەک بەرهەم بهێنێت بە هێزی ٤٠٠ ڤۆڵت. لەگەڵ ئەوەدا ماسی وایان هەیە دەتوانێت ٦٥٠ ڤۆڵت کارەبا بەرهەم بێنێت. ماسی (سەلور) جۆرێکی تری ماسیە کە کارەبا بەرهەم دێنێت. لە ڕووبارەکانی ئەمریکادا هەیە و درێژیەکەی دەکاتە ١،٢ مەتر.
جۆری سێیەم ماسی (تریشقەدار)ـە tor pedo کە تەوژمی کارەبا بەرهەم دێنێت و لە ئاوە گەرمەکاندا دەژی و درێژیەکەی دەگاتە ١،٥ مەتر و کێشی دەگاتە ٩٠ کیلۆگرام. ڕەنگی لاشەی لە سەرەوە ڕەشە و لە ژێرەوە ڕەنگاڕەنگە و ئەو ئەندامانەی کارەبا بەرهەم دەهێنن دەکەونە نێوان سەر و لوتیەوە. تاقیکردنەوە زانستیەکان گەیشتۆتە ئەو ڕاستیە کە ماسولکەکانی ئەم جۆرە ماسیانە خانەی کارەباییان تێدایە، بەڵام بە بەکارهێنانی کارەبا کە توشی بەتاڵ بوونەوە دەبێت و دەبێت خواردنێکی باش و پشویەکی باش بدات، تا کارەباکە جارێکی تر پڕببێتەوە، گۆشتیشیان دەخورێت.


سەرچاوەکان



606 بینین