جاڵجاڵۆكە
ئەوەی کە زۆر سەرنجمان ڕادەکێشێت تۆڕی جاڵجاڵۆکەیە، بەڵام خودی جاڵجاڵۆکە لە زۆر ڕووەوە گیاندارێکی سەیرە، فەرموو لەگەڵ چەند ڕاستیەکدا لەسەر جاڵجاڵۆکە:
- جاڵجاڵۆکە لە هەموو کەش و هەوایەکدا دەژێت، لە هەوا، لەسەر ئاو، لە وشکانی و لەژێر ئاو. لاشەی جاڵجاڵۆکە جیاوازن، لە (٨) سانتیمەترەوە تا ئەندازەیەک کە بە چاو نابینرێت. جاڵجاڵۆکەی گورگی دەتوانێت تەیر و چۆلەکە بخوات و دەشێت تا (١٥) ساڵ تەمەن بکات. بەڵام زۆربەی جاڵجاڵۆکەکان لە یەک ساڵ زیاتر تەمەن ناکەن.
- ڕاستیەکی تر لەسەر جاڵجاڵۆکە ئەوەیە کە مێروو نین، سەر بە گروپێکن پێیان دەوترێت (جاڵجاڵۆکەییەکان) کە هەریەک لە جاڵجاڵۆکەکان و دووپشک و ئەسپێ دەگرێتەوە. جیاوازیەکی تری لەگەڵ مێرووەکان ئەوەیە هەشت قاچی هەیە و هەروەها هەشت چاو و باڵیان نییە، لاشەی تەنها لە دوو بەش پێکدێت. جاڵجاڵۆکەکان ئەو ئاوریشمەی کە تۆڕەکەی لێ دروستدەکات لەناو لویەکی تایبەت دروستدەکات، لەناو سکیایە فشاری دەخاتە سەر و لە ڕێگەی کونێکی زۆر بچووکەوە دێتە دەرەوە کە لای سکیەوەیەتی و بە شێوەی شلەیەک و لەگەڵ ئەوەی هەوا لێیدا وشک دەبێتەوە.
- ئاوریشمی جاڵجاڵۆکەکان جۆراوجۆرن هەیانە لینجە کە بۆ ڕاوکردنی خۆراکی بەکاردێت. هەشیانە ڕەق و لینج نییە کە بۆ میحوەری تۆڕەکەی بەکاری دەهێنێت. هەیانە بە جۆرێک دروستی دەکات هێلکەکەی تێدەخات. هەندێک لە ئاوریشمی جاڵجاڵۆکەکان نەرمە و لە گەنەموو دەچێت هەندێکیشیان ڕەقن لە لیمف دەچن.
- جاڵجاڵۆکەکان هەموو شێوە تۆڕێک دروست دەکەن، هەیانە خڕە وەکو تایە کە تەنها بۆ ڕاوکردن بەکاری دەهێنێت، بە چوارچێوەیەکی زۆر بەهێز دروستی دەکات بە شێوەیەکی ناڕێک ئینجا تۆڕێکی بازنەیی تێدا دروست دەکات، دوای ئەوە سێ چوار (سعالات لولبیە)ی تێدا دادەنێ. جۆرێکی تر هەیە کە جاڵجاڵۆکەکە لە شێوەی گومیە دروستی دەکات لە ئاوریشم و خۆی لە سوچێکیدا دەژێت.
- هەروەها جاڵجاڵۆکە تۆڕێک دروستدەکات، لە پشتی دەرگاکانەوە وەکو داو وایە، لە شێوەی شوشەدا و دەیکاتە شوێنی خۆی و لەلای سەرەوەی کونێکی تێدایە پیسی تێدەکات. جاڵجاڵۆکە گورگیەکانیش چاڵێک لەژێر زەویدا هەڵدەکەنن و سەرەکەی بە ئاوریشم دەتەنن. بەڵام جاڵجاڵۆکەی ئاوی ئەوروپی ماڵەکەی بە تەواوی لەژێر ئاودا دروستدەکات، ئەم جاڵجاڵۆکە تۆڕەکەی پڕ لە هەوا دەکات کە لەسەر ئاوەکەوە دەیگوێزێتەوە بەناو ئەو مووانەی لە سکیدایە، لەم ماڵەدا مێینە ئەوروپیەکان هێلکەی خۆیان دادەنێن و بێچووەکانیان بەخێودەکەن تا ئەوەندە ئەو بێچوانە دەتوانن ماڵی خۆیان دروستبکەن. هەموو جاڵجاڵۆکەکان تۆڕ دروست ناکەن، هەندێکیان تەنها ژورێک بۆ خۆیان دروستدەکەن لەناو گەڵا یان توڵی دارێکدا.
سەرچاوەکان
1933 بینین