ڕەوشەن بەدرخان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-13:31:00 - کۆدی بابەت: 3382
ڕەوشەن بەدرخان

ناوه‌ڕۆك

ڕەوشەن بەدرخان كێیە؟

(یەکگرتنا گەلێ کورد بدە من ئەزێ کوردستانەک سەربخۆ بدەم تە)

ڕەوشەن بەدرخان کچی م. صاڵح بەدرخان (مەحمود صاڵح بەرخان)ـە، هاوژینەکەی جەلادەت عەلی بەدرخانە (جەلادەت عەلی بەدرخانە و مەحمود صاڵح بەرخان، ئەم دوو کەسە خزمەتێکی زۆری ڕۆشنبیری کوردیان کردووە)، ڕەوشەن بەدرخان لە ١١/٧/١٩٠٩ لە باژێڕی (قەیسەری) لە تورکیا لە دایک بووە، تەمەنی گەشتووەتە دوو ساڵان خێزانەکەی بۆ ئەستەمبوڵ گواستویانەتووە. لە ساڵی ١٩١٣ هەرجارەو بنەماڵەی بەدرخانییەکان بۆ وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوورخراونەتەوە ناچار باوکی ماڵی خۆیانی گواستۆتەوە بۆ (شام) و لە ساڵی ١٩١٥ باوکی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی دەکات و دەچێتەوە بەر دلۆڤانی خوای گەورە. خوێندنی سەرەتایی خۆی لە قوتابخانەی (شوعلەت ئەلتەرەقی)ـی تورکی دەست پێکردووە، بە هۆی سەربازانی تورکەوە لە (شام) خوێندنی خۆی گواستەتەوە، هاتۆتە قوتابخانەیەکی سوری و خوێندنی خۆی بە زمانی (عەرەبی و ئینگلیزی) خوێندووە، لە (دار ئەلموعەلیمات) کۆتایی پێهێناوە، لە ساڵی ١٩٢٥ لە قەزای (کەرەک) لە ئوردن بووەتە فەرمانبەر. 

لە ساڵی ١٩٢٧ جارێکی تر ڕەوشەن بەدرخان گەڕاوەتەوە شام و وەک مامۆستای عەرەبی لە قوتابخانەی (ئەللائق) و بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە کاری خۆی دەکات، لە ساڵی ١٩٢٩ شووی کردووە و لە ‌هاوسەرگیری کردنەكەی سەرکەوتوو نەبووە و پآش ٢٠ مانگ جیابووەتەوە لەو ماوەیدا کچێکی هەبووە بە ناوی (ئەسیمە خانم).

لە ساڵی ١٩٣٤ چووەتە ناو ڕیزی یەکێتی ئافرەتانی سوری و لە ساڵی ١٩٤٤ نوێنەری ئافرەتانی سوری بووە لە کۆنگرەی جیهانی ئافرەتاندا کە لە (قاهیرە)ـی پایتەختی میسر بەسترابوو کۆنگرەکە. لە ساڵی ١٩٣٤ شوو بە میر جەلادەت بەدرخان کردووە و کچێکی بە ناوی (سینەم خان) و کوڕێکی بە ناوی (جەمشید)ەوە هەبووە و لە ساڵی ١٩٥١ میر جەلادەت بەدرخان کۆچی دواییکردووە و چوەتە بەر دلۆڤانێ خوای گەورە.

لە ساڵی ١٩٥٦ لەگەڵ (نوری دێرسمی- حەسەن هشیار- حەیدەر حەیدەری- ئوسمان ئەفەندی) کۆمەڵەی زانست و ڕۆشنبیری لە (حەلەب) پێکهێناوە. 
هەتا ساڵی ١٩٦٤ درێژەی بە کاری خۆی داوە وەک مامۆستا و لە ساڵی ١٩٦٥ خانەنشین بووە. لە ساڵی ١٩٧٢ بەشداری کۆنگرەی سێی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانی کردووە و لە کوردستانی عێراق کۆنگرەکە بەستراوە. 

هەتا ساڵی ١٩٧٢ لە شام ژیاوە و پاشان ژیانی خۆی لە (بانیاس) بردۆتە سەر تا لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە و لە هەمان ساڵدا بە لاوانی کورد دەڵێت (کوڕێ من دەمێ ئەم ل سەر دارێ ژیانێ نامێنن، کوڕێ من حەز ژ هەڤـ بکن، دگەل هەڤـ هاریکاربن، یەک بگرن و ژ هەڤـ جودا نەبن، کوڕێ من یەکگرتنا گەلێ کورد بدە من ئەزێ کوردستانەک سەربخۆ بدەم تە).

خزمەتی ڕەوشەن بەدرخان لە بواری ڕۆشنبیری و دۆزی کوردیدا

لە گۆڤاری هاوار (١٩٣٣)ـدا زۆر خزمەتی ڕۆشنبیری و دۆزی کوردی کردووە. ڕەوشەن بەدرخان یەکەمین ئافرەتی کوردە لە گۆڤاری هاوار وتاری خۆی بە زمانی کوردی دیالێکتی کرمانجی و بە ئەلف و بێی لاتینی نووسیووە و بڵاو کردۆتەوە. لە ساڵی ١٩٧١ وەک ئەندامی فەخری بۆ کۆڕی زانیاری کوردی هەڵبژێراوە و لەلایەن کۆڕی زانیاری کوردی ڕاسپێردراوە کە بچیتە ئەستەمبوڵ و لە پەرتووکخانەی ئەوێ سەرچاوە و بەڵگەنامە و پەرتووک چاپ بکات و بنوسێت کە پەیوەندی بە ئەدەب و زمان و مێژوو کەلە بووری کوردی هەبووە و کۆیان بکاتە و بۆ کۆڕی زانیاری کوردی بنێرێت، ڕەوشەن بەدرخان زۆر بە سەرکەوتووی کاری خۆی جێبەجێ کردووە. 

لە ساڵی ١٩٥٧ کۆنگرەی یەکی وڵاتانی دەریایی سپی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی کۆنۆنیالێ لە ئەسپانیا (یۆنان) بەسراوە و ڕەوشەن بەدرخان یەکەمین ئافرەتی کورد بووە کە بۆ یەکەمین جار بەشداری بکات لە کۆنگرەیەکی جیهانی. 

پارچەیەك نووسین

ئەم پارچە نووسینەی ڕەوشەن بەدەرخان کە لە گۆڤاری هاوار ژمارە (٢٧) لە ١٥ـی نیسانی ١٩٤١ـدا بڵاوی کردبۆوە لە ژێر ناوی (ستوونا کابانیان کابانی و مامۆستە):

((خوەهێن من ئێن دەلال، هەروەکی هوون ژی دزانن دەردێ مللەتێ مە ئێ مەزن و غەدار نەزانییە، نەزانین نەخوەشییەک و دەرمانێ وێ زانینە، نک مللەتێن خودان حکوومەت و تەشکیلات ڤێ نەخوەشیێ دخستەخانەیێن خسوسی دە دەرمان دکن و ژوان خەستەخانان ڕە (دبستان) دبێژن. مامۆستە پزیشکێن وێ خەستەخانەیێ نە، مللەتێ مە نەخوە دیێ وان خەستەخانانە، مللەتێ مەمللەتەکی بێ تەشکیلات، بێ خەوەدی و سەری، مللەتەکی بەلاوەلایە و دبن حکمێ مللەتێن دوژمن دن، مللەتێن دوژمن دەیە، لێ دوژمنێ  مە ئێ مەزن، ئێ مەزنتر نەزانییە. دڤێت ئەم شەڕێ وی دوژمنی غەدار بکن. دڤی شەڕی دە ژی ژ مە ژ ژنێن کوردمانج ڕە دڤێت کۆ ئاریکاری مێرێن خوە بکەن زارۆیێن خوە بعەلمینن و خواندن و نڤیساندنێ وان نەخۆشییا نەزانیێ خەلاس بکن)).


سەرچاوەکان



5594 بینین