پیشەی کشتوکاڵی بژێوی چڕ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-08:23:00 - کۆدی بابەت: 3457
پیشەی کشتوکاڵی بژێوی چڕ

ناوه‌ڕۆك

کشتوکاڵی بژێوی چڕ

ناوچەکانی ئەم پیشەیە بە گشتی دەکەونە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا لە نێوان بازنەی پانی (١٠-٥٠)ـی باکور، ئەم ناوچەیەش زۆربەی چین و هیندستان و بەنگلادیش و کەنارەکانی ڤێتنام و کەمبۆدیا و لاوس و میانمار و تایلاند و دورگەکانی ئەندەنۆسیا دەگرێتەوە، چڕی جوتیاران لەسەر پارچە زەوییەکی کشتوکاڵیدا سێ ئەوەندەی چڕی دانیشتوانی سەر پارچە زەوییەکی تری وەک ئەو، لەبەر ئەوە لێرەدا بەرهەمهێنان بریتییە لە بایەخدان بە خۆراک پەیداکردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوان کە لە نیوەی دانیشتوانی جیهان زۆرترن. بۆ وەدیهێنانی ئەم مەبەستەش شێوەی کشتوکاڵی چڕ پەیڕەو دەکرێت، ئەم شێوەیەش لەوەدا سەرکەوت کە بەرهەم بەگوێرەی ڕووبەر زیاد بکات، بۆ نموونە تێکڕای بەرهەمی برنج لە ژاپۆن و کۆریادا دوو ئەوەندەی تێکڕای جیهان زۆرترە، لێرەدا مرۆڤ هەوڵ دەدات کە هەموو زەوییەکە بۆ کشتوکاڵ وەبەر بهێنرێت و هیچ بەشێکی بەجێ نەهێڵرێت، تەنانەت بەرزاییەکانی ئەو ناوچانەی ڕآدەی باران بارینیان بەشی مەرەزە کردن دەکات بەجێ ناهێڵرێن و کردوویانە بە تەڵان تا بەرزایی شەش سەد مەتر وەک لە ژاپۆن و چین و فلیپین و ئەندەنوسیا هەیە، بەم جۆرە مەرەزە کردنەش دەڵێن ڕێگەی مەرەزە کردن لە تەڵان، بۆ ئەوەی لە شێوەی ئاساییەکی تری مەرەزەکردن جیا بکرێتەوە کە لە هەموو جیهاندا باوە و ئەویش مەرەزەکردنە بە گۆل، لەگەڵ ئەوەی کە بەرهەمی یەکەی ڕووبەر لە زەوییەکەدا بە گشتی زۆر دەبێت، بەڵام بەرهەمداریی تاکە کەس بەهۆی چڕییەوە کەم دەبێتەوە، ئەمەش نزمی ڕادەی گوزەران لەناو ئەم پیشآنەدا نیشآن دەدات.
جوتیارەکان ئەو ماددە خۆراکییانەی بەرهەمیان دێنن بەشی خاوخێزانی خۆیان و یەک دوو کەسی تریش دەکات کە جوتیار نین کەچی ئەم ڕێژەیە لە هەندێک ناوچەی کشتوکاڵی بازرگانیدا بەشی بیست کەس زیاتر دەکات لەوانەی کە جوتیار نین.


سەرچاوەکان



827 بینین